پێش هەڵبژاردنەکان... ژنانی عێراقی بەرەنگاری و چارەسەرەکان بۆ نوێنەرایەتی زیاتری ژنان دەخەنە ڕوو
ژنانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤی عێراقی جەختیان لەوە کردووەتەوە کە تواناسازی سیاسی ژنان لەعێراقدا ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری گەورە دەبێتەوە، زۆربەی لایەنەکان گرنگی بە ژنان نادەن، ئەمە وایکردووە ئ توانای سیاسی بەتەواوی نەمێنێت.

رەجا حەمید ڕەشید
عێراق-هەرچەندە یاسایەک هەیە کە بەشداری ژنانی عێراقی لە ژیانی سیاسی مسۆگەر دەکات، وەک سیستەمی پشکی ژنان لە پەرلەماندا، بەڵام ژنان ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری گەورە دەبنەوە لە گەیشتن بە پۆستەکانی بڕیاردان. دیارترینیان هەژموونی پیاوان لە پارتە سیاسیەکان، بەربەستە کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکان کە بەشداریکردنیان لە بواری گشتیدا سنووردار دەکات، ژینگەیەکی سیاسی نائارام و نەبوونی پشتیوانی پێویست بۆ کارلێککردنی ژنان؛ ڕێگرە لە بەرەوپێشچوون بەرەو یەکسانی سیاسی، ئەمە لەلایەن ژنە چالاکوان و ئەکادیمییەکانی عێراقەوە دەستنیشانکرا.
ڕانا شوجەیری، پرۆفیسۆر لە کۆلێژی ڕاگەیاندنی کۆمەڵگە لە زانکۆی بەغدا ئاماژەی بە دیارترین ئاڵەنگاریایەکانی کرد، ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە بۆ گەیشتن بە پۆستەکانی بڕیاردان، کەلەپووری، کۆمەڵایەتی و کەلتووری پیاوانە گەورەترین بەربەستن لەبەردەم بەشداریکردنیان لە کاری سیاسیدا، گرنگی هۆشیاری کۆمەڵگە کردووە، بەتایبەتی لە گوندەکاندا لە ڕێگەی دامەزراندنی چالاکی بچووک، بەڵام کاریگەر کە یارمەتیدەر دەبن بۆ دروستکردنی هۆشیاری زیاتر لە ڕێگەی دووبارەکردنەوەیانەوە.
گۆڕینی وێنەی هزری ژنان لە پرۆگرامی خوێندندا پێویستە، وەک سەرۆکی خێزان یان مامۆستا یان پیشەیی دادەنرێن کە بیرۆکەی دوورکەوتنیان لە سەرنجی سیاسی بەهێز دەکات،پێشنیاری دووبارە بنیاتنانەوەی ئەم وێنەیە بە پێداچوونەوە بە مێژووی ژنانی چالاکوان لە بوارە سیاسییەکانی سەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانیی کرد.
ڕانا شوجەیری باسی لە پرسی نوێنەرایەتی نادیار کرد، ژنان تەنیا بۆ تەواوکردنی پێکهاتەی پارت یان پەرلەمانی بەشداری دەکەن،ئەمە دەبێتە هۆی هەڵبژاردنی ئەو ژنانەی کە شارەزایی سیاسییان نییە، دڵنیاییان لەسەر پێویستی هەڵبژاردنی ژنانی خاوەن کەلتووری سیاسی ڕاستەقینە و بەشداریکردنیان لە پەیمانگاکانی ڕاهێنانی سیاسی تایبەت کردووە.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ژنان لەعێراقدا پێویستیان بەپەیوەندییەکی ڕاستەقینەی کاری سیاسی هەیە، دوور لەدابەشبوونی پارت و مەزهەبی بۆ ئەوەی پەیامی سیاسییان ڕاستەقینە بێت، لەبەرژەوەندیی نیشتمانییەوە سەرچاوە بگرێت.
نەغم تەمیمی، نووسەر و ڕۆژنامەنووس پێیوایە هەمووان چاوەڕێی گۆڕانکارییەکی گشتگیر دەکەن، ئەو چینە سیاسییە دوور بخرێتەوە کە زیاتر لە ٢٠ ساڵە بووە هۆی وێرانکاری و گەندەڵی،بەڵام ئەم گۆڕانکارییە پێویستی بە خواستی بەهێزی کۆمەڵگە و پشتیوانی نێودەوڵەتی هەیە،وەک ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٣ دا ڕوویدا. گۆڕانکاری بە هەڵبژاردنی فەرمانڕەوای گونجاو بەدەست دێت، هەرچەندە من گرەو لەسەر هەڵبژاردن ناکەم، لەبەر کاریگەری پارە و کاریگەری لەوانەیە هەندێک یاسا بگۆڕێت بەڵام ئەوە دڵنیا نییە.
