"بە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان هەنگاوێکی مێژوویی دەنێین"

شیراز حەمۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، بەیاننامەی کۆنگرەی ستار و کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیای بۆ هەڵبژاردنەکە بەم شێوەیە هەڵسەنگاند، شارەوانی دیماکراتیک، ئیکۆلۆژی سەنگەری ئازادی ژنانە، ئێمە لە بەیاننامەکەدا هاوبەشیمان کرد.

ڕۆناهی نودا

 

قامیشلۆ-لە ٢٢ی ئایاردا، ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار و کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، بەیاننامەی هاوبەشی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بە دروشمی "بە هیوای ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شارەوانییە دیموکراتیکەکان" ڕاگەیاند.

 

 "تادێت تێکۆشان بڵندتر دەبێت"

سەبارەت بە بەیاننامەکە، شیراز حەمۆ، ئەندامی کۆردسیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، بۆچوونی خۆی دەربڕی و وتی: خەبات تا دێت بەرزتر و بەرزتر دەبێتەوە، پێویستە ئەو دەستکەوتانەی کە ١٢  ساڵە بەدەست هاتوون، بپارێزرێن و ئەوانی تریشی بۆ زیاد بکرێن، ١٢ ساڵە خەباتەکەمان بەبێ پچڕان بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەردەوامە، کۆنگرەی ستار لە سەرەتای دامەزراندنیەوە میراتێکی گەورەی هەیە، لە ماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوودا، وەک شۆڕشێکی ژنان، ئەو ڕێکخستن و خەبات و کارە زیاتر ناوبانگ بووە.

 

"کاندیدەکانی ژن نوێنەرایەتی ئیرادەی ژنان دەکەن"

شیراز حەمۆ وەک ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار، بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بەم شێوەیە هەڵسەنگاند: کۆمسیاری باڵای هەڵبژاردنەکان لە کاتی هەڵبژاردنی شارەوانیدا ڕایگەیاند، بینیمان کە دەتوانین هەنگاوێکی مێژوویی بنێین و دەستکەوتێکی دیکە بۆ ژنان بەدەستبهێنین، ئەم هەنگاوەش بەرهەمی شۆڕشی ژنانیش دەبێت، پێویست بوو زیاتر کار بۆ بونیادنانی ژیانی کۆمەڵایەتی بکرێت، وەک ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار، کاتێک ڕاگەیەندرا کە هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت، زیاتر خۆمان ڕێکخست، لیژنەکانمان دروستکرد، کۆبوونەوەمان ئەنجامدا و سەرنجمان لەسەر هەڵبژاردن لەناو ژنان و کۆمەڵگادا دەدا، بە هەڵبژاردن ناسنامەی ژنی ئازاد سەرهەڵدەدات، بۆیە ئێمە دەنگ بە خۆمان دەدەین، ئەم هەنگاوە بۆ یەکەمجارە لە هەموو جیهاندا، ئێمە پێشهەڵبژاردنمان ئەنجامدا، هێزێکی زۆرمان بەدەست‌ینا، ژنانیش جۆش و خرۆشێکی زۆریان لە پێشهەڵبژاردن وەرگرت، پێشهەڵبژاردنمان ئەنجامدا بۆ ئەوەی کاتێک هەڵبژاردنی گشتی ئەنجام دەدرێت کاندیدەکانمان ڕوون بن کە نوێنەرایەتی ئیرادەی ژنان دەکەن.

 

 

"بەیاننامەکە لە ٢٢ی ئایاردا ڕاگەیەندرا"

شیراز حەمۆ سەبارەت بەو بەیاننامەیەی کە لە ٢٢ی ئایاردا ئاشکرا کرا، وتی: دوای پێشهەڵبژاردن و حەماسەتی ژنان، پێویست بوو بەیاننامەکەمان ڕابگەیەنین، سەبارەت بەوەی ئامانجمان چییە لەگەڵ ئەم هەڵبژاردنانەدا، تاچەند ڕێکخراوی ژنان ئامادەن بۆ هەڵبژاردنەکان، بەرنامەی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی چییە بۆ ڕێنماییکردنی شارەوانیەکان لەسەر ئەو بنکانە، پەیامی ژنان، بانگەوازمان بۆ هەموو ژنان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا، ئێمە بەیاننامەکەمان ڕاگەیاند و ڕێزمان لە ئامانجەکەمان گرت.

