ترسی دوژمن لە پێشەنگایەتی ژنان؛ دەوڵەتی تورک بەچەندین تاوانبارەوە ناگیهان ئاکارسەلی کردە ئامانج
دەوڵەتی تورک کە هەمیشە ژنانی پێشەنگ دەکاتە ئامانج، بۆ بەئامانج کردنی ناگیهان ئاکارسەل چەندین تاوانباری راسپاردو ماوەی ١٠ ڕۆژ بە درۆن و جیپیئێس چاودێری ماڵەکەیان کرد تا ئەو ڕۆژەی شەهیدیان کرد.

هێلین ئەحمەد
سلیمانی_ شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەل لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەر، ماوەی چەندین مانگ ئامادەکاری بۆکراوە، تا لە ڕۆژی ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، لە کاتژمێر ١٠ی سەرلە بەیانییەکەی، بە ١٤ گولـلە ژنە تێکۆشەریکی ڕێگای ئازادی ژنان شەهید دەکرێت، ئەو تاوانبارە لە کاتی هەڵهاتنیدا لە ماوەیەکی کوردتدا ئەنجامدانی ڕوداوەکەدا تاوانبار بە ناوی " ئیسماعیل راسم رفعت پەکەر"، لە کاتی هەڵهاتنی بەرەو هەولێر دەزگیر دەکرێت، پاشان لە ڕێگەی دادگایکردنی تاوانبەر و وتەی شایەتحاڵەکان، لە دادگایی تاوانەکانی سلێمانی، بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی ئاژانسی هەواڵی " نوژنها "، لە لایەن پارێزەی داواکارانی مافی کەسییەوە دەستیکەوتووە ، بەم شێوازە باس لە کەیسی کوشتنی شەهید "ناگیهان ئاکارسەل" دەکرێت:
له ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ كاتژمێر ١٠ى سەر له بەيانى بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئاگادار دەكرێتەوه به رووداوێكى تەقه كردن له گەڕەکی بەختیاری، پاش گەیشتنی تیمەکان دەڕواندرێت ژنێک تەقەی لێ کراوە، وه كوژراوە، سەبارەت بە گرتەی تاوانەکە بە هۆکاری نەبوونی کامێرای چاودێری لە ناوچەکەدا هیچ گرتەیەک دەستناکەوێت، بەڵام بە وتەی شایەتحاڵانی ڕوداوەکە، لە چەندکۆڵانێکی خوار ڕووداوەکە دەبیندرێت، شایەتحاڵەکان باس لەوەدەکەن: تاوانبار بەخێرای لە کۆڵانەکانەوە دەردەچێت و چەکەی پێدەبێت، سەرەتا جلێکی لەبەردا دەبێت پاشان قەمیسەکەی دەگۆڕێت تا نەناسرێتەوە، لەدوای هەڵهاتنی بە ئۆتۆمبێلێکی تەکسی ڕاستەوخۆ دەچێتە سەرچنار، شۆفێری تەکسییەکە وەک شایەتحاڵی ڕووداوەکە دەڵێت، لە ناو سەیارەکە تەلەفۆنی بۆ هاتووە، پاشان لەبەردەم هۆتێل بەرانان دادەبەزێت، پاشان لە ڕێگەی تەکسیەکی دیکەوە دەیەوێت لە شاری سلێمانی دەربازی ببێت، پاشان بە خاوەنی تەکسی دووەم دەڵێت کە بیباتە شاری هەولێر، پاشان بەڕێدەکەون بەرەو گەراج تا لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلی تایبەت بە هەولێر بڕوات، بەڵام تاوانبار ڕەتیدەکاتەوە و بە خاوەنی تەکسیەکە دەڵێت خۆت بمبە و $١٠٠ دۆلاری پێدەدات، پاشان تەکسی بەرەو شاری هەولێر بەڕێدەکەوێت، بەڵام لە ڕێگەی خاڵی پشکنین پێش سماقولی لە لایەن سەندیکای شۆفێرانەوە ڕێ لە تەکسییەکە دەگرن بەهۆکاری نەبوونی مۆڵەتی هاتوچۆی تەکسییەکە بۆ خەتی هەولێر، ڕێگەی لێدەگیرێت، پاش گەڕانەوەیان شۆفێرەکە تۆمەتبار دەسپێرێت بە تەکسییەکی دیکە، پاشان شایەتحالی سێیەم کە دەکاتە خاوەنی سێهەم تەکسی باسی لەوەکرد تۆمەتباری چەند جارێک بردوەتە سەر مەرزی باشماخ و ماوەی چەند کاتژمێرێک چاوەڕوانی تۆمەتباری دەکرد و دەیههێنایەوە شوێنی دیاریکراو.
