گوندی ژنوار؛ گەشەسەندنی بەردەوام و ژیانی بەشداری ڕێکخراو

گوندی ژنوار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نوێنەرایەتی نمونەیەکی ناوازە دەکات بۆ مافەکانی ژنان و ڕۆڵیان لە کۆمەڵگەدا، کاردەکات بۆ بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە لە ژینگەیەکدا کە تیشکی خستۆتە سەر یەکسانی و ئازادی.

شیرین محەمەد

 

قامیشلۆ- کردنەوەی ناوەندی گەنجان و منداڵان لە گوندی ژنانی "ژنوار" ڕەنگدانەوەی پابەندبوونە بە بونیادنانی نەوەیەکی بەهێز و سەربەخۆ، شوێنێکی فێربوون و گەشەکردن و داهێنانیان بۆ دابین دەکات لە چوارچێوەی ژینگەیەکی سەلامەت و هاندەردا، سەرەڕای ئەوەش، بەشی چارەسەری فیزیۆتێراپی ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە پشتگیریکردنی تەندروستی ژنان و ژنانی گەنج، بەرزکردنەوەی توانای بەشداریکردنیان بە شێوەیەکی کاریگەر لە ژیانی گوندەکاندا و ئەنجامدانی چالاکییەکانی ڕۆژانەیان بە هێز و زیندوی.

 

لە گۆشەیەکی گوندەکانی ناوچەی دەرباسیەی پارێزگای جزیرە لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە کەناری هیوا و ئازادی، ژنان پێکەوە لە گوندی "جین وار" دەژین، کە پێی دەوترێت "ژنوار- بە واتای خاکی ژنان"،و  گوندەکە بە وشوێنێکی تایبەت و ئازاد دادەنرێت کە ژنان بە دەستی خۆیان دروستیان کردوە، کە هەموو ئەوەی دەیبیشتیت پێکەنینی منداڵان و چرپەی گەنجان و ژنان و دەنگی ئەو ژیانە سەربەخۆیەیە کە ژنان دروستیان کردوە، هەروەها ڕەتیان کردوەتە تەنها سێبەرێک یان پەراوێزێک بن لە کۆمەڵگەیەکدا کە سنووردارکردن و نەریتیان بەسەردا دەسەپێنێت کە گوزارشت لە ئیرادەی خۆیان ناکات.

 

ئەم گوندە وەک پەناگەیەکی پارێزراو و سەربەخۆ تەنها بۆ ژنان دامەزرا، لەگەڵ فراوانبوونی گوندەکە، لەم دواییانەدا ژنەکانی خانویەکی گەنجانیان بۆ گەنجان کردەوە بۆ دەربڕینی بیرۆکەکانیان و داڕشتنی داهاتویان، هەروەها ماڵێکی منداڵانیان بۆ پەروەردەکردنی بەهاکانی ئازادی و کەرامەت، سەرەڕای ئەوەش، بەشی چارەسەری فیزیای تایبەت یارمەتی ژنان دەدات بۆ چاکبوونەوە و گرنگیدان بە خۆیان لەناو نەخۆشخانەی تایبەتی "شیفا ژن"، کە خزمەتگوزاری پزیشکی گشتگیر پێشکەش دەکات لەسەر بنەمای پزیشکی گیای و مۆدێرن.

 

لە سەردانێکیدا بۆ گوندەکە، ئاژانسەکەمان لەگەڵ شیرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری گوندەکە و مامۆستا کۆبووەوە، کە باسی لە بەرنامەکانی خولی پەروەردەی کرد کە لە گوندەکەدا ڕێکخراون و گرنگییان بۆ ژنان لە گەشەپێدانی خۆیاندا، ئاماژەی بەوەشکردوە، من مامۆستای خوێندنگەی سەرەتاییم، نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر هاتوومەتە گوندی "ژنوار"، جگە لە فێرکردنی خوێندکارانی گوندەکە، مەشق و خولی پەروەردە بۆ ژنانیش دابین دەکەم، دایکان فێری زمانی کوردی و عەرەبی دەکەم، کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ سەرنجی پێشکەوتنێکی بەرچاو دەدەم لە فێربوونی زمانیان، و پێموایە فێربوونی ئەو زمانانە لە ڕادەبەدەر گرنگە بۆ گەشەپێدانیان و بەرزکردنەوەی تواناکانیان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە فێربوونی زمانەکان، ئێمە حەز دەکەین پەرتوک بخوێنینەوە و لێکۆڵینەوە لە مێژوو بکەین سەبارەت بە پرسە کۆمەڵایەتییەکان، وەک ژن، ئازادی، یەکسانی، و دیموکراتی، خۆمان نوقم دەکەین لە خوێندنەوەی پەرتوکەکاندا کە یارمەتیدەرمانە بۆ پەرەپێدانی شێواز و هونەری قسەکردنمان لەبەردەم هاوڵاتیاندا، هەروەها گرنگیەکی زۆر بە کولتوور و هونەریش دەدەین، وە باس لە بابەتگەلێکی جۆراوجۆر دەکەین کە پەیوەندییان بە ژنان و خێزان و بابەتی گرنگی دیکەوە هەیە، و ئێمە سەیری فیلمە نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکان دەکەین کە زانیاری مێژووی و چیرۆکی ڕاستەقینەی قارەمانێتی لەخۆدەگرن، کە ئەمەش کولتوورەکەمان بەرز دەکاتەوە و هۆشیاریمان بەرز دەکاتەوە.

