ژن و سیستمی فیوداڵ

ڕێژوان دیاری- نووسەر

فیوداڵیزم:سیستەمێکی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییە کە بنەمای سەرەکی لەسەر خاوەندارێتی یان کۆنترۆڵی زەوی و پەیوەندیی نێوان خاوەن زەوی و جوتیاران دامەزراوە. لەم سیستەمەدا، چینێکی دەسەڵاتدار کۆنترۆڵی زەوی و سەرچاوەکانی دەکرد، لە کاتێکدا جوتیاران لە بەرامبەر بەکارهێنانی زەوی باج و کرێ یان خزمەتگوزارییان پێشکەش بە خاوەن زەویەکە دەکرد.ئێمە ئەگەر بەوردی مێژوو بخوێنینەوە وە وردتر لە مێژووی کوردی بڕوانین دەبینین هەمیشە ژنان دەورێکی باڵایان بینیوە لە پێکهێنانی سیستم و بارودۆخی ئەو ژیانەی تێیدا ژیاون،بۆ نمونە لە دێر زەمانەوە ئەبینین زۆربەی ژنان تەنها کاری ناو ماڵی نەکردوە واتە لە دەرەوەش کاری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و کاری دەستی و بەرهەمهێنانی خواردنی کردوە لەمەوە ئەتوانین بڵێین ژنان بەشێکی گرنگی هێزی کاری کۆمەڵگا بوون.ئەتوانین بڵێین پەیوەندی نێوان ژن و سیستمی فیوداڵ یەکێکە لە بابەتە گرنگەکانی ناو مێژووی کۆمەڵگا چونکە ئێمە لەم ڕێگایەوە ئەتوانین تێبگەین کە چۆن دابەشکردنی کار لە نێوان چینەکانی کۆمەڵگا یاخود لەنێوان ژن و پیاو یان خاوەنداریەتی زەوی و ئاین و دەسەڵاتی سیاسی و یاسا چۆن کاریگەریان لەسەر ژنان هەبووە.لەمەوە بۆمان ڕوون ئەبێتەوە ژنان لەگەڵ ئەوەی زۆر جار قوربانی ناو ئەو سیستمەو ئەو بارودۆخ و ژیانە کۆمەڵایەتییە بوون کە پێیدا تێپەڕبوون لەپەنا ئەوەشدا دەوری باڵایان هەبووە لە بەڕێوەبردنی ژیان و سیستمە کۆمەڵایەتیەکانیشدا بۆ نمونە ئێمە لە سیستمی فیوداڵ دا ئەبینین ژنان هەمیشە بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی کاری ماڵەوەیان نەکردوە و هەمیشە ژێر دەست و قوربانی نەبوون بەڵکو بەشێک لە ژنانی کورد دەورێکی باڵایان هەبووە واتە بەشێک لە ژنانی کورد خاوەندارێتی موڵک و زەویەکانیان کردووە کە چەندین کرێکار و جوتیار کاریان لەسەر موڵکەکانیان کردووە لەوانە: “عادیلە خان،خانزاد سوڵتان،کارە فاتیم،مایان خاتوون…هتد”


کە ئەمانە جیاواز لە بواری ئابوری دەوری سەرەکیشیان هەبووە لە بەڕێوەبردنی کایەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و سەربازی کە بەشێکیان سەرۆك عەشیرەتی ناوچەکەی خۆیان بوون.کە ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئێمە ئەمڕۆ ئەتوانین بە خاڵێکی دەست کەوتی باش و پرشنگدار لە مێژووی ژنی کورد بڕوانین،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سیستمی فیوداڵ کاریگەری نەرێنیشی هەبووە لەسەر ژنان بۆ نمونە بەشێك لە ژنان هاوسەرەکانیان مردبوون بەم هۆیەوە ئەرکی ماڵەوە و ئەرکی دەرەوەش واتە کاری ماڵەوە و پەروەردە کردنی مناڵ و کاری جوتیاری و کشتوکاڵیش لە ئەستۆی ژندا ئەمایەوە.


بەشێکیش لە ژنان بەهۆی چینی کۆمەڵایەتی بەرز یاخود بەهۆی میراتەوە یاخود نەمانی هاوسەرەکانیان بەڕێوەبردنی موڵک و زەویان ئەگرتە ئەستۆ.


سیستمەکە کاریگەریەکی زۆری لەسەر ژنان هەبوو بۆ نمونە:
وەک لەپێشتر ئاماژەمان پێدا ژنان ئەرکێکی قورستر لە ئەرکی دایکایەتی لەسەر شان بوو دەبوو بە کاری ماڵەوە و کاری دەرەوەش ڕابگات لە بابەتی ماف و ئازادیشەوە نەک مافی یەکسانبونیان لەگەڵ پیاواندا هەر نەبوو بەڵکو لە بنەڕەتەوە شتێک نەبوو بەناوی ئازادی و مافەوە بۆ ژن چونکە وەك وتمان سیستمی فیوداڵ زۆر جار لەسەر بنەمای چینایەتی بوو واتە بەشێک لە ژنان مافی بوون بە خاوەن موڵک یاخود سامانیان نەبوو وەک وتمان بەهۆی نەمانی هاوسەرەکانیانەوە ئەرکی زۆر زیاتر ئەکەوتە سەر شانی ژنان،وە لەبابەتی بڕیاردانی کۆمەڵایەتی و سیاسیشدا مافێکی زۆر کەمیان هەبووە،بۆ هاوسەرگیریش ژنان زۆر جار کاریگەری بنەماڵە و  نەریتە کۆمەڵایەتییەکانیان لەسەر بووە،وە دەرفەتی خوێندن و فێربونیان سنوردار بووە.لەگەڵ ئەوەی مرۆڤایەتی و بارودۆخی ڕۆژگار و ژیانی مرۆڤایەتی وردە وردە بەرەو پێشچونی بەخۆیەوە ئەبینی و سیستمی فیوداڵیش وردە وردە بەرەو لاوازی و لەناو چوون ئەچوو ئەتوانین بڵێین هەندێ دەرفەتی نوێ بۆ ژنان دروست ئەبوو هەتا بونیەت و هێز و مافەکانی خۆیان بەباشی بدۆزنەوە و جێگیری بکەن بەڵام هێشتا ناتوانین بڵێین بەتەوای ئەم گۆڕانکاریانە بە یەکسانی لە هەموو کۆمەڵگاکاندا ڕویان نەدا و مافەکانی ژنان هێشتا سنوردار بوون.ئێستا ئێمە لە کۆی هەموو ئەوەی ئاماژەمان پێیدا لێرەوە ئەتوانین  
ئەوە بڵێین ژن لە سیستمی فیوداڵدا ڕۆڵێکی بنەڕەتیی لە ژیانی ئابووری و کۆمەڵایەتی هەبوو