
"ژن وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر دەسەڵاتی پیاوان سەیر دەکرێت"
زەکیە مەرینی، چالاکوانی بواری ژنان کاردانەوەی بەرامبەر بە سووکایەتیکردنی پەرلەمانتار نورەدین مادیان بە پەرلەمانتار ڕافیعە مەنسووری و وتی: ژنان وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر حوکمڕانی پیاوان سەیر دەکرێن.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

زەکیە مەرینی، چالاکوانی بواری ژنان کاردانەوەی بەرامبەر بە سووکایەتیکردنی پەرلەمانتار نورەدین مادیان بە پەرلەمانتار ڕافیعە مەنسووری و وتی: ژنان وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر حوکمڕانی پیاوان سەیر دەکرێن.

کۆمەڵەکانی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی لە تونس نیگەرانن لە کەمبوونەوەی ترسناکی نوێنەرایەتی ژنان لە ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکاندا لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی ناوخۆیی.

سەرۆکی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە پیرۆزبایی سەرکەوتنی دەم پارتی لە باکووری کوردستان دەکات و دەڵێت: پێگەی شارەوانییەکان پێگەیەکی هەستیارە و لە باکووری کوردستانیش سیستمی هاوسەرۆکایەتی جێگەی بایەخ و گرنگی پێدانە.

بەشداریکردنی سیاسی ژنان زۆر گرنگە و پێویستی بە کاری ورد و هاوکاری دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەیە بۆ بەدیهێنانی گۆڕانکاری لەم دۆسیەیەدا، بەهۆی ئەو توانایەی کە کاریگەری لەسەر واقیعی ژنان و بوونیان لە دیمەنی گشتیدا هەیە.

پارچەبوونی لایەنە سیاسییەکان هەرێمی کوردستان و عێراق ڕووبەڕووی پێشێلکاری سەروەری خاکەکەی لەلایەن تورکیاوە دەکاتەوە، تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیش دەڵێت: هەوڵی تورکیا لەناوبردنی سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستانە.

دیاری فەرەیدون، چالاکوانی بواری ژنان و ڕۆژنامەنووس دەڵێت: بەهۆی باڵادەستی سیاسەتمەداران لە چەند کەسێکی دیاریکراودا قۆرخکراوە، ئەستەمە ژنان بتوانن بەو پێگەیە بگەن کە دەیانەوێت.

نیعمەت بەدرەدین، ڕۆژنامەنووسی لوبنانی ئاماژەی بەوەکرد، سیاسەتی شەڕی هێزە دەسەڵاتدارەکان بووەتە هۆی ئەوەی هەزاران کەس ماڵەکانیان جێبهێڵن و پێکدادانەکانی ئێستا توندوتیژی دژ بە ژنان زیاد دەکات.

خانەوادەی جیهان تەها، مامۆستای تیرۆرکراو، دەربارەی کەیسەکە دەڵێن: "کەیسی مامۆستا جیهان کەیسێکی گشتییە، لەسەر قسەی حەق لە پێناو میلەتەکەی تیرۆرکرا، ئەم کەیسە بێدەنگەی لێ ناکرێت، تا ببێتە دەرس بۆ دەسەڵاتی دیکتاتۆری باشووری کوردستان.

هـ.گ.، چالاکوانی سیاسی و مەدەنی خەڵکی شاری کرماشانە، سەبارەت بە بایکۆتی هەڵبژاردن لایەن ژنانی کرماشانەوە دەڵێت: ئەو هەڵبژاردنە نمایشە.

دیمەنی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە دەستوەردانی نێودەوڵەتی هەیە لەسەر ئاستێکی گەورە و فراوان، سەنا سەعید، ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ ژنان لە قاهیرە دەڵێت: ژنان زیانبەرکەوتووی یەکەمی شەڕەکانن.

مزگین خەلیل، جێگری ئەنجومەنی جێبەجێکاری کانتۆنی فورات وتی: هاوسەرۆکایەتی بۆچونی ڕەگەزپەرستی گۆڕی و لە جیاتی ئەوە سیاسەت و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکی دامەزراند.

ئەحلام نەسیری بەرپرسی ناوەندی دەریای ناوەڕاستی تونس ئاماژەی بەوەدا کە ڕێژەی دەنگدەر و کاندیدی ژن لە بەشداری هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان کەمبووەتەوە.

وەفا هادیە شەریف چالاکوان و ڕاهێنەر لە بواری ئاشتیسازی و چارەسەرکردنی ناکۆکی، دووپاتی کردەوە کە ژنانی لیبیا بەدەست زەوتکردنی مافەکانیانەوە دەناڵێنن دوای ئەوەی شۆڕشێکیان ئەنجامدا، کە تیایدا پێشەنگ بوون.

لە ١٥ی شوباتدا بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر ڕێبەرعەبدوڵا ئۆجالان لە کوردستان و جیهاندا چالاکی بەڕێوە دەچێت، ئەندامێکی تەڤگەری ئازادیش دەڵێت: بۆ لەناوبردنی هێڵی خیانەت و ئازادی ڕێبەری گەلەکەمان پێویستە تێکۆشانی چیاکان و شەقامەکان ببن بە یەک.

١٥ی شوباتی ١٩٩٩ کە پیلانگێڕی سەر ڕێبەری گەلی کورد ئەنجامدا، بە گەورەترین پیلانگێڕی دادەنرێت لە مێژوودا، چالاکوانێکیش دەڵێت: هەرچەند پیلانگێڕی و گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام بێت، ئەوەندە سوور دەبین لەسەر شوێنکەوتنی هزرەکەی.

خانتوور کارا، ئەندامی ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخمور" ، باسی لە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات کرد و ڕایگەیاند، خەباتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کورد پیلانگێڕی تێکشکاند.

سوهام شەنگالی، وتەبێژی دیپلۆماسی تاژێ باسی لە کۆنفرانسی ژنانی ئێزدی کرد کە لە پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێوەچوو و ڕایگەیاند، کۆنفرانسەکە داوای دادگاییکردنی بەرپرسیارانی کردووەو پێویستە ستاتۆی شەنگال بناسرێت.

ململانێی سیاسی، دەستی دەرەکی و تا ئێستا هەبوونی ئەقڵیەتی شۆڤێنی لەناو شاری کەرکوکدا پرسی کوردی خستووەتە ژێر پرسیارەوە، چالاکوانێکیش بە پێویستی دەزانێت، حزبەکان لەپێناو چارەنووسی کورد و کەرکوک یەک بگرن.

یەڵدا ئەحمەد، دەروونناس و چالاکوان لە ئەفغانستان، باسی لەوەکرد، بە تیرۆرکردنی ژنانی کورد، دەیانەوێت خەباتی ژنان ڕابگرن و گورزێک لە بزووتنەوەی فێمینیست بدەن.

باشووری کوردستان ماوەی ٣٣ ساڵە لە حکومڕانی دایە، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە ببێتە خاوەن دەستووری خۆی، ڕوناک مەجیدیش دەڵێت: سیستمی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان بە چارەسەری دۆخی باشووری کوردستان دادەنێت.