ڕوانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ کوژرانی ١٧٤٩ کەس لە ساڵی ٢٠٢٦دا بەڵگە دەکات

ڕوانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سەرەتای ئەمساڵەوە کوژرانی ١٧٤٩کەسی بەڵگە کردووە، لە کاتێکدایە، کە توندوتیژی و پشێوی ئەمنی و زیادبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان کە خەڵکی مەدەنی لە پێشەنگی زیانبەرکەوتووان دادەنێن.

ناوەندی هەواڵ

 

لەگەڵ زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی زیانبەرکەوتووانی ڕووداوە پچڕپچڕەکان و پەرەسەندنی پێکدادانەکان، دۆخی ئەمنی شارەکانی سووریا بەردەوامە لە تێکچوون، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بێتوانایییەکی ڕوون بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو نائەمنییە بەربڵاوەی کە ئازارەکانی دانیشتووان توندتر دەکات و دۆخەکە لەسەر زەوی ئاڵۆزتر دەکات.

 

ژمارەی کوژراوان لە سووریا بە درێژایی ساڵی ٢٠٢٦ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، ڕوانگەی سوەری بۆ مافەکانی مرۆڤ کوژرانی ١٧٤٩ کەسی لە سەرەتای ساڵەوە تا ١٧ی حوزەیران بەڵگە کردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە توندوتیژی و پشێوی ئەمنی لە شارە جیاوازەکاندا پەرەی سەندووە، بەردەوامی تێکچوونی دۆخی ئەمنی و زیادبوونی ڕووداوەکان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سەرانسەری وڵاتدا.

 

لە ئاماری مانگانەدا، جیاوازی لە ژمارەی زیانبەرکەوتووان دەرخستووە، لە مانگی کانوونی دووەمدا ٢٨٩ کەس کوژراون کە ٣٣ ژن و ٣٩ منداڵ بوون، لە مانگی شوباتدا ژمارەییان بەرزبووەوە بۆ ٥٨٢ کەس، ئەمەش بەرزترین ژمارەی مردووانی مانگانەیە لەمساڵدا.

 

ڕوانگە کوژرانی ٢٣٨ کەسی لە مانگی ئاداردا بەڵگە کردووە کە ٧ ژن و ٢١ منداڵن، لە مانگی نیساندا ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە ٢٤٦ کەس کە ٩ ژن و ٣٤ منداڵن.

 

لە مانگی ئایاردا ٢٨٧ کەس کوژراون کە ١٧٥ پیاو و گەنج و ١٥ ژن و ٤٠ منداڵ بوون، لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە تا ١٧ مانگ، ڕوانگە کوژرانی ١٠٧ کەسی بەڵگەدار کردووە کە ٤ ژن و ٩ منداڵ بوون.

 

ئەم ژمارانە ڕەنگدانەوەی بەردەوامی ناسەقامگیری ئەمنییە لە سووریا، کە خەڵکی مەدەنی وەک زیانبەرکەوتووی سەرەکیی ئەو توندوتیژی و ئۆپەراسیۆنە سەربازیی و ڕووداوە ئەمنییانە ماوەتەوە، کە لە ناوچە جیاوازەکانی وڵات ڕوودەدەن