ژنێکی نیپاڵی بە خاک سپێردرا

ژنێکی تەمەن ٤١ ساڵی خەڵکی نیپاڵ، پاش توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، ئەمڕۆ لە گۆڕستانی مەسیحییەکان بە خاک سپێردرا.

ناوەندی هەواڵ

 

"سام شا"ی تەمەن٤٠ ساڵ خەڵکی نیپاڵە و دایکی دوو منداڵە، بە هۆی خراپی دۆخی ئابووری وڵاتەکەیەوە ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە هاتووەتە هەرێمی کوردستان و کاری پاککردنەوەی ماڵان دەکات.

دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و چەند ڕۆژێک بەر لە ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستداوە، پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی داواکاری گشتی بۆ بە خاک سپاردنی لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە گۆڕستانی مەسیحییەکان لە شاری سلێمانی بە خاک سپێردرا.

 

بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە ٢٩ هەزار کرێکاری بیانی هەیە، لەو ڕێژەیەش ٪٤٠ ژنن و زۆرینەیان کاری پاککردنەوەی ماڵان دەکەن.

 

ت.پ