"بە هێزی ژنان و گەنجان شکست بە قەیوم دەهێنین"

سەمیرە عەلی، بەڕێوەبەری ماڵی ژنان سەبارەت بە داگیرکارییەکانی ئاکەپە بۆ سەر شارەوانی جولەمێرگ ڕایگەیاند: ئاکەپە ئیرادەی گەلی باکووری کوردستان لەبەرچاو ناگرێت، بۆیە پێیان وایە بە دانانی قەیوم گەل ناچار دەبێت لەگەڵییان بێت.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ- ڕۆژی ٣ی حوزەیران، وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورکیا قەیومی لە شارەوانی جولەمێرگی باکووری کوردستان دانا، پێش ئەوەش هێرش کرایە سەر نوسینگەی سەرۆکی شارەوانی و هاوسەرۆکەکەی دەستبەسەر کرا، ئەم پێشێلکارییە لەکاتێکدایە کە گەل لە جولەمێرگ بۆ ئەم شارەوانییە لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئاداردا متمانەی بە پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان-دەم پارتی بەخشی.

 

لە ٣ی حوزەیرانەوە تا ئێستا گەلی باکووری کوردستان و ئەندامان و بەڕێوەبەرانی دەم پارتی بۆ دوورخستنەوەی قەیوم خەریکی چالاکی و گردبوونەوەن و بەبێ پچڕان چالاکی جۆراوجۆریان سازکردووە.

 

سەمیرە عەلی، بەڕێوەبەری ماڵی ژنانی کانتۆنی فورات، سیاسەتەکانی ئاکەپەی بەرامبەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەکرد، ئاکەپە ڕۆڵی لەناوبردنی ئیرادەی گەل دەگێڕێت و وتی: دەوڵەتی تورکیا و بەتایبەتی ئاکەپە هەمیشە چالاکیی دژ بە مرۆڤایەتی و سەربەخۆیی بەرامبەر گەلی تورکیا ئەنجام دەدەن و لە کوردستان هۆشیاریی خۆی دەسەپێنێت، ئەمە مێژووی ئاکەپەیە کە بە داگیرکاری و ستەم و تاڵان و کاولکاری و ئەشکەنجە تایبەتمەندە، هەرچەندە پێوەر و یاسای دەوڵەت هەیە، بەڵام هێشتا دەبینین یاسا و بەرژەوەندییەکانی ئاکەپە هەمیشە جێبەجێ دەکرێن، هەر لەبەر ئەم هۆکارە ئەگەر ئەمڕۆ لە هەڵبژاردنەکاندا کێشە دروست ببێت و دۆسیەیەکی وەک ئەوەی لە کۆبانێ بکرێتەوە، پشتی پێدەبەستن مێژوو و هۆشیاری ئاکەپە کە کاتێک خەڵک دڵتەنگ دەبن، لە بازنەکانی ستەمکارییەکەی تێدەگەن, سەرەڕای لێپێچینەوە، هێشتا دەستوەردانی یاسایی لە ئەردۆغان وەردەگیرا، بەڵام پێش ئەوە داوای یاسایی لەسەر گەل و بەڕێوەبەرەکانمان کە لە بەرخۆدانی کۆبانێدا هاوکارییان پێشکەش کرد، تۆمارکرا و سزای قورسیان بەسەردا سەپێندرا، بەرخۆدانی کۆبانێ کە لەسەر ئاستی جیهان وەک دۆسیەیەکی مرۆیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری داعش ناسێندرا و پاڵپشتیی بۆ کرا، ئەمڕۆ بە هاوبەشی لەگەڵ ئاکەپە بە دۆسیەیەکی تیرۆر دادەنرێت، ئەگەر ئەم ڕێبازە هەر شتێک پێناسە بکات، ئەوە مانای ئەوەیە کە ئەردۆغان سەرچاوەکانی تیرۆر زیاد دەکات.

