بە هۆکارێکی نادیار ژنێک خۆی دەخنکێنێت

ژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی دەخنکێنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

لە گەڕەکی سەهۆڵەکە لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی شەوی ١٣ لەسەر ١٤ی شوبات، ژنێک بە ناوی "ک.ن" لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی دەخنکێنێت، تەرمی ژنەکەش لە ماڵەکەدا لە لایەن تیمی ١٢٢ براوەتە پزیشکی داد و دەرکەوتووە بە پەت خۆی خنکاندووە و تەمەنی ژنەکە ٢٧ ساڵە.

بە پێی سەرچاوەکان ژنەکە لەگەڵ دایکدا ژیاوە و ماوەیەک بەر لە ئێستا دایک و باوکی لەیەکتر جیابوونەتەوە.

 

تا ئێستا هۆکاری خۆکوژیەکەی ئەو ژنە دیار نییە و خانەوادەکەشی ئامادە نین ڕوونکردنەو بدەن سەبارەت بە ڕوداوەکە، دەشڵێن کێشەی خێزانییە، کە وەک هەمیشە بۆ خۆکوشتنی ژنان دەوترێت کێشەی خێزانییە یاخود دەروونییە.

 

ت.پ