"زیادبوونی گۆشەگیری درێژەپێدەری پیلانگێڕی نێودەوڵەتییە"

ڕۆشین حاجم، پارێزەر و هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی کۆبانێ، باسی لە زیادبوونی گۆشەگیریی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد و وتی: زیادبوونی گۆشەگیری درێژەپێدەری پیلانگێڕی نێودەوڵەتییە.

نورشەن عەبدی

 

کۆبانێ- ماوەی ٤٠ مانگە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەست نەکەوتوووە، خێزان و پارێزەران هەموو هەفتەیەک داوای چوونە ئیمراڵی بۆ سەردانیکردن دەکەن، بەڵام ڕێگەیان پێنادرێت کۆببنەوە، دژی ئەم هەڵوێستەی دەوڵەتی تورکیا، گەلی کورد و دۆستەکانی لە هەموو شوێنێکی جیهان گۆشەگیری ئیدانە دەکەن و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەیر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن.

 

ڕۆشین حاجم، پارێزەر و هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی کۆبانێ، سەبارەت بە گۆشەگیریی سەختی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی: دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کۆبوونەوەی لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرانی قەدەغە کردووە، بەهۆی قەدەغەکردنەکانەوە، جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلی کورد بەتایبەت ڕووبەڕووی قەیران و جەنگی جیهانی سێیەم بوونەتەوە، لەم پڕۆسەیەدا هۆکاری سەرەکی چڕبوونەوەی گۆشەگیرییەکە ئەوەیە کە دەوڵەتە پیلانگێڕەکان زۆر باش دەزانن کە چارەسەری کێشەکانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت دۆزی کورد لەلای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندایە.

 

"ئامانج نەهێشتنی بیرکردنەوەی ئازادە"

ڕۆشین حاجم لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەتوانین بڵێین هەر لە یەکەم ڕۆژی دەستگیرکردنی ڕێبەرتیەوە پێشێلکاریە یاساکان هەبووە، چونکە دەستگیرکردنی دادپەروەرانە نەبووە و بەپێی یاسا و ڕێکەوتنەکانی مافی زیندانییەکان نەبووە، لە سەرەتای دەستگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پارێزەران و بنەماڵەکەی دەیانتوانی لە هەر کاتێکدا داواکاری پێشکەش بکەن، بەڵام لە چەند ساڵی ڕابردوودا گۆشەگیریی بەرامبەر ئەو ڕێبەرە زۆر توند بووە، ئامانجیان ئەوەیە کە نەهێڵن بیرکردنەوە و فەلسەفە ئازادەکەی لە جیهاندا بڵاوبێتەوە، کاتێک دەگەڕێینەوە سەر یاسا بۆ زانینی بارودۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالا، دەبینین لە زۆرێک لە مافە سەرەکییەکانی زەوت کراوە، یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتنەکانی مافی مرۆڤ مافی پاراستنی یاسایی بە زیندانییەکان دەدەن، چونکە نابێت کەس بەو شێوەیە دەستگیر بکرێت و زیندانییەکان لە مافی دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەکانیان بێبەش نەکرێن.

 

"سی پی تی ئەرکی خۆی جێبەجێ ناکات"

ڕۆشین حاجم دەڵێت: کۆبوونەوە لەگەڵ بنەماڵە و دۆزینەوەی کەشێکی تەندروست، تەنانەت وەرزشیش قەدەغە کراوە، هەروەها ڕێکخراوی سی پی تی ناوبەناو دەچوونە زیندانی ئیمرالی بۆ ئەوەی دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ڕای گشتی جیهان ڕابگەیەنن، بەڵام لە دوایین سەرداندا هیچ زانیارییەکیان دەستنەکەوتووە، هەروەها مایەی نیگەرانیی گەلی کوردە کە سی پی تی ئەرکی خۆی جێبەجێ ناکات و تەنیا لیژنەیەکە بە گوێرەی هەندێک دەوڵەت کار دەکات.

 

"قەیرانەکان لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەر دەکرێت"

لە کۆتایی قسەکانیدا ڕۆشین حاجم ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بە فەیلەسوف پێناسەکرد و وتی: ڕێبەری گەلی کورد فەیلەسوفێکی نەتەوەییە و خاوەنی بۆچوونە و دەتوانێت کێشە و قەیرانەکانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر بکات، بۆیە دەوڵەتی تورکیا وەک هەڕەشەیەک دەیبینێت، هەرچەندە دەوڵەتی تورکیا گۆشەگیری توندتر دەکات، بەڵام گەل زیاتر وابەستەی سەرکردەیە و زیاتر بیرۆکەکانی بڵاودەکاتەوە، پێویستە ڕێکخراوە یاساییەکان و کۆمیتەی پاراستنی زیندانیان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.