شایەتحالی ژنێکی کۆچبەر لە عەفرینەوە جوگرافیای ئازار و بەرخۆدانی ژنان لەخۆدەگرێت
لە عەفرینەوە بۆ شەهبا، پاشان بۆ قامیشلۆ، گەشتێکی کۆچکردنی زۆرەملێ کە بە کۆمەڵکوژی و گەمارۆدان و سەرما خاڵبەندی کراوە، ئەمەش لە نێوان بێدەنگی نێودەوڵەتی و نەبوونی مسۆگەرییدایە.
ئەسما محەمەد
قامیشلۆ- لە ساڵی ٢٠١٨ەوە شاری عەفرینی سووریا بەهۆی ئەو هێرشانەی کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانیەوە دەستیپێکردووە، تووشی سووڕێکی بەردەوامی کۆچکردنی زۆرەملێ و پێشێلکاریی سیستماتیکی بووە، ئەمەش لە یەکێک لە ئەزموونە دڕندەکانە بۆ خەڵکی مەدەنی و بەتایبەتی ژنان.
ئەم ئەزموونە کاتی نەبوو، بەڵکو گۆڕا بۆ زنجیرەیەکی بەردەوامی کۆچکردن، پڕ لە مەترسی و بارگرانی لە زیان، لە نەبوونی هیچ پارێزگارییەکی نێودەوڵەتی یان لێپرسینەوەیەکی یاساییدا.
شایەتحاڵی فەریدە ئیبۆ لە کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە عەفرین و شەهبا، ڕەنگدانەوەی ئەم ڕێبازە دڵتەزێنەیە و قۆناغەکانی کۆچکردنی دووبارە و بەرخۆدانی گەلان بەڵگەدار دەکات کە سەرەڕای بۆردوومان و گەمارۆ و کۆمەڵکوژییەکان نەشکاوە، لە هێرشەکەی سەر عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨دا، وتی:هێرشێکی هەمەلایەنە و ڕێکخراو بوو، بەو پێیەی لە هەموو لایەکەوە شارەکەی کردە ئامانج، لەبەرامبەردا خەڵکی مەدەنی و هێزەکانی ڕژێم بەرخۆدانێکی درێژخایەن و چارەنووسسازیان لە بەرگریکردن لە خاک و ناسنامە و شکۆمەندیدا ئەنجامدا، بە هەموو ڕێگەیەکی بەردەست، سەرەڕای توانا سنووردارەکان، هەوڵیان دا شارەکەیان بپارێزن و ڕێگری لە کەوتنی بکەن، بەڵام توندی بۆردوومانە ئاسمانییەکان و بەکارهێنانی هێزی زیادەڕۆیی لە ڕووی سەربازییەوە دیمەنەکەی یەکلاییکردەوە.
دوای ٥٨ ڕۆژ لە بەرخۆدانی بەردەوام، خەڵکی مەدەنی ناچاربوون لە ژێر بۆردو٢مان و هێرشی ئاسمانیدا کۆچبکەن، لە دیمەنێکدا کە بە ترس و ئاژاوە و زیانەوە دیار بوو، بەرەو ناوچەی شەهبا بەڕێکەوتن، ئەم کۆچکردنە، وەک پشتڕاستی دەکەنەوە، "هەڵبژاردەیەک نەبوو، بەڵکو پێویستییەک بوو بۆ مانەوە، بە لەبەرچاوگرتنی بەئامانجکردنی ڕاستەوخۆی خەڵکی مەدەنی".
"دووبارە کۆچکردن"
ناوچەی شەهبا دوور بوو لە نموونەی، ”ناوچەیەکی تەواو وێرانکراوە"، کە هی پێداویستییەکی سەرەتای نەبوو، پێشتریش کەوتبووە بەر هێرشی داعش، کە بووە هۆی کۆچکردنی دانیشتووانەکەی و لەناوچوونی ژێرخانەکەی، بەڵام کۆچبەرانی عەفرین لەوێ نیشتەجێ بوون، بە هیوای گەڕانەوەی خێرا بۆ عەفرین، بەڵام بۆدوومانی ڕۆژانەی مووشەک و هەڕەشە ئەمنییە بەردەوامەکان و ژیانی شەهبای ناسەقامگیر و تەنانەت مەترسیدار کردووە.
لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی کۆچبەران، کامپەکان یەک لە دوای یەک دەستیان کرد بە پێکهێنانی کامپی زیاتر و لە کۆتاییدا گەیشتە چوار کامپ، هاوکات بەشێک لە دانیشتووان ناچاربوون لە ماڵە وێرانەکان یان بەشێکی وێرانبوودا بژین، ئەو گەمارۆ خنکێنەرەی بەسەر ناوچەکەدا سەپێندرا و ڕێگری لە هاتنی خۆراک و دەرمان و سووتەمەنی کرد، قەیرانی مرۆیی زیاتر کرد و ژیانی ڕۆژانەی گۆڕی بۆ ململانێیەکی بەردەوام بۆ مانەوە.
سەرەڕای ئەو گەمارۆ و سەختیەی ژیان، دانیشتووانی شەهبا بۆ ماوەی نزیکەی حەوت ساڵ مانەوە و بە هیوای گەڕانەوە بۆ ماڵ و حاڵی خۆیانەوە وەستابوون. کۆچکردنیان بە دۆخێکی کاتی دەزانی کە ناتوانێت ببێتە هەمیشەیی، بەڵام هەڕەشەی دووبارە و پێشێلکارییە بەردەوامەکان مۆتەکەی کۆچکردنیانت هێنایەوە.
ئەوەی دواتر ناوچەی شەهبا بەرگەی گرت بە "مەترسی جینۆساید" پێناسە کرا، دانیشتووانی ناچار کرد بۆ کۆچکردنی سێیەم، لە نێوان ترسی ڕاستەقینە لە کۆمەڵکوژی و پێشێلکارییەکان، بە تایبەت دوای ئەو کوشتار و ئاوارەییانەی پێشتر تووشی خەڵکی مەدەنی بوون، بڕیاری مانەوە لە نزیک ماڵەکانیان هەڵبژاردنێکی زۆرەملێ بوو، بە ئامانجی ئاسانکاری گەڕانەوەیان ئەگەر هەر مسۆگەریەک بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی دابین بکرێت.
ڕوونیکردەوە، کە سێ قۆناغی کۆچکردن لە ژێر سەختترین بارودۆخی کەشوهەوادا ڕوویانداوە، یەکەم کۆچکردن لە مانگی ئاداردا لە عەفرین بووە لەناو سەرما و باران، دووەم کۆچکردن لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمدا بۆ شەهبا بووە، دواتر لە ١٨ی کانوونی دووەمدا کۆچکردنێکی دیکە بووە، ئەمەش بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک منداڵ و بەتەمەنەکان بەهۆی سەرمای تاڵ و خراپی دۆخی مانەوە و نەبوونی گەرمکەرەوە و چاودێری تەندروستی، وتی: ئەو خێزانانە ناچاربوون لە خوێندنگە و پەناگە و کامپەکاندا لە بارودۆخێکی نامرۆڤانەدا بژین، بەشێک لە منداڵان و بەتەمەنەکان بەهۆی نەخۆشی و سەرما گیانیان لەدەستدا، لەکاتێکدا کاریگەرییە دەروونی و جەستەییەکانی کۆچکردن تا ئەمڕۆش دیارە.