 

"سوورن لە قڕکردنی هیوای گەل"

 سەمیرە عەلی باسی لە ئامانجی دانانی قەیوم کرد و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەمڕۆ سەپاندنی قەیوم بەسەر شارەوانیەکانی گەلدا دیسان عەقڵی داگیرکەران و تاڵانکردن و هەژموونی نیشان دەدات، ئەم شارەوانیانە لە ڕێگەی هەڵبژاردن و یاساوە لەلایەن گەلەوە بردرانەوە، بەڵام ئاکەپە ئەمە پێشێل دەکات و دیارە لە هۆشیاری و یاسا و تێگەیشتن لە داگیرکاری و وێرانکاریدا بەردەوامە، ئەمەش لە دۆسیەی شارەوانی جولەمێرگیشدا ڕوویدا، جولەمێرگ ناوچەیەکی کوردییە کە هاوسەرۆکەکانی بە دەنگێکی بەهێز هەڵبژێردران و دەستیان بە کارەکانیان کردووە، ئەم ناوچەیە شوێنێکی ستراتیژییە کە ئاکەپە بە ئامانجی دزی و گەندەڵی و تاڵان و خراپ بەکارهێنان دەیەوێت دەسەڵاتداری خۆی جێبەجێ بکات، بێبەشکردنی گەلی ئەوێیە لە هەموو خزمەتگوزارییە پێویستەکان.

 

"دەستکەوتەکانی کورد لە هەموو شوێنێکدا دەکرێنە ئامانج"

لە هەمان کاتدا حکومەتی تورکیا هەڕەشەی لە هەڵبژاردنی ناوخۆی شارەوانییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد کە بە هەڵبژاردنی دژە دیموکراسی پێناسەی کرد، سەمیرە عەلی وتی: ئەگەر بێینە سەر هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دەبینین بازنەکانی جینۆساید وەک یەکن، هەر کە خۆبەڕیوەبەری ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان ئەنجام دەدرێن، دەوڵەتی تورکیا دەستبەجێ چووە دۆخی هەڕەشە و هێرشەوە، ئەم هەڵبژاردنانە ناوخۆیین، سەر بە شارەوانییەکانن و بۆ بەرەوپێشبردنی بابەتی خزمەتگوزاری ڕێکخرابوون، دەوڵەتی تورکیا ئەمەی قبوڵ نەکرد، توڕە بوو، هەڕەشەی کرد و ناوچەکەی بۆردومان کرد، لێرەدا، بەم شێوەیە هەڵدەسەنگێنین، دەوڵەتی تورک ترسی ئەوەی هەیە گەلی کورد خاوەنی پێگە و ماف و سامان و سیستم بێت.

 

"ئیرادەی گەلەکەمان سەرکەوتن مسۆگەر دەکات"

لە کۆتایی قسەکانیدا سەمیرە عەلی سڵاوی لە بەرخۆدانی گەلی جولەمێرگ کرد و وتی: سەردەم گۆڕاوە و گەل خواستەکانی خۆی بەباشی دەزانێت، بۆیە ئەگەر ئەمڕۆ ئەم فەرمانانە لە جولەمێرگ جێبەجێ بکرێن، یەکسەر گەلەکەمان هەڵوێستی دەبێت، ئاکەپە دەیەوێت هەموو شتێک لە خزمەتی ئەواندا بێت، بەڵام گەل ئەمەیان ناوێت و ڕەتیدەکاتەوە، سەرکەوتنمان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لەلایەن ژنان و گەنجانەوە بەدەستهات، کە ئەمڕۆ بۆ پاراستنی شارەوانی جولەمێرگ گرنگە، بە تایبەتی داینامیکی کۆمەڵگە و ژنان و گەنجان لەم بابەتەدا پێشەنگایەتی دەکەن و دەبنە قەڵغان دژی فاشیزمی ئاکەپە، سڵاو لە بەرخۆدانی ئەمڕۆی باکووری کوردستان دەکەین گەلەکەمان سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت.