ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان: لە ٢٠٢٥دا ١٥ هەزارو ٨٢٦ توندوتیژی خێزانی تۆمار کراوە
ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان لە کۆنگرەیەەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، بە گوێرەی خستنەڕووی ڕاپۆرتی چاودێری جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربونەوی توندوتیژی خێزانی، لە ساڵی ۲٠۲٥دا، ١٥ هەزارو ٨٢٦ توندوتیژی خێزانی لە هەرێمی کوردستاندا تۆمار کراوە.
سێمانی
ئەمڕۆ لەهوتێل ڕامادا لەشاری سلێمانی، ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان، بە ئامادەبوونی پارێزەرانی ناو ڕێکخراوەکە، ئامارەکانی ساڵی ۲٠۲٥ ی توندوتیژی خێزانی لە هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن خرایەڕوو.
شۆخان حەمە ئەمین، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان، باسی لە گرنگی ڕۆڵی پەرلەمان کرد کە ماوەی ٦٠٠ ڕۆژە پەکیکەوتووە و کێشە کۆمەڵایەتییەکان وەلانراوە،پێویستە ئەوکەسانەی توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت پارێزراوبن، هەروەها توندوتیژی و هێنانی ژنی دووەم لەسەرجەم شارەکان زیادی کردووە، کەیسەکانی جیابوونەوەی هاوسەران تەنها لە سلێمانی کەمیکردووە بەڵام لەسەرجەم شارەکانی دیکە ڕووی لە زیاودبوون کردووو، هەروەها لە چوار خێزان خێزانێک هەڵوەشاوەتەوە.
گۆنا مەجید، پارێزەر، لە کۆنگرەکەدا ئامارەکانی جیابوونەوە و ئەنجامدانی هاوسەرگیری دووەمی ڕاگەیاندو ئامارەکانی مامەڵەکانی ئەنجامدراو لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای ساڵ تا کۆتایی ساڵی۲٠۲٥، خرایەڕوو، بەم شێوازەی لای خوارەوەبوو:
ـ جیابەونەوەی هاوسەران، لە پارێزگای هەولێر،لە ساڵی ۲٠۲٤دا ۳۸۷۸، لە ساڵی ۲٠۲٥دا ۷۱۱۳، جیابوونەووە تۆمار کراوە.
ـ پارێزگای سلێمانی، ٥۷٤٥ لە ساڵی ۲٠۲٤ ، بەڵام لە ساڵی ۲٠۲٥ دا، ٥۳٦۹، جیابوونەوو تۆمار کراوە.
ـ لە پارێزگای دهۆک، لە ساڵی ۲٠۲٤ ، ۲٠۳۳، بەڵام لە ساڵی ۲٠۲٥دا ۲۳٥٤، جیابوونەوە تۆمار کراوە.
ـ لە پارێزگای کەرکوک و گەرمیاندا، لە ساڵی ۲٠۲٤دا ۷۲۸، بەڵام لە ساڵی۲٠۲٥دا ۹۹٠، کەیسی جیابوونەوە تۆمار کراوە.
کە تەنها لە پارێزگای سلێمانیدا جیابوونەوە۳۷٦ دیاردە کەمی کردووە.
لە ساڵی ۲٠۲٥،دا ڕێپێدان بە هاوسەرگیری دووەم، لە پارێزگاکاندا بەم شێوازەیە:ـ
ـ لە پارێزگای هەولێر، ٤۳، دیاردە هەبووە.
ـ پاریزگای سلێمانی، ۳۹، دیاردە هەبووە.
ـپارێزگای دهۆک، ۲٦ دیاردە هەووە.
ـ لە پارێزگای کەرکوک و گەرمیاندا هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.
ئاماری پەسەندکردنی مارەکردنی دەرەکی، بۆ ساڵی ۲٠۲٥، بەم شێوەی دەبێت:ـ
ـ پارێزگای هەولێر، ۱٠۲٥، دیاردەی تۆمار کردووە.
ـ پارێزگای سلێمانی، ۱٤٠۷، دیاردەی تێدا تۆمار کردووە.
ـ پارێزگای دهۆک، ٦۷٤، دیاردەی تۆمار کردووە.
ـ پارێزگای کەرکوک و گەرمیان، ۱۳ دیاردە ڕویداوە.
" حکومەت و نەبوونی پەرلەمان هۆکاری سەرەکی زیادبوونی کێشە خێزانییەکانن"
شۆخان حەمەڕەشید، پارێزەری ڕاوێژکارو بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان ئاماژەی بەوەکرد، ساڵانە لە ساڵیادی دەرچوونی یاسای توندوتیژی خێزانی ئامارەکانی توندوتیژی لە لایەن ڕێکخراوی هاریکاری یاسای ژنان دەخرێتەڕوو، وتی: ساڵانە ئامارەکانی توندوتیژی خێزانییەکان ڕوو لە زیادبوونە، لایەنی پەیوەندیدار و نەبوونی پەرلەمان دووبارە هۆکارێکن بۆ زیادبوونی توندوتیژییەکان، کێشە کۆمەڵایەتییەکان زیادی کردووو پەرلەمان هیچ ڕۆڵێکی لە چارەسەر کردنیدا نییە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئامارەکاندا ئاماری جیابوونەوەی هاوژینان زیادی کردووە، بوونی بەرژەوەندییە سیاسییەکان ڕێگە بە هەموواری پەرلەمان نادات تا کێشە کۆمەڵایەتییەکان چارەسەر بکرێت، هەموواری یاسای باری کەسێتی دووبارە کێشەیەکی زۆری بۆ خێزانەکان دروستکردووە، ئامارەکان بەردەوام ڕوو لە زیابوون دەکات کە زۆرێک لە سەرچاوەکانی هەموواری یاسای باری کەسییە، لەڕووی دەروونیشەوە کاریگەر توندی لەسەر ژنان بەجێهێشتووە، کاتێک ژنان جیادەبنەوە هۆشیاری تەواویان نییەو بەردەوام پرسیار لە مافەکان و منداڵەکانیان دەکەن کە ئایا دەتوانن مافەکانیان وەربگرنەوە.
لەکۆتایی قسەکانیشیدا وتی: توندوتیژییەکان بەردەوامە لە زیادبوون، پێویستە هۆشیاری بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژییەکان بڵاوبکەینەوە، ڕاگەیاندنەکان و ڕێکخراوەکان ڕۆڵیان لە بڵاوکردنەوەی هۆشیارییەکان هەیە، بەڵام لایەنی پەیوەندیدارو حکومەت پێویستە هەوڵ بۆهەموواری یساکان بدەنەوەو لەگەڵیدا بەربەست بۆ توندوتیژییە خێزانییەکان دابنێن.