کوشتنی دڕندانەی ژنێک لە شاری تەعز توڕەیی دانیشتووانی لێکەوتەوە
تاوانە ترسناکەکان دژ بە ژنان لە یەمەن لە نێوان بێ یاسایی نائاسایشیی بەربڵاو بەردەوامە، کە ژنان بوونەتە ئامانجی ڕاستەوخۆی توندوتیژی لە نەبوونی پاراستنی یاسایی و چاودێریی ئاسایشی کاریگەر.
ناوەندی هەواڵ
لەناو ئەو بۆشاییە ئاسایشی و بڵاوبوونەوەی چەکدا کە پارێزگاری تەعزیان گرتووە، تاوانە ترسناکەکان دژی ژنان بەردەوامن و ئێستا مەترسی ڕاستەوخۆ لەسەر ژیانی ئەوانە لەو ناوچانەی کە لەلایەن کوتلە جیاوازەکانەوە کۆنترۆڵکراون.
لە ناوەچەی شمایتین لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای تەعز کە لە ژێر دەسەڵاتی پارتی ئیخوان، تاوانێکی نوێ ڕوویدا کە ژنانی کردە ئامانج، چەکدارانی نەناسراو دوای ئەوەی بە شێوەیەکی دڕندانە دەستدرێژییان کردە سەر ژنێک، کوشتیان.
تاوانەکە لە ناوچەی بەنی عەلی سەر بە تەعز ڕوویدا، توڕەیییەکی بەرفراوانی خەڵکی لێکەوتەوە، لەگەڵ داوای بەپەلە بۆ دەسەڵاتە ناوخۆییەکان و ئەنجومەنی سەرکردایەتی سەرۆکایەتی دەستوەردان و پاراستنی ژنان لە پێشێلکارییە دووبارەبووەکان، ئەم ڕووداوانە درێژەپێدەری هێرشە هاوشێوەکانە، کە دیارترینیان دۆسیەی ئیفتهان مەشهری.
سەرچاوە ناوخۆییەکان بڵاویانکردەوە، چەکدارە نەناسراوەکان بە توندی لە ژنێک بەناوی ئوم سارا داوە پێش ئەوەی چەندین جار تەقەیان لێبکەن و دەستبەجێ کوژراوە، تا ئێستا هۆکار و پاڵنەرەکانی ئەو تاوانە نادیارە، لە کاتێکدا تاوانەکانی دژ بە ژنان لەو ناوچانەی کە پارتی ئیخوان کۆنترۆڵی کردوون لە هەڵکشاندایە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئەم تاوانە یەکەم تاوان نییە لە جۆری خۆیدا، بەو پێیەی وڵاتەکە شاهیدی بەرزبوونەوەی مەترسیدارە لە تاوانەکانی دژ بە ژنان، چ لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان و چ لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە چەکی کۆنترۆڵنەکراو و نەبوونی لێپرسینەوە، ڕۆژانە ڕووداوەکانی دژی ژنان تۆمار دەکرێن.
خەڵک داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، لەوانەش ئەنجومەنی سەرکردایەتی سەرۆکایەتی و سەرۆکەکەی، ڕەشاد عەلیمی، ڕێوشوێنی خێرا بگرنەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەو پێشێلکارییانە، هەروەها بەردەوامی تاوانەکانی دژی ژنان مەترسی لەسەر ئاسایشی کۆمەڵگە دروست دەکات و پێویستی بە دەستێوەردانی ڕاستی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەیە بۆ پاراستنیان.