ڕۆژانە
-

٢٢٤ خێزان لە کامپی هۆلەوە دەگەڕێندرێنەوە عێراق
خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێکارەکانی گەڕانەوەی ٢٢٤ خێزانی عێراقی لە کامپی هۆلەوە بۆ وڵاتەکەیان تەواوکردووە، کە داواکاریی گەڕانەوەیان پێشکەشکردبوو.
-

لە چوارقوڕنە ژنێک کوژراو سێ کەسی دیکەش بریندار بوون
لەگەڕەکی قەندیل لە شارۆچکەی چوارقوڕنە، پیاوێک دەستڕێژی گولـلـەی لە ماڵی باوکی هاوژینەکەی کردو ژنێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسێکی دیکەش بریندارن.
-

هاوسەرگیری منداڵ و دایکایەتی... زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ئەفغانستان لێدەدات
بزووتنەوەی "السبت الأرجواني" پشتڕاستی کردەوە کە دیاردەی هاوسەرگیری منداڵ و دایکایەتی زوو لە ئەفغانستان بە ڕێژەیەکی مەترسیدار لە زیادبووندایە.
-

ژنان لە دڵی دیپلۆماسی... شاندێکی خۆبەڕێوبردنی دیموکراتیک سەردانی دیمەشقیان کرد
لە هەنگاوێکی سیاسی گرنگدا کە ڕەنگدانەوەی ڕۆڵی دیار و بەرچاوی ژنانە لە پێشەنگایەتیکردنی هەوڵە دیپلۆماسییەکان، شاندێکی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ یەکەمین دیدار لەگەڵ حکومەتی کاتی گەشتیان کرد بۆ دیمەشقی پایتەختی سووریا.
-

دوای دەستدرێژیکردنە سەر یاریزانە ژنەکان بانگەواز بۆ لێکۆڵینەوە و ڕەتکردنەوەی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دەکرێت
لە میانی یاری تۆپی باسکە لە نێوان "عنابە" و"سريع علی منجلی" لە جەزائیر، توندوتیژی سەریهەڵدا، لە نێوان خراپی ڕێکخستن و نەبوونی ڕێوشوێنی ئاسایشی پێویستدا، دەستدرێژی جەستەیی کرایە سەر یاریزانان.
-

دوو ژن سزای زیندانیی کردنیان بەسەردا سەپێندرا و سێ ژنی دیکەش دەستبەسەر کران
دوو ژن لە ئێران سزای زیندانیی کردنیان بەسەردا سەپێندرا و سێ ژنی دیکەش دەستبەسەر کران.
-

دەستدرێژی سێکسی و گاڵتەکردن و تیرۆرکردن دژی ژنانی ئەفغانستان بەردەوامە
لە ئەفغانستانی ئەمڕۆدا ژن بوون نەک تەنها بە واتای بەرەنگاربوونەوەی نەریتە پیاوسالارییە چەسپاوەکانە، بەڵکو ڕزگاربوون لە توندوتیژییە ئاشکراکانی گروپە بناژۆخوازەکانیش. ئەم توندوتیژییە تەنیا جەستەیی نییە بەڵکو دەروونییە.
-

بڵاوبوونەوەی ئایدۆلۆژیای سەلەفیی توندڕەو لە جوانرود کولتووری ناوخۆیی دەکاتە ئامانج
جوانرود لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە پێکەوەژیانی نێوان ئایینەکان ناسراوە، ئەمڕۆ ڕووبەڕووی ئاڵەنگاریەکی نوێ دەبێتەوە، ئەویش بڵاوبوونەوەی ئایدۆلۆژیای سەلەفیی توندڕەو، کە نەک هەر کولتووری ناوخۆیی دەکاتە ئامانج بەڵکو هەڕەشە لە پەیوەندییە خێزانییەکان دەکات.
-

ژنێک لە بەغدا لە لایەن براکەیەوە کوژرا
کوشتنی ژنان بەدەستی پیاوان بەردەوامی هەیەو لە بەغدا ژنێکی گەنج بەدەستی براکەی کوژرا.
-

'تێگەیشتن لە ڕەگەز ڕێگای بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیکە'
کوردی خەبات، مامۆستای ڕەگەز لە ئەکادیمیای خولی پەروەردەی پارێزگای فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، جەختی لەوە کردەوە کە فێرکردنی ڕەگەز گرنگ و مانادارە بۆ بنیاتنانی عەقڵ و کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتی و ژینگەدۆست.
-