 

دوور لە فشارەکانی ڕابردو و سزا توندەکانی کۆمەڵگە، ئەم ژنانە بە دەستی خۆیان زەوی دەچێنن و سەوزەی خۆیان دەچێنن و ژیانێکی هاوبەش دەژین کە ڕەنگدانەوەی بەهاکانی هاودەنگی و هاوکاری و سەربەخۆی بێت، لەم گوندەدا هەر گۆشەیەک چیرۆکی هێز دەگێڕێتەوە، هەموو ماڵێکی قوڕ چیرۆکێکی خەبات و هیوا دەگێڕێتەوە، شیرین ئەحمەد، وتی: لە گوندەکەدا، من یەکێکم لەوانە، کاتێک قووڵتر دەچینە ناو توێژینەوە و خوێندنەوە و فێربوونی بیرۆکەی نوێ، هەست بە بەهێزی کەسایەتیمان دەکەم، هەروەها ئێمە ژیانێکی کۆمەڵایەتی و ڕێکخراو دەژین، لە هەموو شتێکدا یارمەتی یەکتر دەدەین، تەنانەت لە خولی پەروەردەی خۆماندا، ئێمە گوندەکە بە ماڵی گەورەی خۆمان دەزانین، و پێکەوە کار دەکەین بۆ پاککردنەوەی و  ئامادەکردنی خۆراک، پاسەوری، کشتوکاڵ، و گرنگی دان بە هەموو ئەو شتانەی کە پەیوەندی بە ژیانی ڕۆژانەمانەوە هەیە، هەموو ژنێکی گوندەکە ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە بونیادنانی کۆمەڵگەدا.

 

دووپاتی کردەوە، کە مەشق و خولی پەروەردە بەشێکی بنچینەی ژیانمانە، پێنج مانگ لەمەوبەر دەستمان بە قۆناغی خولی پەروەردەی ڕۆژانە کرد، ئێستاش تەرخانی دەکەین بۆ دوو ڕۆژ لە هەفتەیەکدا، ئەم خولە یادەوەریمان بەرز دەکاتەوە و زانیاریمان پێدەبەخشێت کە لە ژیانی تایبەتی خۆمان و کارلێککردن لەگەڵ کەسانی دیکەدا سوودی لێ وەردەگرین، هەروەها شێوازی ژیانمان بەهێزتر دەکات، خولەکە تەنها بۆ ژنان سنوردار نییە، بەڵکو گەنجانیش دەگرێتەوە، بەو پێیەی ئێمە ناوەندێکی تایبەتمان هەیە بۆ پەرەپێدانی بەهرە و بیرۆکەکان و بە هاوکاری دایکان بابەتی گرنگ هەڵدەبژێردرێن و خولی پەروەردەیان لەسەر دەکەین.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، مەشق و خولی پەروەردە لە ژیانماندا زۆر گرنگە، بەتایبەت بۆ ژنان، کە دوای پەراوێزخستنیان، تووشی نادادپەروەری و دوورخستنەوە بوون، بۆیە زۆر گرنگە ژنان لە هەر شوێنێک بن، بەردەوام بن لە خولی پەروەردەی خۆیان، کە  ژنێکی خوێندەوار کۆمەڵگەیەکی خوێندەوار بونیاد دەنێت، وەک ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، وتی: خولی پەروەردە وەک ئاو و نان وایە، بۆیەدەبێت بەردەوام بین لە پەروەردەی خۆمان.

 

مێرڤەت شێخموس، پزیشکی فیزیای لە گوندەکە، باسی لە کارەکانی لە گوندەکە کرد، وتی: من لە نەخۆشخانەی تایبەتی "شفا ژن" لە گوندی ژنان وەک چارەسەری فیزیای کار دەکەم، خۆشەویستیم بۆ ئەم پیشەیە لە تەمەنی گەنجیەوە دەستی پێکرد، کاتێک سەیری داپیرەم دەکرد کە چارەسەری نەخۆشییەکانی ژنانی دەکرد، بە تێپەڕبوونی کات خولیای من بۆ ئەم پیشەیە گەشەی کرد، و دەستم کرد بە فێربوون و لێکۆڵینەوە لە چارەسەرە فیزیاییەکان، و زانیاری گرنگم کۆکردەور کە پەیوەندی پێوە هەیە.

