هەڵبژاردن لە لیبیا... لە نێوان ئاڵەنگاریەکان و ئاواتەکانی ئێستا

هەڵبژاردن نوێنەرایەتی یەکێک لە پایە بنەڕەتییەکانی گەیشتن بە سەقامگیری سیاسی و چەسپاندنی بنەمای گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات دەکات، بەڵام ڕێگای گەیشتن بەوانە پڕە لە ئاڵەنگاری، لە دابەشبوونەوە تا نەبوونی یاسایەک کە مافی هاوڵاتیان بپارێزێت.

ئیبتیسام ئیغفیر

 

بنغازی-لەناو هەلومەرجی سیاسی ئاڵۆز و دووبەرەکی لە لیبیا، هەڵبژاردن وەک هەنگاوێکی پێویست بۆ گەیشتن بە سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی دەمێنێتەوە. هەروەها بوونەتە مایەی هیوا بۆ ژنانی لیبیا، خەبات دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی ڕۆڵی ژنان لە هەموو لایەنەکانی ژیان و بەشداریکردنیان لە پۆستەکانی بڕیاردان.

 

ئەسما مەهدوی، چالاکوانی مەدەنی کە هۆگری کاروباری ژنانە و ئەندامی ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنییە، باسی لە دیدگای خۆی بۆ گرنگی هەڵبژاردنی داهاتوو، دیارترین ئاڵەنگاریەکانی بەردەم ڕێکخراوەکەیان کرد. هەروەها تیشکی خستەسەر بەشداری ژنان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا، داوای پێویستی بەهێزکردن و شایستەکردنیان کرد، دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتییەکی کاریگەر و کارا لە دیمەنی سیاسی لیبیادا.

 

"یەکەم ئەزموونم خۆش بوو، سەرەڕای کەموکوڕییەکان"

ڕوونیشیکردەوە کە هەڵبژاردن، چ سەرۆکایەتی بێت یان پەرلەمانی، نوێنەرایەتی بەردی بناغەی سەقامگیری حکومەتی لیبیا دەکات، ئاماژەی بەو ئەزموونە کرد کە لیبیایەکان لە دوای شۆڕشی شوبات هەیانبوو: "شۆڕشی لیبیا ئەزموونێکی گەورە و دڵخۆشکەر بوو، کە لە هەڵبژاردنی کۆنگرەی گشتیی نیشتمانییەوە دەستیپێکرد، ڕۆیشت بۆ ئەنجومەنە ناوخۆییەکان، سەرەڕای ئەو هەڵە تێگەیشتووانەی کە بەهۆی تازەگەریی ئەزموونەکە تێکیاندا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "من وەک دەنگدەرێک بەشداریم لە هەڵبژاردنەکاندا کرد، ڕێژەی بەشداریکردنم زۆر بوو، چونکە هاوڵاتیان تامەزرۆی سەقامگیری و ئاسایش بوون دوای چەندین ساڵ لە گێژاو. یەکەم ئەزموونم سەرەڕای ئەو کەموکوڕی و ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووم بووەوە، خۆشحاڵ بوو.

 

دابەشبوونی سیاسی و نەبوونی چوارچێوەیەکی یاسایی

ئەو دابەشبوونە سیاسییەی لیبیا لە ئەنجامی بوونی دوو حکومەتی ڕکابەرەوە سەریهەڵداوە، یەکێکیان لە ناوچەی ڕۆژئاوای تەرابلس، ئەوی دیکەیان لە برقە کە بنکەکەی لە بنغازییە. ئاماژەی بەوەشکرد، دابەشبوونی سیاسی نێوان هەردوو حکومەت لە لیبیا یەکێکە لە ئاڵەنگاریە هەرە دیارەکان کە ڕێگری دەکات لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی یەکگرتوو، هەروەها نەبوونی دەستورێکی هەمیشەیی و یاسایەکی یەکگرتووی هەڵبژاردن ڕێگری دەکات لە ڕێکخستنی دروستی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان، پێویستی دۆزینەوەی چارەسەری کردەیی بۆ ئەو ئاڵەنگاریانەی کە ڕووبەڕووی کاندیدەکان دەبنەوە لە هەڵبژاردنەکاندا. "هەڵبژاردنەکان بەبێ چوارچێوەی یاسایی ڕوون و دادپەروەرانە سەرکەوتوو نابێت.

