ده‌بێت ستاتۆی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا بناسێنرێت
مه‌جلیسی میدیای کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان، بەبۆنەی ٩یەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاواوە هاشتاگێک بۆ ناساندی ستاتۆی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا بەڕێوەدەبات.
ناوەندی هەواڵ
مه‌جلیسی میدیای کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان، بەبۆنەی ٩یەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا کە له ١٩ی ته‌مموزی ٢٠١٢ دەستیپێکرد و بووە ئاسۆیەکی گەش بۆ مرۆڤایەتی، هاشتاگێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەڕێوەدەبات.
لە بەیاننامەیەکدا مەجلیسەکە ئاماژەیان بەوە داوە، شۆڕشی ڕۆژئاوا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تا ئێستا پشتی داوه‌ته برایه‌تی خه‌ڵکانی کورد، عه‌ره‌ب، ئاسوری - سریانی، تورکمان، ئه‌رمه‌نی و هه‌موو خه‌ڵکانی تری باکور و ڕۆژهه‌لاتی سوریا و له‌و لایه‌نه‌وه به ته‌واوی واتا شۆڕشی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراته. شۆڕشی ڕۆژئاوا سه‌ره‌تا به به‌رخۆدانی مێژوویی کۆبانێ و داستانی جه‌نگی ١٢ هه‌زار شه‌هید له شه‌ڕڤانانی بوێر و ئازادی خواز له ته‌واوی کوردستان و جیهانه‌وه، هه‌روه‌ها زیاتر لە ٢١ هە‌زاری مه‌یدانه‌کانی به‌رخۆدان به‌ده‌ستخراوه
هەروەها باس لەوە کرا کە شۆڕشی ڕۆژئاوا لەگەڵ شۆڕشی نەتەوەیی دیموکرات، شۆڕشی ژنی ئازادیشە، لە هیچ یەکێک لە شۆڕشەکانی جیهاندا بەو ئەندازەیە ژنان تێیدا بەشدار نەبوون، شۆڕشی ڕۆژئاوا هه‌ر به‌ته‌نها شۆڕشی ژنانی کورد نیه، به‌ڵکو له‌هه‌مان کاتدا بووه به شۆڕشی ژنان له ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست و ژنان له هه‌موو گه‌لانی جیهانیش
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، "به له‌به‌رچاوگرتنی مه‌رج و ئامانجه‌کانی سوریای دیموکراتیک، به تایبه‌تی بۆ پاراستن و ماینده‌کردنی شۆڕشی ئازادیپه‌روه‌ری کوردستانی له ڕۆژئاوا، ئه‌مڕۆ پێویستی به پشتیوانی دۆستانی هه‌یه، ئه‌و ئه‌رکه‌ی که له پێشمانه؛ ئه‌و شۆڕشه‌ی که ئێمه به گیان و خوێن و تێکۆشان به‌ده‌ستمان هێناوه، ببێت به خاوه‌نی ستاتۆیه‌ک و له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا به‌فه‌رمی بناسێنرێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت".
لە کۆتاییدا بانگەوازی لە هاوڵاتیان و ئازادیخوازان کرا کە بەشداری هەڵمەتەکە ببن تا ببنە دەنگێک بۆ ناساندنی ستاتۆی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا.
هەڵمەتەکە بەم شێوەیە بەڕێوە دەچێت:
١٨ی تەمموزی ٢٠٢١، کاتژمێر ٢٠:٠٠ بەکاتی (ئامه‌د - هه‌ولێر - قامیشلۆ)، ٢١:٣٠ به‌کاتی (ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان)، ١٩:٠٠ به کاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا (بروکسل) لە تۆڕە کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا هاشتاگەکە دەستپێدەکات.

ت.پ