ڕۆژانە
-
لە دهۆک شوێنەوارێکی گرنگ ل دۆزرایەوە
وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە هەردوو پرۆژەی شوێنەواری لە (گرێ ئاسنگەران و كانی ئەسپەهان) لە سنووری شارەدێی ڕۆڤیا لە پارێزگەی دهۆك، دوو شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤ دۆزراوەتەوە کە تەمەنیان نزیکەی ٨ هەزار ساڵە.
-
ژنان بە ئیرادە گەیشتنە تشرین: خاکەکەمان دەپارێزین
ئەو ژنانەی کە سەرەڕای هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، بۆ پاڵپشتی لە شەڕڤانانی قەسەدەو یەپەژە چوونەتە تشرین، دەڵێن: خاکی خۆمان دەپارێزین و لە داگیرکەرانی پاکدەکەینەوە.
-
سیاسەتەکانی دیلکردنی ئێران بەردەوامە
ڕژێمی ئێران کە لە هەموو کاتێک زیاتر لە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەترسێت، بۆ پاراستنی خۆی پەنا بۆ هەر ئامرازێک دەبات، بەڵام بازنەی بەرخۆدانی گەل بە پێشەنگایەتی ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر ڕژیم گرژتر دەکات.
-
ژنان لە پێکهاتە جیاوازەکاندا جەخت لەسەر پێویستی دەستەبەرکردنی مافەکانیان لە سووریا دەکەنەوە
بەشداربووانی یەکەمین کۆڕبەندی ڕاوێژکاری کە لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەچوو، پێداگرییان لەسەر پێویستی دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان و پێکهاتەکانی دیکە لە داڕشتنی دەستووری نوێی سووریادا کرد.
-
بەڕێوەبەری ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکیادا گیانی لەدەستدا
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ڕایگەیاند کەرەم ئەحمەد، بەڕێوبەری ئەنجومەنی کۆمەڵەکە، لە هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ئەو کاروانەی بەرەو بەنداوی تشرین دەڕۆیشتن گیانی لەدەستدا.
-
شەهیدانی یەکەمین کۆمەڵکوژی پاریس سیمبولی خەباتن بۆ هەموو ژنان
هەر سێ ژنە تێکۆشەر "ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمز" لە ڕێگەی خەبات و بەرخۆدانیانەوە، نوێنەرایەتی دۆزی گەلی کوردیان دەکرد و وێنەی ژنی کوردی ڕاستەقینەیان بۆ جیهان بەرجەستە کرد.
-
ژنە چالاکوانێک: لە سودان زیاتر لە ٥٥٠ ژن دەستدرێژییان کراوەتە سەر
سەلیمە ئیسحاق محەمەد خەلیفە، سەرۆکی ڕێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان و چالاکوان ڕایگەیاند، لە سەرەتای شەڕ و پێکدادانەکانی سودانەوە تا ئێستا زیاتر لە ٥٥٠ ژن لە لایەن هێزەکانی پشتیوانی خێراوە دەستدرێژییان کراوەتە سەر.
-
تەرمی ڕۆژنامەنووسان ڕادەستی بنەماڵەکانیان ناکرێت
ئەو شاندەی کە پێشوازی لە تەرمی ڕۆژنامەنووس جیهان بیلگین و نازم دەشتان دەکەن، ماوەی دوو ڕۆژە لە دەروازەی سنووری خابوور چاوەڕوان دەکەن، لەم بارەیەوە شاندەکە وتی: وتمان ئەگەر زیاتر سووربن، دانیشتنێک ئەنجام دەدەین.
-
سزای لەسێدارەدان لەلایەن دایکانی ئاشتی ڕۆژهەڵاتەوە ئیدانەکرا
دایکانی ئاشتی ڕۆژهەلاتی کوردستان کۆبوونەوە و وێڕای پشتیوانی لە هەڵمەتی "نا بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ ژیان ئازاد"، سزای لەسێدارەدانیان لە ئێران شەرمەزار کرد.
-
ژنانی زیندانی باکرکۆی دژی پشکنینی بێ جلوبەرگ نەچوون بۆ دیداری خێزانەکانیان
زیندانیانی ژن لە زیندانی باکرکۆی دژی پشکنینی بێ جلوبەرگ و لابردنی پێڵاو ئامادە نەبوون بچنە دیداری بنەماڵەکانیان.