هیوای گەورە بۆ گەڕانەوە
فەریدە ئیبۆ ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥، دوابەدوای گۆڕانکارییە سیاسییەکان، هیوای گەورە بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان سەریهەڵدا، بەتایبەتی دوای خستنەڕووی بڕگەی گەڕانەوەی پەنابەران لە ڕێککەوتنە ڕاگەیاندراوەکاندا، هەروەها خەڵک بە هیوای گەڕانەوەی ڕۆژانە دەژیا، ”ئەمڕۆ، سبەی، ئەم مانگە”یان دووبارە دەکردەوە، بەڵام ئەو هیوایانە زۆر زوو کاڵبوونەوە، بەهۆی دەستێوەردانەکانی دەرەکی و هێرشە نوێیەکانی هەتەشە کە بووە هۆی کۆچکردنی چوارەم، ئەمجارەیان بەرەو شاری قامیشلۆ، لەنێو ترس و دڵەڕاوکێ و ترس لە جینۆساید، خەڵکی مەدەنی داهاتوویان نادیاربوو، بە لەبەرچاوگرتنی بێدەنگییەکی تەواوی نێودەوڵەتی و نەبوونی هیچ مسۆگەرییەک بۆ پاراستنی مەدەنی.
ڕەخنەی لە بێدەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ گرت و ئەم بێدەنگییەی بە "هاوبەشی ناڕاستەوخۆ لە تاوانەکانی دژ بە گەلی کورد" پێناسە کرد، بە تایبەت لە ژێر ڕۆشنایی بەردەوامی ڕفاندن و کوشتن و بوونی بریندار و شەهید و ونبووەکان کە تا ئەمڕۆ چارەنووسیان نادیارە.
گەلی کورد، بە هەموو گروپە تەمەنییەکان، هاوکێشەکەیان گۆڕیوە، وەک ئەوەی دووپاتیان کردۆتەوە: ئێمە بەرخۆدانمان ڕانەگرتووە، ژن و پیاو، گەنج و پیر، بەشدارین لە پاراستنی گەڕەکەکانمان، ڕێکخستنی چاودێریکردنی شەوانە، بەشداریکردن لە ڕێپێوان و بۆنە و چالاکییەکان، پابەندبوونییان بە بوونییان و مافی ژیانیان دەردەبڕن.
ژنان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی کۆچکردن و شەڕەوە، هەروەها زۆرێک هاوژین و کوڕ و براکانیان لەدەستدا و ناچار بوون بە تەنها بارگرانییەکانی ژیان هەڵبگرن، ئازارەکانی ژنان دوو لایەنە، لە ڕووی دەروونی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش، لە پێشەنگی خۆڕاگریدا مانەوە، شۆڕشی ڕۆژئاوا ژنانی گەڕاندەوە بۆ شوێنی شیاوی خۆیان، بە متمانە و ئیرادەی بەشداریکردن لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا، لە کاری سیاسی و دیپلۆماسییەوە تا بەشداری سەربازی و کۆمەڵایەتی، ژنان بەردی بناغەی پاراستنی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی بوون لە کاتی کۆچکردن و بەرزکردنەوەی مۆڕاڵ و ڕێکخستنی کۆمەڵگەکان لە بەرامبەر پشێوی و هەڵوەشانەوەدا.
ئەو پێی وایە ئامانجکردنی بە ئەنقەست ژنانی کورد و ئەو پێشێلکاریانەی کە بەرامبەر بە ژنە تێکۆشەرە شەهیدەکان ئەنجام دراون، دەرخەری ڕادەی ڕق و ترس لە ئیرادەی ژنان و ڕۆڵی پێشەنگایەتیانن، ئەم تاوانانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای هەموو یاسا و نۆرمەکانی نێودەوڵەتی پێکدەهێنن، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی لێپرسینەوە نەکردن.
فەریدە ئیبۆ، ئەندامی لیژنەی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار عەفرین- شەهبا لە کۆتای قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە، کە ژنانی کورد سەرەڕای ئەو هەموو کۆچکردن و کۆمەڵکوژی و پێشێلکارییە زۆرەملێیانەی کە بەرگەییان گرتووە، لە مافە کولتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی و مرۆڤایەتییەکانیاندا خۆڕاگر دەمێننەوە و دەستبەردارییان نابن، هەروەها بەرخۆدانی ژنان لە عەفرین و سەرتاسەری کوردستان بەردەوامە، بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان بەرگریکردنە لە هەموو کۆمەڵگە، چونکە هەر هێرشێک بۆ سەر ژنان هێرشکردنە سەر بناغەکانی دادپەروەری و دیموکراتیکی و ئازادییە.