کۆچبەرانی گرێ سپی لە کۆبانێ لە دۆخێکی کارەساتباردان

کۆچبەران لە کۆبانێ لە ژێر ئەو گەمارۆ خنکێنەرەی کە لەلایەن حکومەتی کاتی سووریاوە بەسەر شارەکەدا سەپێنراوە، لە دۆخێکی کارەساتباردا دەژین.

سیلڤا ئیبراهیم

 

کۆبانێ- ژنانی کۆچبەری گرێ سپی، کە ئێستا لە کۆبانێ نیشتەجێن، لە ماوەی ١٤ ساڵی ڕابردوودا چەندین جار کۆچیانکردووە، داوای گەڕانەوەی پارێزراو بۆ شارەکەیان دەکەن، بە پاراستنی شکۆمەندی و مافەکانیان.

 

شاری گرێ سپی لە ساڵی ٢٠١٤ و دووبارە لە ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن داگیرکەری تورکیا و چەتەکانیەوە هێرشی کرایە سەر، لەو کاتەوە دانیشتووانەکەی بەرگەی شەپۆلی یەک لە دوای یەک لە کۆچکردنیان گرتووە لە نێوان بارودۆخێکی دڵتەزێندا، دوایین شوێنی مەبەستیان کۆبانێ بوو کە لە ئێستادا لە ژێر گەمارۆیەکی خنکێنەردایە.

 

زۆربەی کۆچبەرەکان لە ئێستادا لە خوێندنگەکاندا دەژین، ئاژانسەکەمان لە یەکێک لە خوێندنگەکانی شار لەگەڵ چەند ژنێک کۆبووەوە، داواکاری سەرەکیشیان گەڕانەوەی پارێزرو بوو بۆ شارەکەیان.

"ئێمە بێزار بووین لە کۆچکردن"

فاتمە شوکری عوسمان، کە زیاتر لە سێ جار لە شارەکەی کۆچی کردووە وتی: لە کاتی هێرشی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر شاری گری سپی لە ساڵی ٢٠١٩، کۆچمان کرد بۆ شاری ڕەققە، دواتر چووینە کامپی تل سەمان، هێرشەکانی ئەم دواییەی چەتەکانی هەتەشە بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناچاری کردین جارێکی تر کۆچبکەین و ئەمجارەیان شوێنی مەبەستمان کۆبانێ بوو، هەروەها جارێکی تر کۆچکمان کرد و ماڵەکانمان بەجێهێشت، وێران و تاڵان کران ، تەنانەت ئەو چادرانەی کە پەناگەمان بوون دزراون.

 

لە کاتی کۆچکردندا هیچی لە چادرەکەی هەڵنەگرتبوو جگە لە وێنەی کوڕە شەهیدەکەی کە خاکەکەی لە شەڕی داعش و داگیرکاری تورکیا دەپاراست وتی: تەنانەت بەڵگەنامە تایبەتیەکانیشمان نەهێنا، ئەمەش وایکرد کە نەتوانین هیچ هاوکارییەک لە ڕێکخراوەکان وەرگرین، بەو پێیەی دڵنیا نەبوون کە کۆچبەرین، هێرشە توندوتیژەکان ناچاری کردین بەبێ هیچ شتێک بڕۆین، نەبوونی ئاو و کارەبا و سووتەمەنی ئازارەکانیانی زیاتر کرد، ئێمە لە خوێندنگەکاندا دەژین کە تەنانەت سەرەتاییترین پێداویستییەکانیشمان نییە.

 

بەڵام بانگەوازی بۆ ڕێکخراوە مرۆییەکان و فریاگوزاریەکان نەکرد بۆ یارمەتی خۆراک، بەڵکو داوای گەڕانەوەی بە پارێزراوی بۆ شارەکەی کرد. وتی: ئێمە لە کۆچکردن بێزار بووین، ژیانمان بە گواستنەوە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر بەسەر بردووە، ژیانێکی شکۆمەندانەمان دەوێت لەسەر خاکەکەمان.

 

"ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ ناسنامە و کولتوور و زمانەکەماندا بژین"

دڵیشان ئیبراهیم محەیدین، لە ماوەی ١٤ ساڵی ڕابردوودا پێنج جار کۆچیکردووە، وتی: ژیانمان لە چادر و ڕێگاکانی کۆچکردندا بەسەر بردووە، هەر جارێک خانوویەک دروست دەکەین و ژیانێکی نوێ دەست پێدەکەین، ناچار دەبین لە ژێر قورسایی هێرشەکاندا هەموو شتێک بەجێبهێڵین.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە ڕۆژانە شەڕێک دەکەین بۆ مانەوە لە هەلومەرجی ئێستادا، لە خوێندنگەکاندا دەژین کە پێویستییە سەرەتاییەکان تەواو نین، نەیتوانی فرمێسکەکانی خۆی ڕابگرێت، هەروەها دوای ئەم هەموو قوربانیدان و ئەو سەختییەی کە بەرگەیمان گرتووە، دەمانەوێت بە مافەکانمان کەرامەتەوە بژین، ناسنامە و کولتوور و زمانمان بپارێزین، ئێمە ڕەتیدەکەینەوە وەک کۆیلە بژین دوای ئەم هەموو ئازارە، کەس هیچ چاکەیەکی بۆ نەکردوین، ئێمە ١٤ ساڵە باجەکەیمان داوە، مافەکانمان بەرهەمی خەباتەکەمانە نەک خێرخوازی لەلایەن هەیچ کەسێکەوە پێمان نەبەخشراوە.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، ئێمە گەڕانەوەیەکمان دەوێت کە کەرامەت و مافەکانمان بپارێزرێت نەک ئازارمانبدات، چونکە شایەنی ئەوەن قوربانیدانەکانمان بە سەرکەوتنێکی شایستەی ئێمە بگاتە لوتکە.

 

خەدیجە کورحسی وتی: بە گیانمان لە نادادپەروەری و هێرشی چەتەکان هەڵاتین و لەوەتەی شارەکەمان بەجێهێشتووە تامی پشوومان نەکردووە، وەک پێشووی خۆی، لە ساڵانی شەڕدا چەندین جار کۆچیکردووە، هەروەها لە نەبوونی کارەبا و ئاو و غازدا، ئێمە ڕاستیەکی کارەساتبار دەژین کە شەڕ و گەمارۆکە بەسەرماندا سەپاندوویەتی، داوای رزگاربوون لەم کارەساتە و گەڕانەوە بۆ ماڵەکانمان لە ڕێگەی چارەسەر و شێوازی ئاشتیانە دەکەین، جگە لە مسۆگەرکردنی مافەکانمان.