قاوەخانەکانی ژنان لە جەزائیر... شوێنە پارێزراوەکان کە بەرەنگاری دەسەڵاتی پیاوان دەبنەوە
ژنێکی هاوڵاتی شاری سەتیف لە جەزائیر قاوەخانەیەکی دامەزراند، بۆ ئەوەی شوێنێکی پارێزراو بۆ ژنانی جەزائیر دابین بکات، بۆ دەربڕینی خۆیان و فێربوون و بەشداریکردن لە ئاڵوگۆڕی کولتووری.

رابیعە خورەیسر
جەزائیر - تا ئەم دواییانە، سەردانی ژنان بۆ قاوەخانەکان بە ڕەفتارێک دادەنرا کە پێچەوانەی باو و بەها باوەکانی کۆمەڵگەی جەزائیر بوو، و ئەم تێڕوانینە لە هەندێک شاردا بەردەوامە، بەتایبەتی ئەو شارانەی کە بە کارەکتەری کۆنەپەرستانەیان تایبەتمەندن، بەڵام ئەم تێڕوانینە نەریتیە وردە وردە دەستی بە دابەزین کردوە، بە تایبەت لە شارە گەورەکانی وەک جەزائیر، وهران، عەنابە، سەتیف، قوستەنتینە، غلیزان و شلف، کە بوونی ژنان لە بۆشای گشتیدا زیاتر قبوڵکراو بووە.
"فلۆرا" ئەو ناوەیە کە بوسنینە سەمیە، هاوڵاتی شاری سەتیف هەڵیبژاردوە بۆ ئەو قاوەخانەی ژنان کە دوای ئەوەی بڕیاری دا واز لە بواری پسپۆڕی زیندەوەرزانی بهێنێت، سەرەڕای ئەوەی بڕوانامەی ماستەری هەیە و پێنج ساڵ لە تاقیگەیەکی پزیشکیدا کاری کردوە، لەو ساڵانەدا، بیرۆکەی دروستکردنی بۆشاییەکی تایبەت بۆ ژنان لە مێشکیدا مایەوە، بەڵام ترس لە شکست و ڕەتکردنەوەی بیرۆکەکەی لەلایەن کۆمەڵگەی ناوخۆی دوو دڵی دەکرد، خەریک بوو خەونەکەی بنێژێت پێش ئەوەی ئاشکرا بێت.
"خەونێک بەدی هات"
بیرۆکەی دامەزراندنی قاوەخانەی ژنان بۆ ئەو وەک خەونێک بوو، وتی: ئامانجی پڕۆژەکەی دابینکردنی بۆشایەک بوو بۆ ژنان کە بتوانن هەست بە ئاسودەی دەروونی و جەستەی بکەن، دوور لە وردکردنی ڕۆژانەی ژیانی پیشەی و خێزانی خۆیان، و بۆشای پارێزراو کە وایان لێدەکات بە ئازادی خۆیان دەرببڕن.
ڕەنگە سەرنجڕاکێشترین تایبەتمەندی لە کاتی چوونە ناو قاقەخانەکەدا ڕەنگە نەرم و ئارامکەرەوەکان و گوڵەکان بێت کە لە ناویدا بڵاوبوونەتەوە و ژیان بۆ شوێنەکە دەهێنێت، مێزە بچوکەکان بە قوماش داپۆشراون کە خەون و هیواکان دەورووژێنن، قەنەفەکانیش لەگەڵ نوێترین ڕەوتی کەلوپەلی ناوماڵدا دەگونجێن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، کە ڕێژەی بەشداریکردن لە ئاستێکی زۆر کەمدا بووە لەبەر دوو هۆکاری سەرەکی، یەکەمیان پەیوەندی بە باو و داب و نەریتی کۆمەڵایەتییەوە هەیە، لەکاتێکدا دووەمیان پەیوەندی بە یەکەمیانەوە هەیە، ئەویش ئەوەیە کە کولتووری بازرگانیکردن لەم قاوەخانانەدا بەربڵاو و ئاشنا نەبووە، بەڵام ئەمڕۆ زۆر شت گۆڕاون، بەو پێیەی تۆڕی کۆمەڵایەتی مەجازی بەشداری کردوە لە بەرەوپێشبردنی ئەو شوێنانە، و تادێت زیاتر بەناوبانگ بوون، تەنانەت سەرکەوتوو بوون لە زاڵبوون بەسەر باوە کۆمەڵایەتییەکاندا.