وتی: بەشداری ژنان لە سیاسەتدا درەنگ دەستیپێکرد، بەڵام کاریگەرییەکی ڕوونی لەسەر بڕیاردان بەجێهێشت،بەو پێیەی حکومەت ژنانی چالاکی وەک ئیڤان فایق لەخۆگرتووە کە دوو خول وەک وەزیری کۆچبەران کاری کردووە. ئەمە ڕەنگدانەوەی سەرکەوتنی ژنان لەم بوارەدا بوو.
نەغم تەمیمی پێشبینی کرد کە ژنان لە داهاتوودا ڕۆڵی گەورەتر دەبینن بەتایبەتی لە کێبڕکێی کورسییەکانی پەرلەماندا بەبێ ئەوەی پێویست بە سیستەمی پشک بکرێت.
هانا حەمود، سەرۆکی دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوی ڕزگاری گەل و چالاکوانی مافەکانی ژنان جەختی لەوە کردەوە کە ژنان دەیانەوێت بچنە نێو دنیای سیاسەتەوە ئامانجی خۆیان بە ڕوونی دیاری بکەن، پلانێک دابڕێژن بۆ بەدیهێنانی لە عێراقدا، بەڵام پارتە سیاسییەکان دەروازەی سەرەکین بۆ گەیشتن بە پۆستەکانی بڕیاردان، هەندێک لە ژنان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دەچنە ناو سیاسەتەوە بە خۆکاندیدکردنی هەڵبژاردن بەبێ پێکهاتەی سیاسی دروست. ژنان دەبێت سەر بە پارتێک بن کە لەگەڵ بیروبۆچوون و ئامانجە سیاسییەکانیان بگونجێت، تەنیا ئامانجیان خۆ کاندیدکردن وەک ئەندام پەرلەمان نەبێت بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی سیاسی، ژنان دەبێت توانای سیاسی ڕاستەقینەیان هەبێت لە ڕێگەی ڕاهێنانی بەردەوام و پەرەپێدانی کەسایەتییەوە بۆ ئەوەی ببنە سیاسەتمەدارێکی شارەزا و سەرکەوتوو.
ڕێژەی پشک لەعێراقدا کە لە دەستووردا بەلایەنی کەمەوە ٪٢٥ی دیاری کراوە، ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە دەستگەیشتنی ژنان بە پۆستەکانی بڕیاردان لەبواری یاساداناندا، ڕەنگە ژینگەی هەڵبژاردن سەخت بێت، ژنان پێویستیان بە ماوەیەکی زۆر هەبێت بۆ ئەوەی خۆیان بسەلمێنن،متمانەی کۆمەڵگەی پێوە دروست بکەن، لەڕێگەی کارکردن بەکاریگەری و پەیوەندیی بەردەوامەوە، بتوانن پشتیوانی کۆمەڵگە بۆ سەرکردەی پارتەکانیان بەدەست بهێنن و خۆیان بۆ پۆستی جێبەجێکردن و یاسادانان کاندید بکەن، پشک کە یەکێکە لەو بنەما یاساییانەی یارمەتی ژنان دەدات بۆ گەیشتن بە پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی ئەو ئاڵەنگاریانەی لەهەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا ڕووبەڕوویان دەبنەوە، پێویستی بەتوانای دارایی و ڕێکخراوەیی هەیە.
یەکەم دانیشتنی پەرلەمان لە ساڵی ٢٠٠٥ دا ژمارەیەک ژنیان بەخۆوە بینیوە،بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ژنانی سەرکەوتوو دەرکەوتن،بوونەتە سیاسەتمەدارێکی شارەزا، ڕۆحی بەردەوامبوون لە سیاسەت و ژنانی گەنجی بەرزخواز هەن،بەهۆی کەلتوور و پەروەردە و ئامانجە سیاسییە ڕوونەکانیانەوە دەتوانن بگەنە پۆستی بڕیاردان.
هانا حەمود جەختی لەسەر گرنگی هەمووارکردنەوەی یاسای پارتەکان کردەوە، بۆ دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی زیاتری ژنان لە دامودەزگا گشتییەکان و فەرمانگەکانی جێبەجێکردنی پارتەکان، پشک وەک ئامرازێکی کاریگەرە بۆ بەهێزکردنی ژنان و دروستکردنی متمانەی پێویست بۆ چوونە ناو دنیای سیاسەتە.
