لە سووریا ژنانی کورد لە پەراوێزەوە بۆ پێشڕەوی سیاسی هەنگاویان ناوە

ژنانی کورد پرۆژەیەکی یەکخراو پێشدەخەن بۆ ئازادکردنی ژنان، نەک تەنها لە کۆت و بەندی کۆمەڵگە بەڵکو لە کۆت و بەندەکانی دەوڵەتی ناوەند و تێڕوانینی تاکڕەوی بۆ ناسنامە و سیاسەت.

لەمیس ناسر


دیمەشق- لەنێوەندی خەباتێکی درێژخایەن دژ بە پەراوێزخستن و چەوساندنەوە، ژنانی کورد یەکێک بووە لە دیارترین ڕوخسارەکانی تەڤگەری سیاسی و کۆمەلایەتی لە سووریادا، لەکاتێکدا کە کۆتوبەندی توند بۆ بوونی ژنان لە گۆڕەپانی گشتیدا سەپێنراوە، ژنانی کورد توانیویانە لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردووەوە مۆدێلێکی جیاواز لە خەبات و نوێنەرایەتی سیاسیدا پێکبهێنن، ئامادەیی خۆیان لە گۆڕەپانی گشتیدا بسەپێنن، چ لە ڕێگەی بەشداری پات و ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی و تەنانەت بەرخۆدانی مەدەنی.

 

ڕەگ و ڕیشەی سیاسی قووڵ

ڕەگ و ڕیشەی ئەم ئامادەبوونەی ژنانی کورد دەگەڕێتەوە بۆ ڕەسەنایەتی ژنانی کورد،ڕۆڵی پێشەنگایەتیان لەدامەزراندنی کۆمەڵگەکاندا، ژنان سەرەڕای هەموو ئاڵەنگاریەکان تێیدا ئامادە بوون، ستێر قاسم، ئەندامی ئەنجومەنی ژنان لەباکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەڵێت :کۆمەڵگەی کوردی سەرەڕای بوونی هەندێک کۆتوبەندی نەریتی کۆسپ نەبووە لەبەردەم هاتنە ناوەوەی ژنان بۆ کاری سیاسی. ژنان لە پارتە سیاسییەکاندا ئامادەبوونیان هەبوو، هەرچەندە هەمیشە نەگەیشتوونەتە پۆستی سەرکردایەتی، بەڵام ڕێگەیان خۆشکرد بۆ دامەزراندنیان دواتر.

عەبیر حەساف، چالاکوانی سیاسی و ئەندامی دامەزرێنەری ئەنجومەنی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دڵنیایی لەوە کردەوە کە بەشداریکردنی ژنانی کورد لە تەڤگەری سیاسیدا سروشتییە، بەهۆی ئەو ڕادەیەی کە کۆمەڵگەی کوردی بەگشتی بەسەریدا دەسەپێنرێت.

 

شۆڕش خاڵی وەرچەرخانە

شۆڕشی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە خاڵێکی گرنگ بووە لە ڕێپێوانی ژنانی کورد کە بوارێکیان دۆزیوەتەوە، بۆ فراوانکردنی بەشداری خۆیان لە هەموو بوارەکانی کاری گشتیدا، جگە لە بەرخۆدان، ژنانی کورد ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە لە بڵاوکردنەوەی چەمکی دیموکراتی، ڕێکخستنی کاری مەدەنی، سەربازی و ئابووری.


عەبیر حەساف وتی: لە کاتی شۆڕشدا، ژنانی کورد ڕۆڵێکی پێشڕەویان هەبوو لە ڕێکخستنی ژنانی تر، پێکهاتەکان و بەشدارییان کرد لە شکاندنی وتاری پیاوسالاریی و مەزهەبی کە ڕێگری لە بەشداری کاریگەری کۆمەڵگە دەکرد.

 

ژنانی کورد چییان لە حکومەتی داهاتوو دەوێت؟

 عەبیر حەساف و ستێر قاسم پێیان وایە ژنانی کورد ئاواتەخوازن بۆ نوێنەرایەتیکردنی سیاسی دادپەروەرانە، نەک هەر لەبەر ئەوەی نیوەی کۆمەڵگە پێکدەهێنن، بەڵکو لەبەر ئەوەی لە پێشەنگی ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی ژیانی مەدەنی لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا بوون.

 

عەبیر حەساف وتی: ئێمە نوێنەرایەتییەکمان دەوێت کە ڕەنگدانەوەی تایبەتمەندی ئێمە وەک ژن و کورد بێت، ئاواتەخوازین هاوبەشی ڕاستەقینە بین لە داڕشتنی داهاتووی سووریا، لە هەڵوێستەکانی بڕیاردان. 


ستێر قاسم دووپاتی دەکاتەوە، ژنانی کورد ئەوەندە بەشدارییان کردووە، نادادپەروەرییە لە داهاتوودا لە پۆستی سەرکردایەتی دوور بخرێنەوە، بەتایبەتی کە سەرکەوتنی خۆیان لە هەموو ئاستەکاندا سەلماندووە.

 

بەربەستەکانی بەردەم گشتاندن و گواستنەوە

سەرەڕای سەرکەوتنی ئەزموونی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هێشتا پرس لە گشتاندنی ئەم مۆدێلە بۆ باقی سووریا هەیە. ئەو دوو چالاکوانە پێیان وایە کە دیارترین ئاڵەنگاریەکانی بریتین لە دابەشبوونە کۆمەڵایەتییەکان، پێشوەختە زانینەکان و وتارە خیانەتەکان کە لە لایەن ڕژێمە پاوانخوازەکانەوە بەرەوپێش دەچێت.

 

ستێر قاسم وتیشی: ڕژێمە کۆنەکان کاریان کرد بۆ دابەشکردنی پێکهاتەکانی سووریا، چاندنی گومان لە نێوانیاندا. ئەمڕۆ هەوڵی راستی هەیە بۆ پەیوەندیکردن،کراوەیی، ئێمە هەوڵدەدەین ئەم ئەزموونە بۆ ژنانی دیکەی سووریا بگوازینەوە".

 

 عەبیر حەساف جەخت دەکاتەوە کە ئازادی ژن دەبێت ببێتە کولتوورێکی کۆمەڵایەتی، ئەگەر ژنان لە بوارێکی دیاریکراو یان پڕۆژەی تاکەکەسیدا بمێننەوە، ئەوا بە خێرایی بەهەڵم دەبن.

 

ئەمڕۆ دوای زیاتر لە ١٠ ساڵ بەسەر هەڵگیرسانی شۆڕشی سووریا، ژنانی کورد پرۆژەیەکی هەمەلایەنە بۆ ڕزگارکردنی ژنان پێشدەخەن، نەک تەنها لە کۆت و بەندەکانی کۆمەڵگە، بەڵکو لە کۆت و بەندەکانی دەوڵەتی ناوەندی، تێڕوانینی یەکلایەنەی بۆ ناسنامە و سیاسەت. لە کاتێکدا کە ڕووخانی ڕژێم دەرگای قۆناغێکی نوێ دەکاتەوە، ئەم ژنانە پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن، کە ئەو ئەزموونەی پێشکەشیان کردووە، دەبێتە بەردی بناغەی بنیاتنانی سووریایەکی دیموکراتی کە هەمووان، ژن و پیاو لە باوەش بگرێت.