تاوانبارانی دۆسیەی کوشتنی نارین گۆران سزا دران
لە دانیشتنی دۆسیەی کوشتنی نارین گۆرانی تەمەن ٨ ساڵ، بۆ ١٥کەس لە تاوانباران سزا بڕایەوە.
-

ئونروا داوا دەکات پێداویستییەكان بەبێ بەربەست بگەیەنرێتە غەززە
ئاژانسی فریاگوزاری و كارەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین بڵاویكردەوە، كەلوپەلی پێویست لە كۆگاكەیان لە ئوردن هەیەو داوا دەکات ێداویستییەكان بەبێ بەربەست بگەیەنرێتە غەززە.
-

شیرین عەبادی: یونیسێف لە ئاست پێشێلکارییەکانی مافی منداڵان لە ئێران بێدەنگ بووە
شیرین عەبادی خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕەخنەی لە بێهەڵوێستی و بێدەنگی نوسینگەی یونیسێف لە ئێران سەبارەت بە پێشێلکارییە قورسەکانی مافەکانی منداڵان لەوان لەسێدارەدانی منداڵان گرت.
-

هاوپەیمانی نادا: لە غەززە و سودان ئاوارەبوونی زۆرەملێ وەک ئامرازی سەرکوتکردن بۆ داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێیە
هاوپەیمانیی نادا ڕایگەیاند، لە غەززە و سودان ئاوارەبوونی زۆرەملێ وەک ئامرازی سەرکوتکردن بۆ داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێیە.
-

ژنێکی ئێرانی میدالیای زێڕ و نازناوی یەکەمی پاڵەوانێتی وەرزشی ئاسیای بەدەستهێنا
ڕیحان مۆبینی وەرزشکاری ئێرانی بە بازدانی ٦.٤٠مەتر نازناوی بازدانی درێژی پاڵەوانێتی وەرزشی ئاسیای لە کۆریای باشوور بەدەستهێنا.
-

سوارەکانی شەنگال هاوارێکی سینەمایی ژنانی ئێزدییە
دەرسیم زێرەڤان، سەرۆکی کۆمەڵەی کەزی و دەرهێنەری فیلمی سوارەکانی شەنگال ڕایگەیاند کە سینەما باشترین ڕێگایە بۆ ئەوەی ژنان خۆیان دەرببڕن و داوای لە ژنان کردخاوەنداری بکەن.
-

"چالاکییەکانمان بەردەوام دەبن تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکرێت"
فادیلە تۆک ئەندامی ئەنجومەنی عشتار کە بەشداریی لە ئێشکگری کامپی مەخمووردا کرد، دەڵێت: چالاکییەکانمان بەردەوام دەبن تا ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد دەکرێت.
-

ئەنجامنامەی کۆنفرانسی ژنانی پەرلەمانتارانی کورد: مێژوو و بیرەوەرییەکانی تێکۆشانی ژنانی کورد دابمەزرێنن
ئەنجامنامەی یەکەمین کۆنفرانسی ژنانی پەرلەمانتارانی کورد بڵاوکرایەوەو ئاماژە بەوەکرا، یەکگرتوویی ژنانی پەرلەمانتاری کورد لە چوار بەشی کوردستان دەبێتە پاڵپشتی یەکڕیزی کورد.
-

کارمەندانی پزیشکی لە سوەیدا دەنگی خۆیان لە دژی هەڕەشە و پێشێلکارییەکان بەرز دەکەنەوە
دانیشتووانی شاری سوەیدای سووریا بۆ تاوانبارکردنی پێشێلکارییەکانی دژی کارمەندانی پزیشکی، داوای پاراستنی کارمەندانی تەندروستی، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان ڕێکخست.
-

"من حقی" هەڵمەتێکە بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان سەبارەت بە تەندروستی سوڕی مانگانە
لە هەنگاوێکی بوێرانەدا بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان سەبارەت بە تەندروستی سوڕی مانگانە و شکاندنی ئەو تابوانەی پەیوەستن بەوەوە، دامەزراوەی ژنانی جەزائیر بە هاوبەشی لەگەڵ مۆڵپێد هەڵمەتێکی نیشتمانی بە ناوی "من حقی" دەستپێکرد.