نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ١٠ حاڵەتی بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە ٧ـیان ژنە
بازرگانی کردن بە ژنان ئامانجی چەوساندنەوەی سێکسی ئەو ژنانەیە، بە پێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢٠١٨ـەوە پەنجا هەزار حاڵەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە تۆمار کراوە.
بازرگانی کردن بە ژنان ئامانجی چەوساندنەوەی سێکسی ئەو ژنانەیە، بە پێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢٠١٨ـەوە پەنجا هەزار حاڵەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە تۆمار کراوە.
ناوەندی هەواڵ
لە بەرواری ٣ی شوباتی ٢٠٢١ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ڤییەنا ڕاپۆرتێکیان سەبارەت بە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە پێشکەشکرد.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە ساڵی ٢٠١٨دا پێنج هەزار حاڵەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە تۆمارکراوە، لە ١٠ حاڵەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤیش پێنجیان ژن بوون و دووانیان ژنی گەنج بوون، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان باوەڕی وایە ڕێژەکە زیاترە و بەشێکی ئامارەکان تۆمار نەکراون.
بە پێی ڕاپۆرتەکە ٪٥٠ بە مەبەستی سێکس بازرگانیان پێوە کراوە، لە٪٣٨ بە زۆرەملێ بازرگانییان پێوە دەکرێت، لە ٪٦ بۆ کاری تاوانکردن و فرۆشتنی ئەندامێکی جەستەیان بازرگانییان پێوە کراوە، هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە لە ١٤٨ وڵاتدا ٥٠ هەزار حاڵەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە تۆمار کراون.
هەروەها لە ١٥ساڵی ڕابردوودا ژمارەی ئەو ژنانەی کە بازرگانیان پێوە کراوە ، لە ٪٧٠ دابەزیووە بۆ لە ٪٥٠، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتەکە ژمارەی ئەو منداڵانەی کە لە ڕەگەزی نێر و مێ بازرگانیان پێوە کراوە لە نزیکەی ٪١٠ بۆ زیاتر لە ٪٣٠ زیادیکردووە، زۆربەی ئەم تاوانە ڕووبەڕووی ژنان، منداڵان و ئاوارەکان دەبێتەوە کە کاری سێکسی و تاوانیان پێ ئەنجام دەدەن.
بازرگانیکردن بە مرۆڤ و چەوسانەوەی، توندوتیژی سێکسی یان جەستەیی، لەم ساڵانەی دواییدا بۆتە کێشەیەکی سەرەکی زۆربەی وڵاتانی جیهان، تا ئەو ڕادەیەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان دواین ڕۆژی مانگی تەمموزی لە ساڵی ٢٠١٣ بە " ڕۆژی جیهانی دژ بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ " دیاری کرد.
ت.پ