سیلدا سیمۆن: دەرکردنی ئەرمەنییەکان لە هەڵبژاردنەکاندا کاریگەری لەسەر پرۆسەی سیاسی و سەقامگیری نیشتمانی هەیە
سیلدا سیمۆن، ئەندامی ئۆفیسی سیاسی پارتی یەکێتی ئەرمەنستان ڕەخنەی لە دەرکردنی پێکهاتەی ئەرمەنی لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی گەل گرت، ڕایگەیاند کە سووریایەکی دیموکراتیک بە هاوکاری هەموو پێکهاتەکان بونیاد دەنرێت.
سۆرگوڵ شێخۆ
تل تەمر-حکومەتی کاتی پێکهاتەی ئەرمەنی لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی گەل لە پارێزگای حەسەکە دوورخستەوە، ئەمەش بووە هۆی ناڕەزایی لە نێوان پێکهاتەی ئەرمەنیدا.
سیلدا سیمۆن، ئەندامی ئۆفیسی سیاسی پارتی یەکێتی ئەرمەنی سەبارەت بە هەڵبژاردن و داواکارییە سەرەکییەکانیان، قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
"دەرکردنی ئەرمەنییەکان لە هەڵبژاردنەکاندا کاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەی سیاسی و سەقامگیری نیشتمانی هەیە"
سیلدا سیمۆن ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەوان بەدواداچوون بۆ پەرەپێدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل دەکەن، وتی: بڕیاری حکومەت بۆ دوورخستنەوەی پێکهاتەی ئەرمەنی لە نوێنەرایەتی ئەرمەنییەکان لە پەرلەمانی سووریادا، بەشێکی دانەبڕاو و بنەڕەتین لە پەیکەری نەتەوەیی سووریا، دوورخستنەوەی پێکهاتەی ئەرمەنی لە ئەنجومەنی گەل، پشتگوێخستنی ڕۆڵی بنەڕەتیمانە لە بونیادنانی ناسنامەی سووریا، هەروەها کاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەی سیاسی و سەقامگیری نیشتمانی هەیە.
داواکارییەکان چین!

سیلدا سیمۆن ڕایگەیاند کە دەنگی ئەرمەنیەکان لە پەرلەمانی سووریا بۆ یەکێتی نیشتمانییە و لە هەمان کاتدا ئاماژەیە بۆ هەمەجۆریی کولتووری و کۆمەڵایەتی سووریا، هەوروەها داواکارییەکانی خۆی بەم شێوەیە دەربڕی: داوا دەکەین لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەرپرسانی پڕۆسەی سیاسی نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە و کاریگەر بۆ کۆمەڵگەی ئەرمەنستان لە ئەنجومەنی گەلی سووریا مسۆگەر بکەن بۆ ئەوەی دەنگی ئەرمەنیەکان ببیسترێت و مافەکانیان پارێزراو بێت، هەروەها داوا دەکەین نایەکسانی لە دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەماندا نەهێڵرێت بۆ ئەوەی مافی سیاسی تەواو بە هەموو پێکهاتە ناوخۆییەکان بدرێت.
"با کۆتایی بە سیاسەتەکانی سوورخستنەوەی سیاسی بهێنن"
سیلدا سیمۆن دووپاتی کردەوە، کە دەیانەوێت کۆتایی بە سیاسەتەکانی دوورخستنەوەی سیاسی بهێنن و وتی: دڵنیابوون لە سەرکەوتنی هەر پرۆسەیەکی سیاسی لە داهاتوودا سووریا پێویستی بە ڕێزگرتن لە فرەچەشنی نەتەوەیی و کولتووری و ئایینی و دەستەبەرکردنی مافە سیاسییەکانی هەموو پێکهاتەکان بەبێ جیاوازی هەیە، چونکە بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک پێویستی بە بەشداری سیاسی هەموو پێکهاتەکان هەیە، بۆ ئەوەی داهاتووی وڵات بونیاد بنرێت.
سیلدا سیمۆن ئاماژەی لەسەر خاڵێکی گرنگ کرد، کە تا ئێستا پشتگوێ خراوە و وتی: ئێمە دەمانەوێت پشکێک بۆ ژنان دابین بکرێت بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی ژنانی ئەرمەنی و هەموو ژنان لە ئەنجومەنی گەلدا مسۆگەر بکات، چونکە لە ئێستادا سووریا بە قۆناغێکی مێژوویی و گرنگدا تێدەپەڕێت کە ئێمە وەک ئەرمەنییەکانی سووریا و هەموو پێکهاتەکانی دیکە داوامان لێدەکرێت بەشداری بکەین لە بونیادنانی داهاتووی سووریادا.
داواکاری بەشداری ژنان لە نووسینی دەستووری سووریا
سیلدا سیمۆن جەختی لەوە کردەوە، کە ئەرکی ئەوانە کە لە هەموو دامودەزگا بەڕێوبەری و یاسادانانەکاندا بەشداری لە دەسەڵتی وڵاتدا بکەن.
سیلدا سیمۆن بەم داواکارییە کۆتایی بە قسەکانی هێناو وتی: ئێمە داوای بەشداری ژنانی ئەرمەنی دەکەین لە هەموو دامودەزگاکانی حکومەت و لە نووسینی دەستووری سووریا، چونکە ژنانی ئەرمەنی هاوبەشی بنەڕەتین لە بونیادنانی داهاتووی سووریادا.