هاوکاری کەمئەندامان بۆ سەرکەوتن بەسەر شاخدا

گەشتێکی شاخڕەوی بۆ گروپێک لە کەمئەندامان ڕێکخرا

ناوەندی هەواڵ

 

رێکخراوی شاخەوانی باواجی ساری کۆیە، کۆمەڵێک خاوەن پێداویستی تایبەتیان لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆکردەوە و گەشتێکی شاخڕەویان بۆ ڕێکخستن بۆ لوتکەی چیای هەیبەت سوڵتان، ژمارەی بەشداربووان بریتیبوو لە ٤٥ کەمئەندام، لە ناویاندا کەمئەندامی جەستەی و نابیست و نابینا هەبوون.

گەشتەکە لە سەیرانگای کۆساری گەشتیاری لە چیای هەیبەت سوڵتان، دەستی پێکرد بۆ سەر لوتکەی چیاکە و  پاش گەیشتنیان بە لوتکەی چیاکە، گەڕانەوە بۆ  سەیرانگای کۆسار بۆ پشودان و خواردنی ژەمی نیوەڕۆ.

 

ت.پ