ئەوەی لەم شوێنانەدا ناوازەیە ئەوەیە کە وەک شوێنی گفتوگۆی کولتووری و کۆمەڵایەتی کاردەکات، هەروەها ئێواران ڕێکدەخات بە ژەمی برەنچ (ژەمەکانی نێوان نانی بەیانی و نیوەڕۆ)، بۆ ئەوەی هاوکات بێت لەگەڵ ئاهەنگە ئاینییەکان، قاوەخانەکە کۆبوونەوەی نەریتی ڕێکدەخات کە بە خواردنە ڕەسەنەکانی جەزائیری ڕازاوەتەوە وەک "لەدایکبوونی پیرۆزی پێغەمبەر"، شیرینییەکە لە سمید و هەنگوین و کەرە دروستکراوە، پەیوەندییەکی نزیک بە لەدایکبوونی منداڵێکی تازەلەدایکبووەوە هەیە.
"بەرەنگاربوونەوەی کولتوورێکی نێرینە"
بوسنینە سەمیە ڕوونیکردەوە، ئەو ژنانەی کە زۆر سەردانی قاوەخانەکە دەکەن، لە چین و باکگراوندی کۆمەڵایەتی جۆراوجۆرەوەن، لەوانە ژنانی ماڵەوە، ئەکادیمی، خوێندکاری زانکۆ، ئەندازیار، مامۆستا، و پزیشک، هەروەها هەندێک دێن بۆ ئەوەی چێژ لە نانخواردنی بڕەنچ وەربگرن، کە بەزۆری هێلکەی کوڵاو یان سورکراوە و گۆشتی مدەخەن و برنج لەگەڵ پەنیر یان کرێم لەخۆدەگرێت، هەندێکیان دێنە قاوەخانەکە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کار و پڕۆژەکان، هەندێکی دیکەش چالاکییە ڕۆشنبیری و کات بەسەربردنەکان ڕێکدەخەن.
بیر لە پەرەپێدانی پڕۆژەکە دەکاتەوە و بیکاتە شوێنی فێربوون و نووسین و خوێندنەوە، بەم زووانە گۆشەکانی دەوروبەری قاوەخانەکە وەک پەرتوکخانە بۆ خوێندنەوە و تەنانەت نووسین دیاری دەکرێن، ڕوونیکردەوە، کە چۆن ئەم بیرۆکەیە بۆی هاتووە، لەکاتێکدا لە قاوەخانەک بووم، سەرنجمدا زۆرێک لە ژنەکان کاتژمێرێکی زۆر لەناوەوە بەسەر دەبەن، بەتایبەتی لە پاشنیوەڕۆدا، کورتە چیرۆک، ڕۆمان، یان توێژینەوەی ڕەخنەی خۆیان دەنووسی.
"چەندین دەستپێشخەری ژنان"
لە ساڵانی ڕابردودا جەزائیر شایەتحاڵی سەرهەڵدانی کۆمەڵێک دەستپێشخەری ژنان بووە لە بواری قاوەخانەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیدا، لەوانەش قاوەخانەی "کتاب"(پەرتوک) لە شاری بەریکە، کە بە تێپەڕبوونی کات بووەتە شوێنی دڵخوازی ژنانی نووسەر و شاعیران.
لە شاری عەنابە، قاوەخانەی "کۆبوونەوەی خۆشەویستان" لە ناوچەی قەتارا لەسەر کورنیش کرایەوە، خاوەنی قاوەخانەکە هەوڵدەدات میراسی ناوخۆی زیندو بکاتەوە و داب و نەریتە ڕەسەنەکان بپارێزێت، لە پارێزگای جیجل لە کەنار دەریاکان، "مێزی جیجلیە" وەک یەکەم قاوەخانەی ژنان لە ناوچەکە کرایەوە، تێکەڵەیەکی ناوازەی خواردنە نەریتی و مۆدێرنەکانی تێدایە، وەکو کەسک لەگەڵ ماسی، و دویدە، بویشە و غەریف، هەموویان بە داواکاری ئامادەکراون، کە ڕەنگدانەوەی ڕۆحی داهێنان و پابەندبوونە بە ناسنامەی کولتوورییەوە.
بوسنینە سەمیە لەسەر ئەم دەستپێشخەرییانە ڕوونیکردەوە کە دوو دەستکەوتی گرنگ لە یەک کاتدا بەدەستدەهێنن، کە یەکەمیان تواناسازییە بۆ ئەوەی ژنان بچنە ناو بوارێکەوە کە لە مێژە تەنها بۆ پیاوان سنووردار بووە، دووەمیان شکاندنی سنووردارکردنی کۆمەڵایەتی و چەمکە نەریتییەکانە کە لە مێژە سەردانی ژنانی زۆر لە قاوەخانەکان بە قبوڵنەکراو دەزانن، بەپێی داب و نەریتی میراسی باو.