بە درۆن و جیپیئێش چاودێری ماڵی ناگیهان ئاکارسەل کراوە
تۆمەتبار لە بەرواری ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا، دان بە تاوانەکەیدا دەنێت: ئاماژەی بەوەداوە، لە ساڵی ٢٠١٧ لە تورکیا بەهۆی تاوانی شەڕکردن زیندانی دەکرێت، لە ناو زیندان کەسێک بە ناوی کاتب دەچێتە لای و ئەرکداری بە کوشتنی کەسێک پێدەکات، کاتب تاوانبار دەنێرێتە لای خوشکەزایەکی بە ناوی دڵشاد کە لە شاری کەرکوک نیشتەجێ دەبێت، پاشان دەنێردرێتە شاری هەولێر و هەرلەوێدا تەواوی پێداویستی و چەکی بۆ ئامادە دەکرێت، دواتر لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٢دا لە شاری سلێمانی جێگیر دەکرێت، لە ڕێگەی ئەو گروپە تیرۆرستییەوە تەواوی پێداویستی خان و کەلوپەلی ژیانکردن و بڕە پارەیەکی بۆ دابین دەکرێت، تا کاتی ئنجامدانی تاوانەکە تەواوی پێداویستییەکانی بۆ ئاماددە دەکرێت، تاوانبار دان بەوەشدا دەنێت وێنەی شەهید زیلانی لە ڕێگەی بڵاوکراوەکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە بینییووە، کە لە پەیجی وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، تاوانبار ئاماژەی بەوەداوە شەهید سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە بووە، پاش ئاگادارکردنەوەی تۆمەتبار کە هەڵبستێت بە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکەی کە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە پێی دەستپێردرێت.
ماوەی ١٠ ڕۆژ چاودێری دەکرێت، پاشان لە ڕۆژی ئەنجامدانی تاوانەکە تاوانبار باس لە شێوازی شەهیدکردنەکەی دەکات، کە لە ڕیگەی ماڵیان لە کاتی بەڕێککەوتنی بە ١٤ گولـلە شەهیدی دەکات، سەرەتا چەند گولـلەیەکی بە شوێنی دڵنیابوون لە مردنی دەنێت، گوڵەکان بەر سنگی و سەری دەکەوێت، بەڵام بۆ دڵنیابوون لە شەهیدبوونی جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە تەواوی فیشەکەکان کە لەناو چەکە بێ مۆڵەتەکەی دەبێت، بە شەهید ناگیهان ئاکارسەلییەوە دەنێت، و دەستبەجێ شەهید دەبێت، لە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە تاوانبار لە نزیک شوێنی ڕوداوەکە چەکەکەی فڕێ دەدات، دواتر جلوبەرگەکەی دەگۆڕێت و لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێکەوە شوێنی تاوانەکە جێدەهێڵێت، پاشان لە ڕێگەی دادگاییەکانی دیکەوە زانیارییەکان زیاتر دەبێت، تاوانبار لە شاری سلێمانی جەختی لەوەکردەوە کە لە ڕێگەی جیپیئێس و درۆنەوە ماوەی ١٠ ڕۆژ چاودێری ماڵی شەهید ناگیهان ئاکارسەل کراوە و پاشان لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفونییەوە ئەنجامدەرانی تاوانەکە پێیان وتووە لە نزیک سیتی سینەما، لەژێر تەنەکەخۆڵێک چەکیان بۆ دابین کردووە، پاشان تاوانباران بە ناوی کاتب، دڵشاد، ستار و چەندین تاوانباری دیکە تەواوی پلانەکان داڕێژراون، بۆ کوشتنی شەهید زیلان، تاوانبار فیشەکەکانی بە تەواوی جەستەی شەهید زیلانەوە ناوە، لە کەشفی تەرمی شەهید دەردەکەوێت فیشەکەکان بەمشێوازەبووە، "سێ فیشەک بەر ناوچاوان و چەناگە و پشتەملی لای ڕاستی یەک فیشەکی پێوەبووە، دووفیشەک بەر سنگی و شانی فیشەکێک و سمتی ڕاستی یەک فیشەک و قۆڵی چەپی برینیکی قوڵ و ئەنیشکەکانی بەهەمان شێوە برینی پێوەدەبێت"، کاتێکدەست بەسەر مۆباهیلی تاوانباردا دەگیرێت، وێنەی شەهید ناگیهان لە ناو مۆبایلەکەیدا دەبێت، تەواوی زانیارییەکان و لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن تۆمەتبار بە پلان بۆداڕێژراوی دەوڵەتی داگیرکەری تورک تاوانی کوشتنی شەهید زیلانی ئەنجامداوە.
