بێریڤان یونس: کۆبوونەوەی چوار لایەنەکە بەئامانج گرتنی ژنانی پێشەنگە

بێریڤان یونس، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی کۆنگرەی ستار کۆبوونەوەی هەرچوار لایەنی ڕوسیا، ئێران، تورکیا و سوریا هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجی تێکدانی سەقامیگیری و بە ئامانج گرتنی ژنانی پێشەنگە.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

قامیشلۆ- لە ١٠ی ئایاردا، کۆبوونەوەیەکی چوار لایەنە بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیا، ئێران، تورکیا و سوریا لە مۆسکۆ بەڕێوەچوو، سەبارەت بەو کۆبوونەوەیە، بێریڤان یونس، ئەندامی کۆنگرەی ستاری هەڵسەنگاندنی بۆ ئامانج و کاریگەرییەکانی کرد.

 

هۆشیاری نەتەوە-دەوڵەت بەربەستێکە لەبەردەم دیموکراسیدا

بێریڤان یونس، تیشکی خستەسەر قەیرانەکان و گرژییەکانی سوریا، وتی: هۆشیاری نەتەوە-دەوڵەت گەورەترین بەربەستە لەبەردەم دیموکراسیدا و لە کۆبوونەوە چوار لایەنەکەدا هەژمارێکی نوێ دژی خەڵک دروست دەکرێت، لەم کۆبوونەوانەدا، کە مۆسکۆ هەمیشە بە مسۆگەرکەر ناوی دەبات، پرسیارێکی لەو شێوەیە دروست دەبێت کە بەڕاستی زۆرێک لە وڵاتان پێکەوە کۆدەبنەوە، بۆ ماوەی ١٢ ساڵ لە سوریا شەڕ دەکەن؟ هەروەها پاراستنی خاکی سوریا لە دابەشبوون و یەکخستنی؟ یان ئەو تیرۆریستانە کێن؟ بەگوێرەی دراوسێکانی یەکتر، ئەوانیش بەرژەوەندی خۆیان هەیە و دەیانەوێت ئەوە بکەن بە مسۆگەرکردنی ڕوسیا.

 

بێریڤان یونس ئاماژەی بە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆماری عەرەبی کرد و وتی: وەک ئەوەی هیچ شتێک لە سوریا ڕووی نەدابێت، هیچ جەنگێک ڕووی نەدابێت، خوێن نەڕژابێت و حکومەتی سوریا هیچ تاوانێکی ئەنجام نەدابێت، هەموو ئەمانە جێگای ناکۆکین کە ڕێگە بە قەیرانی سوریا دەدات قووڵتر و زیاتر گەشە بکات، ئەو هۆشیارییەی دەوڵەتی نەتەوەیی کە وڵاتەکە لەسەری بونیاد نراوە، ڕێگە نادات پێشبینی بۆ دیموکراسی گەلان هەبێت  یان ڕێگایەک بۆ بونیادنانی دیموکراسی بکرێتەوە.

 

بە ئامانجگرتنی ژنان

بێریڤان یونس ئەوەشیخستەڕوو، بە بە ئامانج گرتنی ژنان دەیانەوێت هەڵوێستەکان سەرکوت بکەن وتی: بەدڵنیاییەوە ئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر پێشەنگانی پارت و ڕێکخراوەکانی ژنان دەبێت، لەبەر ئەوەی چالاکترین ژنان لە کۆمەڵگەکەیاندا پێشەنگایەتی دەکەن و بەرەو ئازادی دەیانبەن، لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەکرێنە ئامانج، دەسەڵاتداران هەوڵدەدەن زیاتر پشت بە هێرشەکانیان ببەستن بۆ کۆمەڵکوژی ژنان و لەناوبردنی سەقامگیری خەڵک.

 

هه ڵبژاردن له باکوری کوردستان و تورکیا

بێریڤان یونس تیشکی خستەسەر ئەو هەڵبژاردنانەی کە لە ١٤ی ئایار لە باکوری کوردستان و تورکیا ئەنجام دەدرێن و وتی: ئاشکرایە کە جەماوەری خەڵک چیتر وەک جاران لەگەڵ دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە نەبن و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنیش بەهێزتر چوونەتە مەیدانەوە، بێگومان ئەمە تووڕەیی ئەردۆغانیش دروست دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت شەڕێک لەگەڵ ئاکەپە و مەهەپەدا بکات، ئێستا خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی بڵێت لەوانەیە دەنگەکان دزرابن، یان جەنگێک دوای ئەم هەڵبژاردنانە ڕووبدات، چونکە ئەردۆغان باوەڕی بە شکستەکەی هەیە، بەو پێیە خۆی ئامادە دەکات بۆ دەستپێکردنی جەنگێک.

 

بانگەوازی یەکگرتنی ژنان و گەلان

بێریڤان یونس لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئێمە لەسەر ئەم بنەمایە شۆڕشی خۆمان کردووە، شۆڕشێکی گۆڕانکارییە، دەوڵەت- نەتەوە هیچ چارەسەرێکی نییە، کات کاتی خۆبەڕێوەبەری کۆمەڵگەیە، ئێستا کاتی دیموکراسی و ئازادییە، هەموو گەلان و کۆمەڵگە لەسەر خاکێکی ئازاد و ژیانێکی هاوبەش و یەکسان و دادپەروەری و ئاشتی بژین، ئێمە بە پرۆسەیەکی زۆر گرنگدا تێدەپەڕین و بەڕاستی دەمانەوێت پێشەنگایەتی بکەین بۆ ئەوەی ببێتە هێزێک بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانەی ئێستا، خاوەنداریەتی ئەم قوربانیە بەنرخانەی ژنان دەبێت لە هەموو بوارەکاندا بێت و ژنانی باکوری کوردستان و تورکیا دەنگ بدەن، نابێت ڕاپه ڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" له ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوەستێت، پێویستە ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە گۆڕەپانەکاندا بن و لەگەڵ ئەم یەکگرتنەی ژناندا بۆ ژیانێکی یەکسان و ئاشتییانە پێکەوە بن و ببنە بازنەیەک.