 

دەستێوەردانی بیانی و بارودۆخی لۆجستیکی ئاڵۆز

دووپاتی کردەوە کە دەستوەردانی دەرەکی هۆکارێکی نەرێنییە، کاریگەری لەسەر کاروباری ناوخۆی هاوڵاتیان هەیە، نەک تەنها لە لیبیا، بەڵکو لە چەند وڵاتێکی عەرەبی، وەک لوبنان، عێراق، وەک ئۆکرانیا و شەڕەکەی دژی ڕووسیا. ڕوونیشیکردەوە، ئەم دەستێوەردانانە سووتەمەنی ناکۆکییەکان دەدەن لەبری چارەسەرکردنیان، ئەمە زیاتر دیمەنی سیاسی ئاڵۆزتر دەکات.

ئەو ئاڵەنگاری لۆجستیکی بە یەکسانی گرنگ زانی، وەک نەبوونی ژێرخانی هەڵبژاردن، بڵاوبوونەوەی چەک لە هەندێک شار، دۆسیەی ئاوارەبوون، هەستی خۆبەدەستەوەدانی لەنێو زۆرێک لە هاوڵاتیاندا دروستکردووە، ئەمە کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی هەڵبژاردنەکانیان هەبووە.

 

بەشداری ژنان... ئامادەبوونێکی بەهێز پێویستی بە بڕوانامە هەیە

جەختی لە گرنگی بەشداری ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا کردەوە. "ژنانی لیبیا ئامادەیییەکی بەهێزیان هەبوو، چ وەک دەنگدەر، چ وەک کاندید، بەڵام دۆسیەکە لە قەبارەی بەشداریکردندا نییە، بەڵکو لە کوالیتییەکەیدایە"، زۆرێک لە ژنان بەبێ پێوەرێکی ڕوون خۆیان بۆ پۆستەکان کاندید دەکەن، ئەمە نوێنەرایەتی ژنان لەسەر بنەمای ڕەگەزی دوو هێندە دەکات.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە ئەو ژنانە شایستەن، بەهێزیان بکەین، کە ئارەزووی چوونە ناو سیاسەت دەکەن، بتوانن مۆدێلێکی سەرکەوتوو بن کە ڕەنگدانەوەی تواناکانی ژنانی لیبیا بن، بە شێوەیەکی شەرەفمەندانە نوێنەرایەتیان بکەن.

 

ژینگەیەکی سەلامەت بۆ بەهێزکردن زۆر پێویستە

باسی لە گرنگی دابینکردنی ژینگەیەکی سیاسی سەلامەت بۆ ژنان، دوور لە توندوتیژی سیاسی و کۆمەڵایەتی کرد. پێی وابوو کە ژینگەیەکی ئاسوودە و سەلامەت دەبێتە هۆی ئەوەی ژنان لە هەموو بوارەکاندا باشترین ئاستی خۆیان پێشکەش بکەن، نەک تەنها لە سیاسەتدا.

 

ڕوونییکردەوە، لە شوێنی کاردا جیاکارییەکی ڕوون لە نێوان ژنان و پیاوان هەیە، سەرەڕای تواناکانیان، نەبوونی هەلی یەکسان یەکێکە لە گەورەترین ئاڵەنگاریەکان کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

 

 سروشتی هەڕەمەکی کاندیدکردنی ژنان لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا بووە هۆی ئەوەی ژمارەیەک ژنی شایستە خۆیان لە خۆکاندیدکردن بۆ پۆستەکان بپارێزن. ئەو ئەم ئاژاوەگێڕییەی بە یەکێک لەو هۆکارانە زانی کە کاریگەری نەرێنی لەسەر متمانەی ژنان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا هەبووە.

 

ئەسما مەهدوی، چالاکوانی مەدەنی داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد کە پشتیوانی ژنان لە چوارچێوەی پێکهاتەکانیاندا بکەن، نەک بوونیان لە تەنیا ڕووبەرێکدا سنوردار بکەن. هەروەها داوای کرد کە پێویستی بە چالاککردنی بەشداری ژنان لە کاندیدکردنی پارت، پاڵپشتیکردنیان لە گەیشتن بە پۆستی بڕیاردان. گەشبینی خۆی بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی داهاتووی بنغازی دەربڕی وتی، "ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی خاوەن لێهاتوویی هەمەچەشن خۆیان کاندید دەکەن، ئەمە مژدەی دەستپێکی نوێ و پاڵنەرێکی ئەرێنییە بەرەو بەشداریکردنی فراوانتر لە هەڵبژاردنە نیشتمانییەکانی داهاتوودا.