بریاری دادگا بەم شێوازە دەبێت:-
دادگای تاوانەکانی سلێمانی -٣ بڕیاری خۆی لە بەرواری٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٣، لە دۆسیەی تاوانی ژمارە ٥٦٠ سزادانی تۆمەتبار ئیسماعیل ڕەسیم ڕفعەت بەهکەهار، بەپێی مادەی دووەم بڕگەی دووەم بەپێی ماددەی ١٠ی یاسای دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠٠٦، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا بە هەڵواسینی، لەگەڵ ماوەی دەستبەسەرکردنی لە١٠ی ئایاری ٢٠٢٢تا ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، و جووڵاو و... دەست بەسەر موڵک و ماڵی نەجووڵاوی سزادراوی پێشوودا دەگیرێت، و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکرێنەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەمە بەپێی مادەی ١١ی یاسای پێشوو، و ئەو تاوانەی کە لەلایەن سزادراوی پێشووەوە ئەنجامی داوە بە تاوانی دژی شەرەف دادەنرێت بەپێی مادەی ١٢ی یاسای پێشوو، هەروەها دەمانچەی ژمارە GWX ٧٦٨ و فیشەکەکانی دەستبەسەردا دەگیرێت و ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ بکرێت بۆ ئەوەی بەپێی ڕێنماییەکانی ژمارە (A)ی ساڵی ١٩٧٣ سەبارەت بە هەڵگرتنی بەڵگەی تاوانکاری و لەناوبردنی سەری فیشەکەکەی لەلایەن یاریدەدەری دادوەری دادگای تاوانەکانەوە، و مافی داواکاران لەسەر مافی کەسی قوربانییەکە، نەکیهان کەمال نەکارسێل، بۆ داوای قەرەبووی ماددی و ڕەوشتی لەبەردەم دادگا مەدەنییە کارامەکان پارێزراو دەبێت، و دۆسیەیەکی سەربەخۆ دەبێت کرایەوە بۆ هەریەکێک لە تۆمەتبارانی ئازادکراو، عەبدوڵا ئەحمەد محەمەد، و باوکی، ئەحمەد محەمەد عەبدوڵا، بەپێی مادەی ٤١. بەپێی مادەی ١٨ی یاسای نیشتەجێبوونی بیانییەکان ژمارە ٧٦ی ساڵی ٢٠١٠، و ئاگادارکردنەوەی دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی بۆ جێبەجێکردنی ئەمە، و خەمڵاندنی کرێی پسپۆڕی دادوەری، زمانی تورکی وەرگێڕ بوشرە حەمەخان زەینەل، بە بڕی ٨٠ هەزار هەشتا هەزار دینار، بۆ ئەوەی لە خەزێنەی هەرێمەوە بدرێتە ئەو، و خەمڵاندنی کرێی پارێزەر بۆ پارێزەری دەستنیشانکراو، ها لالە حەمە سابر کاکە حەمە، بە بڕی ٨٠ هەزار هەشتا هەزار دینار، بۆ ئەوەی لە خەزێنەی هەرێمەوە بۆی بدرێت، و... دادگا سزادراوەکەی ئاگادار کردەوە کە دۆسیەکەی دەنێرێت بۆ دادگای پێداچوونەوەی هەرێم بۆ ئەنجامدانی وردبینییەکانی پێداوچوونەکان لەسەری لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا، هەروەها مافی ئەوەی هەیە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا لە ڕۆژی دوای دەرکردنی بڕیارەکەوە تانە لە بڕیارەکە بدات، بەپێی بڕگەکانی مادەکانی ٢٢٤/د و ٢٥٤/ئە لە یاسای دادوەری تاوان، بەمەرجێک بڕگەکانی دەستبەسەرداگرتن، لەناوبردن، و مانەوە جێبەجێ دەکرێن، و دۆسیەیەکی سەربەخۆ دەکرێتەوە، و کرێی پسپۆڕی دادوەری و ڕسوماتەکان دوای ئەوەی بڕیارەکە دەبێتە کۆتایی دەخەمڵێندرێت. سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی سلێمانی دوو دۆسیەی ڕەوانەی دادگا کردووە.