 

 

"دەتوانین بەهاکانی ئازادی و یەکسانی ژنان بپارێزین"

شیراز حەمۆ سەبارەت بە ژیانی ئازاد و یەکسان و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی تێکۆشانیان وتی: ساڵانێکە خەباتی ئێمە بۆ ئازادی ژن و کۆمەڵگە بووە، قوربانی گەورە لەسەر ئەم هێڵە دراوە و شەهیدانی گەورە گیانی خۆیان بەخت کردووە، بەرخۆدانی گەورە لەلایەن کەسانێکەوە ئەنجامدرا کە باوەڕیان بە ژن، ژیان، ئازادی هەیە، لە شۆڕشی ژناندا ئەوەمان بەدەستهێنا و ژنان هەنگاوی گەورەیان ناوە، توانیان خۆیان ڕێکبخەن و بەسەر بەربەستەکاندا زاڵ بن، تا عەقڵیەتی پیاوسالاری بەردەوام بێت، خەباتی ئێمە بەردەوام دەبێت، لە بەرامبەر دوژمنانی داگیرکەر کە ئیرادەی ژن و کۆمەڵگە دەکەنە ئامانج، پێویستە خەباتێک ئەنجام بدەین و لە بەرخۆداندا بژین، لە ڕێگەی ئەم هەڵبژاردنانەوە شارەوانی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی جێبەجێ دەکرێن، دەتوانین بەهاکانی ئازادی و یەکسانی ژنان بپارێزین. دەتوانین سیاسەتی پاراستنی ژنان پەرەپێبدەین، هەر بۆیە ئازادی ژن بە بنەما دەزانین، لە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی بەندی ٢٥دا ئازادی ژنان و مافەکانیان و یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەزەکە زۆر گرنگ و بەهێزە.

 

"هاوسەرۆکایەتی و نوێنەرایەتی یەکسان بۆ ئێمە زۆر گرنگە"

شیراز حەمۆ سیستمی هاوسەرۆکایەتی و نوێنەرایەتی یەکسانی هەڵسەنگاند کە لە بەیاننامەکەدا جەختی لەسەر کراوەتەوە، وتی: بنەڕەتترین بڕگە لە شۆڕشی ژناندا سیستمی هاوسەرۆکایەتی بوو، ئەگەر بمانەوێت بۆچوونی ژنان لە هەموو شوێنێکدا هەبێت، پێویستە سیستمی هاوسەرۆکایەتی یەکلایی بکەینەوە، کاتێک دەڵێین ژن، ژیان، ئازادی، دەبێت سیستمی هاوسەرۆکایەتی جێبەجێ بکەین و ئەوە بابەتێکی سەرەکییە، جگە لەوەش پێویستە نوێنەرایەتی ژنان لە ئەنجومەنی شارەوانیدا دامەزرێت بۆ ئەوەی بتوانین ٥٠% نوێنەرایەتی بەدەست بهێنین، ئەوە دەبێتە هۆی پاراستنی بیری ژنان و سەربەخۆییان و بەهاکانیان, ئەنجوومەنی ژنان لە شارەوانییەکان دادەمەزرێن، ئەمەش بۆ ئێمە زۆر گرنگە،  هەم لەناو شارەوانیەکاندا، خۆبەڕیوەبەری ژنان پارێزراو دەبێت، هەروەها وەک ئەنجومەنیش شوێن نوێنەری ژنان و پڕۆژەکان دەکەین و چەندین چالاکی ئەنجام دەدەین، هەم هاوسەرۆکیی و هەم نوێنەرایەتی یەکسان بۆ ئێمە زۆر گرنگن.

 

"بەندەکان هەموو کۆمەڵگە دەگرێتەوە"

 شیراز حەمۆ دەربارەی ئەو ١٩ بەندەی لە بەیاننامەکەدا هاتووە وتی: بەبێ ئازادی ژنان ئازادی کۆمەڵگە بوونی نییە،  ئەگەر بمانەوێت ئەمە ڕووبدات، دەبێت هەم ئازادی ژن و هەم بونیادنانی دیموکراتیک لە هەموو ڕوویەکەوە دروست بکرێت، هەر بەو هۆیەشەوە ئەو بڕگانەی کە ئێمە پێناسەمان کردووە هەموو کۆمەڵگە دەگرێتەوە،هەم لە لایەنی ئابووری، تەندروستی، ئەو ژنانەی تووشی توندوتیژی دەبن، ناوەندی ڕاوێژکاری، شارەوانی دیموکراتیک باسکراوە. چۆنیەتی پەرەپێدانی پڕۆژەی ژنان باسکراوە، بۆچوونی کۆمینەکان و ئەنجومەنەکان وەرگیراوە. هەموو لایەنەکانی کۆمەڵگە لە ڕووی ئازادی و بەهاکانی پارێزراو و پاراستنی میراتی کۆمەڵایەتی پێناسە کراون و بەم بڕگانە شارەوانییەکی دیموکراتیک بونیاد دەنێین.

 

"وەرن بەشداری هەڵبژاردن بکەن"

 شیراز حەمۆ لەکۆتایی قسەکانیدا داوای لە ژنان کرد بەشداری هەڵبژاردن بکەن و ئیرادەی خۆیان دەرببڕن و وتی: بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو ژنان ئەوەیە بێن و بەشداری هەڵبژاردن بکەن و دەنگ بدەن، لە کاتی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگ بۆ پاراستنی خۆیان و ئیرادە و ناسنامە و دەستکەوتەکانیان دەدەن، ئەوان دەنگ بەو ئازادییە دەدەن کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بینیومانە، داوا لە هەموو ژنان دەکەین بەشداری هەڵبژاردن بکەن، ئەم هەڵبژاردنە ڕەنگی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بە هەموو جیهان نیشان دەدات.