لێکۆڵینەوە دەستی پێکرد، ڕەحمی کۆچ داوای لێبوردنی کرد

سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری لە ئزمیر، سەبارەت بە ڕەحمی کۆچ بەهۆی قسەکانی دژ بە ژنانی کورد، لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد. دوای کاردانەوەکان، ڕەحمی کۆچ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و بەهۆی قسەکانییەوە داوای لێبوردنی کرد.

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری لە ئزمیر، سەبارەت بە کارساز ڕەحمی کۆچ بەهۆی قسەکانی دەربارەی ژنانی کورد، بە تاوانی 'بەنەهێنی و بە ئاشکرا بچووککردنەوەی بەشێک لە کۆمەڵگە' لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد. ڕەحمی کۆچ دوای کاردانەوە زۆرەکان داوای لێبوردنی کرد و بەرگری لە خۆی کرد و دیاری کرد کە مەبەستی ئەو بەئامانجگرتنی هیچ ناسنامەیەک نەبووە.

سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری لە ئزمیر، بەهۆی قسە ڕەگەزپەرستییەکانی دژ بە ژنانی کورد، سەبارەت بە کارساز ڕەحمی کۆچ لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد.

داواکاری گشتی، لەو بەیاننامەیەی کە لەسەر هەژماری مێدیای دیجیتاڵ بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند کە بەهۆی تاوانی 'بەنەهێنی و بە ئاشکرا بچووککردنەوەی بەشێک لە کۆمەڵگە' سەبارەت بە ڕەحمی کۆچ لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

 

ڕوونکردنەوە لە وەزیری دادەوە

وەزیری داد ئاکین گورلەک، بەیاننامەکەی داواکاری گشتی بڵاوکردەوە و پەیوەست بە بابەتەکە ئەم هەڵسەنگاندنەی کرد: "تەرازووی دادپەروەری، بەپێی هیچ سەروەت، پێوەر و پێگەی کەسەکان ناگۆڕێت؛ دادوەری هەمیشە کەرامەتی مرۆڤ و یاسا دەپارێزێت. ئەو دەربڕینانەی کە زیان بە کەرامەتی ژنان دەگەیەنن و حورمەتیان دەشکێنن، لەگەڵ هەستیارییەکانی کۆمەڵگەدا ناگونجێن، لەلایەن هەرکەسێکەوە گوترابێت، هەرگیز قبووڵ ناکرێت.

 

داوای لێبوردن لەلایەن ڕەحمی کۆچەوە

ڕەحمی کۆچ کە لە دژ بە ژنانی کورد قسەی ڕەگەزپەرستانەی بەکارهێنابوو، دوای کاردانەوەکان بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

لەم بەیاننامەیەدا کە لەسەر هەژماری مێدیای دیجیتاڵی (کۆچ هۆڵدینگ) بە ئیمزای ڕەحمی کۆچ بڵاوکراوەتەوە، ئاوا وتراوە: بۆ ئەو قسانەی خۆم کە هیچ ناسنامەیەکیان نەکردووەتە ئامانج، داوای لێبوردن دەکەم.

بەیاننامەکەی ڕەحمی کۆچ، دوای ئەو لێکۆڵینەوانە هات کە لە دژی داگیرسان و دوای کاردانەوەی بارۆکان و ڕێکخراوەکانی ژنان هات.