بۆ ئەنجامدانی وردبینی جیاکاری لەسەری لە ڕێگەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی، و دەسەڵاتی وردبینی پێداچوونەوەی خۆی بە ژمارە٨٨٨ لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ پێشکەش کرد، داوای پەسەندکردنی بڕیارەکەی کرد بەهۆی ئەو هۆکارانەی تێیدا هاتووە. لەگەڵ وەرگرتنی تۆمار کرا و خرایە ژێر پێداچوونەوە و وردبوونەوە: -
بریار
لە کاتی پێداچوونەوە و وردبوونەوەدا، ڕوون بووەوە کە دۆسیەکە ڕووبەڕووی پێداچوونەوەی ئۆتۆماتیکی بووە و سزادراوەکەش داواکارییەکی بۆ دەستوەردان پێشکەش کردووە لە بڕیارەکەدا کە لە دژی دەرچووە. لەگەڵ پێداچوونەوە بەو بڕیارانەی دادگای تاوانەکانی سلێمانی-٣ لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ دەرچووە لە دۆسیەی تاوانی ژمارە ٥٦٠/C/٢٠٢٣ سزادانی تۆمەتبار ئیسماعیل ڕەسیم ڕفعەت یەحخار بەپێی مادەی دوو-٢ ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە هەرێمی کوردستان/عێراق ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠٠٦ ، و لەژێر ڕۆشنایی مادەی دەیدا، و سزادانی لەسێدارەدانی بە هەڵواسینی، دەرکەوت کە دروستە و بەپێی یاسا. دادگا، لە کاتی دەرکردنی بڕیارەکەیدا، جێبەجێکردنی دروستی یاساکەی لەبەرچاو گرتووە دوای پەسەندکردنی ئەو بەڵگانەی کە لە ڕاستییەکانی دۆسیەکەدا دەرکەوتووە، وەک تۆمەتبار لە کاتی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردندا دانی بەوەدا ناوە کە قوربانییەکە، ناگیهان کەمال ئاکارسەل، لەسەر داوای لایەنێکی دەرەکی و بە مەبەستی تیرۆریستی تیرۆرکرا، بۆ ئەوەش هاتۆتە شاری سلێمانی و لەوێ نیشتەجێ بووە. کاتێک دەرفەتی دۆزیەوە، بەو دەمانچەیەی کە هەڵیگرتبوو تەقەی لێکرد و کوشتی. دانپێدانانی تۆمەتبار بە ڕاپۆرتی بەڵگەکان، وتەی شایەتحاڵەکان، ڕاپۆرتەکانی پشکنین، پلانی شوێنی ڕووداوەکە، پشکنینی ڕواڵەتی تەرمی قوربانییەکە، ڕاپۆرتی دەستبەسەرداگرتنی دەمانچەکە و ڕاپۆرتی پشکنینی جەستەیی پزیشکی دادوەری، کە تێیدا هاتووە هۆکاری مردنی قوربانییەکە تەقە لە سەر و سنگ و سکی بووە. بەم شێوەیە بەڵگەکان یەکلاکەرەوەن و بە دڵنیاییەوە دەیسەلمێنن کە تۆمەتبار هاوڕا بووە و بەشداری لەگەڵ تۆمەتباردا کردووە، کە دۆسیەکەی دابەش بووە، لە تیرۆرکردنی قوربانییەکە بە مەبەستی سیاسی. سزای لەسێدارەدان بە هەڵواسین تا لەسێدارەدان بەسەر تۆمەتباردا سەپێنرا، هاوسەنگ بوو و هاوسەنگ بوو لەگەڵ بارودۆخی دۆسیەکە و سەختی و قێزەونی تاوانی ئەنجامدراو، ئەمەش هیچ هۆکارێک ناهێنێتە ئاراوە بۆ کەمکردنەوەی سزای تۆمەتبار. بڕیاردرا سەرجەم ئەو بڕیارانەی لە دۆسیەکەدا دەرچوون بۆ ڕەوایی و پابەندبوونیان بە یاسا پشتڕاست بکرێتەوە. داواکاری دەستوەردانی تانەدان ڕەتکرایەوە، و بڕیارەکە لەلایەن زۆرینەی دەنگەوە دەرچووە لەسەر بنەمای بەپێی بڕگەکانی مادەی ٢٥٩/A- ١ی یاسای دادگاییکردنی تاوان، هەمووارکراوەی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
