هاوکاری کەمئەندامان بۆ سەرکەوتن بەسەر شاخدا
گەشتێکی شاخڕەوی بۆ گروپێک لە کەمئەندامان ڕێکخرا
ناوەندی هەواڵ
رێکخراوی شاخەوانی باواجی ساری کۆیە، کۆمەڵێک خاوەن پێداویستی تایبەتیان لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆکردەوە و گەشتێکی شاخڕەویان بۆ ڕێکخستن بۆ لوتکەی چیای هەیبەت سوڵتان، ژمارەی بەشداربووان بریتیبوو لە ٤٥ کەمئەندام، لە ناویاندا کەمئەندامی جەستەی و نابیست و نابینا هەبوون.
گەشتەکە لە سەیرانگای کۆساری گەشتیاری لە چیای هەیبەت سوڵتان، دەستی پێکرد بۆ سەر لوتکەی چیاکە و پاش گەیشتنیان بە لوتکەی چیاکە، گەڕانەوە بۆ سەیرانگای کۆسار بۆ پشودان و خواردنی ژەمی نیوەڕۆ.
ت.پ