 

سەرنجی بۆ ژیانی ژنانی ئەو گوندە ڕاکێشا، پێناسەی کرد بەوەی کە تەنها شوێنێکی ژیان نییە، بەڵکو ئەزمونێکی شۆڕشگێڕانەیە لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی جێگرەوەدا، کە ژنان لە ناوەندی دەسەڵاتدا بن، بڕیاردان و پلاندانان بۆ داهاتو بە ئیرادە، و لێرەدا ژیان گەشە دەکات و نوێ دەبێتەوە، چیرۆکێکی نوێش لەسەر ئەو ژنە دەنووسرێت کە بڕیاریدا ئازاد بێت و سەربەخۆ بێت و بتوانێت خۆی و گوندەکەی بپارێزێت، ژیانی گوند پاڵنەرێکە بۆ ئەوەی بەردەوام بم لە کارەکەم، بە هاوکاری ژنان توانیم لەگەڵ کارەکەدا بگونجێنم و پاڵپشتی و هاوکارییان بکەم.

 

مێرڤەت شێخموس ئاماژەی بەوەشکرد، لە نەخۆشخانەی تایبەتی "شیفا جان" چەند بەشێکمان هەیە، لەوانە بەشی ژنان، بەشی چارەسەری زەیتی و پزیشکی سروشتی، چارەسەری فیزیای، هەروەها بەشی فریاگوزاری سەرەتای، هەروەها خزمەتگوزاری پێشکەش بە گوندەکە و سەرجەم گوندەکانی دراوسێ دەکەین، لەگەڵیشیا بەشی تایبەتمان هەیە بۆ منداڵان لە هەریەک لەو بەشانەی باسم کرد.

 

ئەڤین عەلی باسی لە ناوەندی گەنجان کرد، وتی: نزیکەی پێنج ساڵە لە گوندی ژنان دەژیم، وەک ئەندامێکی ئەو ناوەندەی گەنجان کە هەڵکەوتوە لەوێ کار دەکەم، گوندی ژنانم خۆشدەوێت، چونکە دەرگاکانی بەڕووی هەموو ژنانی جیهاندا دەکاتەوە، نەک تەنها ژنانی ناوچەکە، باوەڕم وایە نمونەی گوندی ژنان ناوازە و بەکۆمەڵە، و ئەمەش زیاتر بەیەکمانەوە دەبەستێتەوە وەک ژنان و ژنانی گەنج.

 

ڕوونیشیکردەوە، لە ناوەندی گەنجان، هەوڵدەدەین بۆ گەشەپێدانی گەنجان لە هەموو ڕوویەکەوە لە ڕێگەی ئەو خولی پەروەردەیە ڕێکخراوەی پێشکەش بە ئەندامەکانمان دەکەین، ئێمە فێری چۆنیەتی کارکردن دەبین وەک پیشەگەری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووس، هەروەها خولی پەروەردەی لەسەر فۆتۆگرافی و مۆنتاژ دەکەین، لەگەڵ ئامێری موزیکی جۆراوجۆر دەژەنین، دابکەی فۆلکلۆری پراکتیزە دەکەین، جگە لەوەش فێری دورین دەبین بۆ تێپەڕاندنی کاتەکە، هەروەها مەشقی وێنەکێشانیش دەکەین، واتا ئێمە لە هەموو ڕوویەکەوە  پەرە بە خۆمان دەدەین.

 

ڕوونیکردەوە، کە لە ماڵی گەنجان، حەز دەکەن ژنان و گەنجانە نوێیانە لە ڕێگەی ڕێکخستن و خولی پەروەردەیەوە تێکەڵ بکەن، ئێمەش حەز دەکەین ئەو ژنان و گەنجانەی دێنە گوندەکە یەکبخەین، هەروەها هەموو ئەو بەهرە و بیرۆکە و زانیارییانەیان بۆ دابین دەکەین کە پێشتر فێربووین، لەگەڵ ئەوەشدا ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری دەبینەوە لە ئەنجامدانی ئەو کارەدا، چونکە گروپە گەنجەکان کەوتونەتە ژێر کاریگەری ئینتەرنێتەوە و بە شێوەیەکی هەڵە بەکاریدەهێنن، کە ئەمەش بە کات و ڕێکخستن، دەتوانین کێشەکە  تێپەڕێنین، بەو پێیەی سەرقاڵبوونیان بە فێربوونی کارامەی نوێ یارمەتیان دەدات باشتر سوود لە کاتەکانیان وەربگرن.

 

ئەڤین عەلی ڕوونیکردەوە، کە بە شێوەیەکی تایبەتی لە سایەی ژیانی هاوبەشەوە پەرەی بە خۆی داوە، وتی: کاتێک پێنج ساڵ لەمەوبەر هاتمە گوندەکە، گەنج بووم،  ئەمڕۆش دەبینم کە زۆر وابەستەی ئەم گوندە بووم و خووم بە ژیانەوە گرتوە لێی، ئەو ڕێکخستن و خولە پەروەردەیانەی کە لە گوندەکەدا هەبووە و ئێستاش هەیە پاڵنەرێکە بۆ ئەوەی بەردەوام بم لە پەرەپێدانی خۆم، ژیانی هاوبەشیش زیاتر یارمەتی داوم، ئەوە تەنها من نیم کە پەرەم بە خۆم داوە، بەڵکو هاوڕێکانیشم پەرەیان بە خۆیان  داوە.