لە کفری ژنێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانیلەدەستدا
لە شارۆچکەی کفری ژنێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوه گیانیلەدەستدا و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چۆنێتی ڕووداوەکە ئاشکرا نەکراوە.
ناوەندی هەواڵ
گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان ڕو لە زیادبوونەو لە نوێترین ڕووداودا، دوێنێ ١ی ئەیلوول، ژنێک کە دانیشتووی شارۆچکەی کفرییە لە ئیدارەی گەرمیان، بە ڕووداوێکی گوماناوی گیانیلەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو ژنە گەنجە لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٩، کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیەوە بووە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار کراوە لە کەلار.
تائێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چۆنێتی ڕووداوەکە و هۆکارەکەی لە لایەن دەزگا ئەمنیەکانەوەئاشکرا نەکراوە.