-
هەزاران کەس بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن
لەسەر بانگەوازی خۆبەڕێەوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەزاران کەس بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن.
-
لە غەززە ١٣ کەس کە ٧یان منداڵن گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری کەرتی غەززە، لانیکەم ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٧ کەسیان منداڵن و دەیان کەسیش برینداربوون.
-
هەڵمەتی هاشتاگ دژی نەکردنەوەی دەروازەی خابوور بەڕووی بنەماڵەی شەهیداندا دەستیپێکرد
لە دژی نەکردنەوەی دەروازەی خابوور و بە مەبەستی فشارخستنەسەر دەسەڵاتدارانی تورک بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری خابوور، بە ڕووی شاندی سیاسەتمەداران و بنەماڵەی ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان، هەڵمەتی هاشتاگ دەستی پێکردووە.
-
چەند ساتێکی سەفەربەری لە کۆبانی: ئیرادەی ئێمە لە پۆڵا دروستکراوە
ژنانی کانتۆنی کۆبانێ لە وەڵامی ئەو سەفەربەرییەوە کە لەلایەن خۆبەڕێوەبەرییەوە ڕاگەیەندرا، ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن، بە ئامادەکردنی خواردن پاڵپشتی شەڕڤانان دەکەن دەڵێن: کەس ناتوانێت ئیرادەمان بشکێنێت.
-
ئایتن کاپلان: ساکینە جانسز هێمای ئازادییە
ئایتن کاپلان، وتەبێژی تەژەکە-ئە ڕایگەیاند، میراسی ساکینە جانسز بۆ تەڤگەری ژنانی کورد تاجی سەرکەوتنی لەسەر دادەنرێت و ساکینە جانسز هێمای ئازادییە.
-
"هەمیشە دەنگی هیواخوازی ژنانی باشوور ڕادەگەیەنین"
ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە کەناڵی ڕۆناهی تیڤی کار دەکەن سەبارەت بە بڕیاری داخستنی چەند دامودەزگا لە باشووری کوردستان ڕایانگەیاند، هەرگیز لە گەڕان بەدوای ڕاستییەکان و ڕاپۆرتکردنی دەنگ و قسەی ئومێدبەخشی ژنان لە باشوورەوە ناوەستن.
-
کۆچبەرانی کامپی واشۆکانی: پێویستە لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورکیا بکرێت
پەنابەرانی کورد و عەرەب و ئێزدی کامپی واشۆکانی کە شەو و ڕۆژ لە ژێر بارودۆخی سەختی کامپەکەدا دەژین، ئاماژەیان بەوەکرد، دەوڵەتی تورکیا باجی کارەکانی دەدات و لێپرسینەوە لە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەکەن.
-
ژنانی ئەفغانستان کاردانەوەیان بەرامبەر ئامینە محەمەد نیشان دا
ژنانی ئەفغانستان وەڵامی ئامینە محەمەد، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیان دایەوە کە وتبووی "پێویستە مافەکانی ژنان لە چوارچێوەی مافە ئیسلامییەکان بپارێزرێن"، ئەو ژنانە دەڵێن: نابێ چارەنووسی ژنان ببێتە قوربانی بەرژەوەندییە دیپلۆماسییەکان.
-
ساڵی ڕابردوودا ٣١ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون
لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٣١ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لەسێدارە دراون، ٩ لەو ژنانە تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵ بووە.
-
کەژەکە: بە بەشداری لە رێپێوانی گەورەی پاریس، لێپێچینەوە لە کۆمەڵکوژییەکان دەکەین
کەژەکە داوای لە کوردانی دانیشتووی ئەوروپا و دۆستانیان کرد کە ١١ی کانونی دووەم بەشداری لە رێپێوانی گەورەی پاریسدا بکەن، بۆ ئەوەی دەوڵەتی فەرەنسا بچێتە ژێرباری بەرپرسیارێتی و لێپێچینەوە لە هەردوو کۆمەڵکوژیەکەی پاریس بکرێت.