" لە پاش شەهید کردنی ناگیهان ئاکارسەل ئێمەی ژنان درێژەدەری زانستی ژنۆلۆژی دەبین "
بانوو هەڵەبجەیی، شایەتحاڵی ڕووداوەکە، پاش بەبیرهێنانەوەی شەهید ناگیهان ئاکارسەل، هەبوونی ڕۆڵ و خەباتی لە خەبات و تەواوی ئەو زانیاری و زانستانەی بە ژنی کوردی دەگەیان، ئاماژەی بە کاتی شەهیدکردنەکەیدا، وتی: شەهید ناگیهان شەهیدی ڕاگەیاند، ئازادی ژن و زانستی ژنۆلۆژی بوو، ڕوویکردە باشووری کوردستان تا بتوانێت زانستی ژنۆلۆژی بە ژنان بگەیەنێت، بەڵام تیرۆرکرا، من بەهۆی نزیکی ماڵمان لە شوێنی تیرۆرکردنی شەهید زیلان یەکەم کەس گەیشتمە سەر ڕووداوەکە، بە دەنگی تەقەکان ڕامکردە دەرەوە خۆم کێشا بە کەمەری پیاوێکدا کە دوای زاندرا تاوانبارەکەیە، کە ئاورمدایەوە بۆدییەکی بێجی خەتخەتی لەبەربوو دەیگۆڕی بە قەمیسیکی زەیتوونی، پاشان دەمانچەکەی دەکرد بە کەمەرییەوە، پاشان کاتێک هاتمە لای شوێنەکە بینیم ژنێک بە دەمدا کەوتووە ڕامکرد فرایی نەخۆشخانەی بخەین بەڵام گیانی سپاردبوو، کاتیک ڕوخساریم بینی ئینجا درکم بەوەکرد شەهید ناگیهان ئاکارسەلە، هەوڵمدا ئەشیاکانی و جانتاکەی لەسەر زەوی کەوتوو کۆبکەمەوە، چونکە ئەو دەچوو بۆ بونیادانانی پەڕتوکخانەی ژنی کورد شەهید کرا، پاشان لایەنی پەیوەندیدار ڕوویان لە شوێنەکەکرد، ژاتێک جەستەی شەهید زیلانیان بۆ توێکاری برد لەگەڵیدا چووم، پاسان لێکۆڵینەوەکەان دەستی پێکرد لەگەڵماندا، دواتر لە ڕێگەی کامێرای چاودێرییەکانەوە تاوانبار دۆزرایەوە.
بانوو هەڵەبجەیی لە کۆتایی قسەکانیدا باسی لەوەشکرد، داگیرکەر بە شێوازیک لە لە زانستی ژن و دەنگی ژن دەترسا تاوانبار چەندین ڕۆژ و مانگ ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانە کردووە، تاوانبار لە ڕێگەی درۆن و جیپیئێسەوە ڕێنوێنی کراوە، وتیشی: تاوانبار چەندین رۆژ چاودێری شەهید زیلانی کردووە، بەڵام هیچکات من ئەو کەسەم لەم گەڕەکانە نەبینیوە، شەهید لەگەل هاوکارەکانی پەڕتوکخانەیەکیان بونیاد دەنا، لە پاش هاوڕێکانی دەچێت لە کاتێکدا پێیدەڵێن مەیە و ماندوویت، بەڵام بەهۆی هەبوون و خەونی زوو کردنەوەی ناوەندێک بۆ ژنان دەچێتە پەڕتوکخانەکە و تیرۆرستێک شەهیدی دەکات، بەڵام ئێمە ساڵانە یادی شەهید ناگیهان بەرز ڕادەگرین، هەردەم لەسەر ڕێ و ڕێبازی بەردەوام دەبین، ئیمە بەردەوام ئەو زانستەی پێی بەخشیوین کاری لەسەر دەکەین.