گۆگڵ جیاکاری دژی ژنانی تێدا بەدی دەکرێت
کۆمپانیای گۆگڵ بە جیاکاری ڕەگەزی دژی ژنان و خەڵکی ئاسیا تۆمەتبار کراوە و دەبێت بە ملیۆنەها دۆلار سزا بدرێت.
ناوەندی هەواڵ
بە پێی ئەو جیاوازییەی کە گوگڵ دژی ژنان و خەڵکی ئاسیا کردوویەتی ماڵپەری وەزارەتی کاری ئەمریکا ڕایگەیاند گوگڵ دەبێت بە بڕی ٣.٨ ملیۆن دۆلار پێبژاردن سزا بدرێت.
لە هەندێک لە لقەکانی کۆمپانیای گۆگڵدا پێدانی موچە لە نێوان ژنان و پیاوان جیاکاری تێدا دەکرێت گەرچی هەمان کار دەکەن، هەروەها وەرگرتنی کارمەند بۆ کارکردن جیاوازی ڕەگەزی تیایدا بەدی دەکرێت، بەجۆرێک دەرفەتی کاکردن بۆ پیاوان زیاترە وەک لە ژنان.
لە دوای ئەم ڕەخنانەی لەسەر کۆمپانیای گۆگڵ کرا، دەبێت لە ماوەی ٥ ساڵی داهاتوودا دەبێت گۆگڵ بودجەی تایبەتی ٢٥.١ ملیۆن دۆلار بۆ موچەی فەرمانبەرانی خۆی دیاری بکات، کۆمپانیاکەش بەڵێنی داوە هەموو کارێک بکات بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ڕێگە بگرێت لە نایەکسانی لە نێوان فەرمانبەرانیدا و ئەوانەی داکاری کارکردن پێشکەش بە کۆمپانیاکە دەکەن.
گۆگڵ کۆمپانیایەکی سەرمایەداری بەناوبانگە بۆ کاری ڕیکلام و گەڕانی ئینتەرنێتی، هەروەها زۆربەی کۆمپانیا گەورەکان بەوە تۆمەتبار دەکرێن جیاکاری زۆر لە نێوان ژنان و پیاواندا دەکەن، نایەکسانی و پێدانی موچەی کەم بە ژنان کە کێشەیەکی بنەڕەتی دیکەی ژنانە لەو کۆمپانیایانەدا، خاوەن کارەکان پێیان وایە ژنان کەمتر کارامەن و توانای کارکردنیان کەمترە.
چالاکوانانی مافەکانی ژنانیش کار دەکەن تا جیاکاری ڕەگەزی لە ماف و قازانجی ژناندا لەناو ببەن، هەروەها هۆکارەکانی ئەو بۆشایییەی لەپێدانی موچەدا هەیە بە نادادپەروەرانە دەبینن و پێیان وایە کە ژن و پیاو هیچ جیاوازییەکییان نییە.
ت.پ