ئەنسام سەلمان،سەرۆکی ڕێکخراوی ئایسن بۆ مافەکانی مرۆڤ جەختی لەوە کردەوە کە تواناسازی سیاسی ژنان لە عێراق ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری گەورە دەبێتەوە،بە نەبوونی میکانیزمێکی ڕاستەقینە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بە چەمکێکی جێبەجێنەکراو دەزانێت، ژنان بۆ بەدەستهێنانی دەنگەکانی هەڵبژاردن دەچەوسێنرێنەوە، کوتلە سیاسییەکان ژنان بەبێ ڕەچاوکردنی توانا و لێهاتووییان لە بەڕێوەبردنی کاروباری ژناندا دادەنێن، زۆربەی پارتەکان گرنگییەکی ئەوتۆ بە ژنان نادەن، توانای سیاسی لەلایەن لایەن و قەوارە سیاسیەکانەوە خەریکە بوونی نامێنێت.
ژنان لە ئاستە جیاجیاکاندا ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری گەورە دەبنەوە بۆ گەیشتن بە پۆستەکانی بڕیاردان بەتایبەتی ئاڵەنگاری ژینگەیی ،کۆمەڵایەتی، خێزانی کە تێیدا ئاڵەنگاری خێزان زۆرترین کاریگەری لەسەرە، گەر ژنان پشتگیری خێزانەکانیان بەدەست نەهێنن، ئەوا لاواز دەبن لەبەردەم ئاڵەنگارییەکاندا، زۆربەی ژنانی سەرکەوتوو لە هەڵبژاردن و گۆڕەپانی سیاسیدا ئەو کەسانەن کە پشتگیری خێڵ یان خێزانیان وەرگرتووە کە لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ ەوە بەشدارییان لە پرۆسەی سیاسیدا کردووە.
بەبێ سیستمی پشک، ژنان نەیاندەتوانی خۆیان بۆ هەڵبژاردن کاندید بکەن، بەڵام ئەم سیستەمە لەلایەن پارت و قەوارە سیاسیەکانەوە بە شێوەیەکی نەرێنی بەکار دەهێنرێت و ژنان تەنیا بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی و ڕاکێشانی دەنگ بەکاردەهێنرێن، ژنانی شایستە کە توانای بەڕێوەبردنی دۆسیەکانیان و هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنیان هەیە، تەنانەت بەبێ پشکەش دەتوانن سەرکەوتوو بن.
ئەنسام سەلمان ئاماژەی دا کە نوێنەرایەتی ژنان لەناو پارتە سیاسییەکاندا هەیە، بەڵام بەدەگمەن سەرکردایەتی دەکەن، پێویستە ژنان بە توانا و ئامرازەکانیان بەهێز بکرێن بۆ بەدەستهێنانی متمانەی دەنگدەران، هەندێک ژنیش لەماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنیاندا بەڵێنی ناڕاستی و جێبەجێنەکراو دەدەن، دوای بردنەوەی هەڵبژاردنەکان ڕازی دەبن کە ئەمە دۆسیەکی گەورەیە، ڕەخنە لەهەڵمەتەکانی هەڵبژاردن دەگرن کە بەپێکەنیناوی دادەنرێت، هەندێک ژنیش پەنایان بۆ کڕینی کارتی هەڵبژاردن بردووە، هیچ میکانیزمێکی ڕوون نییە بۆ نوێنەرایەتی ژنان لە کۆمەڵگەی عێراقدا چ لە گۆڕەپانی سیاسی، چ لە ئەنجومەنی نوێنەراندا و زۆرێک لە ژنان ئامرازن بۆ ئەو پارتانەی کە سەرکەوتوون ،ئەمە دەبێتە هۆی لاوازی نوێنەرایەتی و خراپی هەڵبژاردن، تێبینی نەبوونی کەناڵێکی پەیوەندی لەنێوان شەقام و کاندید یان جێگردا دەکەم دوای بردنەوەی هەڵبژاردنەکان، ئەمە پێویستی هەڵبژاردنی ژنانی لێهاتوو و بەهێز دووپات دەکاتەوە کە توانای بڕیاردانیان هەیە.
ئاماژەی بە کەمی متمانە بەخۆبوونی هەندێک لە ژنان کرد ،خواستی سنوورداریان بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی پەرلەمان، دەزانن لەوانەیە وەک هەندێک پیاو تووشی گەندەڵی دارایی ببن، ئەمە کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕۆڵیان دەبێت.
ئەنسام سەلمان داوای پشتگیری کردنی ژنانی لێهاتوو کرد کە دەیانەوێت بچنە ناو پرۆسەی سیاسییەوە، داوای کرد هەوڵەکان چڕتر بکرێنەوە بۆ بەهێزکردنی ژنان بۆ دەستەبەرکردنی توانای ڕاستەقینەی ژنان لەناو پەرلەماندا.