ئەنیسا جەعفەری لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە هەڕەشەی لێدەکرێت
لە شابادی کرماشان ڕژێمی ئێران هەڕەشە لە هەردوو چالاکوان ئەنیسا جەعفەری و دەروێش مورادی دەکات و بەشداربوونیان لە چالاکییەکاندا قەدەغە دەکات.
ناوەندی هەواڵ
هێزەکانی ڕژێمی ئێران لە شاری شابادی سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڕەشە لە دوو چالاکوان دەکات بە ناوەکانی ئەنیسا جەعفەری و دەروێش مورادی، هەروەها بەشداریکردنیان لە چالاکییەکاندا قەدەغە دەکات.
ماوەی دوو مانگە چالاکوانانی ڕۆژهەلاتی کوردستان لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیردەکرێن و کراونەتە زیندانەکانی ڕژێمەوە، چەند ڕۆژی ڕابردووش ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ سەرنج خستنە سەر دۆخی سیاسەتمەدار زەینەب جەلالیان لە زیندانی ڕژێمی ئێراندا و گۆشەگیرکردنی نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆکی دادگای باڵای ئێران ئیبراهیم ڕەیسی نارد.
ت.پ