ژنانی ئێزدی: هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئۆجالان و شۆڕشی ژنان دەکەنە ئامانج

هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان شۆڕشی ژنان و ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئۆجالان دەکەنە ئامانج کە بووەتە هەوێنی شکۆمەندی و گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی، بەرخۆدانی شەڕڤانان لە ڕۆژئاوای کوردستان وەک نموونەیەکی جیهانی کاردەکات.

فەراشین مەروان

 

شنگال-ژنانی ئێزدیی شنگال دووپاتی دەکەنەوە، کە شۆڕشی ژنان و هزر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرجەستە دەکات و ڕایانگەیاند، ئەم هزرە نوێنەرایەتی بناغەی کۆمەڵایەتیکردن دەکات.

 

کینی خزر سەرەتای وتارەکەی بە یادکردنەوەی هەموو شەهیدانی ڕۆژئاوایکوردستان، لەوانەش ئەوانەی لە شەڕەکانی ئەم دواییە کەوتنە خوارەوە، دەستپێکرد. وتی: هزری ئۆجەلان لە سیستەمی دیموکراتی نیشتمانیدا بەرجەستە بووە و هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان جگە لە بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی ئەم سیستەمە هیچی تر نییە، سەرەتا هەموو ئەو شەهیدانەمان لەبیرە کە لە ڕۆژئاوای کوردستان گیانی خۆیان بەخت کرد، لەوانە شەهید زیاد حەلەب و شەهید دەنیز جیا، سڵاو لە هەموو ئەو شەڕڤانانە دەکەین کە ئەم شەڕە سەختەیان ئەنجامداوە.

 

جەختی لە ڕەتکردنەوە و شەرمەزارکردنی ئەو کۆمەڵکوژی و جینۆسایدانەی بەسەر گەلی کورددا کرد کە سەپێنراوە، جا ئیتنیکی، فەرهەنگی یان جوگرافیای بێت، هزری سەرکردە بنەمای ژیانی کۆمەڵایەتی پێکدەهێنێت، بەو پێیەی بەهاکانی مرۆڤایەتی و یەکسانی بەرجەستە دەکات، هەروەها فێری ئەوەمان دەکات کە یەک نان دەتوانرێت هەزاران کەس هاوبەشی بکەن بۆ ئەوەی پێکەوە بیخۆن.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە بیرکردنەوەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هەموو شوێنێکدا بڵاوبووەتەوە و بووەتە هەوێنی شکۆمەندی، هەروەها دەسەڵاتداران لەم هزرە دەترسن، چونکە نوێنەرایەتی بناغەی مرۆڤایەتی دەکات، ئەو کۆمەڵکوژییانەی ئەمڕۆ بەرامبەر بە گەلی کورد دەکرێت، هیچی تر نین جگە لە هەوڵدانێک بۆ تێکدانی ئەم هزرە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش گەشەی کردووە و لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئایدۆلۆژیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاخەوە تا شنگال، لە ڕۆژئاواوە بۆ ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان ڕەگی داکوتاوە. ئایدۆلۆژیایەکە کە بێڕێزی و شکست قبوڵ ناکات، هەروەها گەلی کورد و ئێزدی هەرگیز بەدوای تەختی ستەمکاراندا نەگەڕاوە، تەنها داوای مافی سروشتی خۆیان دەکەن کە لەسەر خاکی خۆیان و لە شوێنەکانی خۆیاندا بە ئارامی و دادپەروەری بژین.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئامانجی ئەم گەلە هەمیشە ئاشتییە، بەڵام هەرکەسێک شەڕ بهێنێتە سەر ماڵەکانیان تا کۆتایی بەرەنگاری دەبنەوە، وەک چۆن شەڕڤانان بەرەنگاری ئەو سیخوڕانە دەبنەوە کە کوڕەکانیان دەکوژن و دەستدرێژی دەکەنە سەر کچەکانیان و کردەوەی دڕندانەی باندەکان ئەنجام دەدەن، خەڵک هەرگیز واز لە خاکەکەیان ناهێنن، هەروەها ئێمە مافەکانی خۆمان دەوێت، و بەرەنگاری دەبینەوە، شنگال و کۆبانێ ڕادەستی هیچ کەسێک ناکەین.

 

"ئێمە هەمیشە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئۆجالان پەیڕەو دەکەین."

کینی خزر وتی: ئەو شەڕڤانانەی ئێستا لە ڕۆژئاوای کوردستان شەڕ دەکەن، بە قووڵی پابەندن بە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئۆجالان، هەروەها ئێمە تا کۆتایی بەردەوام دەبین لەسەر ڕێبازی ئەو و بەو ئایدۆلۆژیایە بەرگری لە خۆمان دەکەین، تا ماوین شانبەشانی گەلەکەمان لە کۆبانێ و عەفرین و هەموو ڕۆژا دەمێنینەوە، ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئۆجالان لە هەر کوێیەک هەبێت ئێمە لەوێ دەبین، ئەگەر ڕۆژئاوای کوردستان نەبێت ششگالیش نابێت، بۆیە دەبێت ئێزدییەکان لەوە تێبگەن کە هێرشەکان تەنها دژی ڕۆژئاوای کوردستان نییە، بەڵکو دژی،. کورد و هەموو کوردستان داوا لە هەموو لایەک دەکەین کە شەڕ ڕەت بکەنەوە و پشتیوانی ئاشتی بکەن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لە زیانلێکەوتووان کەوتوونەتە دەستی گروپە چەکدارەکان کە نەک هەر کوشتوویانن، بەڵکو تەرمەکانیان سووتاندووە و تاوانەکانیان وێنەگرتووە و وێنەکانیان بۆ خێزانەکانیان ناردووە، هەروەها نابێت ئەم دڕندەییانە دووبارە بکرێنەوە و هیوای خۆی دەربڕی کە بەم زووانە کۆتایی بەم تاوانانە بێت.

 

لە کۆتاییدا وتی: تا کۆتایی لەگەڵ بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان دەوەستینەوە، بژی شەڕڤانان، چ ژن و پیاو، کە لە بەرەکانی پێشەوە شەڕ دەکەن بۆ ڕزگارکردنی خاکەکەمان لە دەستی گروپە چەکدارەکان، بژی ژنانی ئێزدی و کۆمەڵگەی ئێزدی، ئێمە دڵسۆز دەبین بۆ بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان، و هەرگیز وازی لێناهێنین، بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی تا کۆتایی، وەستانەوە لەگەڵ بەرخۆدانی شەڕڤانانی ئازادی و ڕۆژئاوای کوردستان.

 

"ڕۆژئاوای کوردستان خاکی شۆڕشی ژنانە"

بەسێ ئەڤیستا ڕایگەیاند، کە ئەو هێرشانەی ئەمڕۆ بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستیان پێکردووە تەنها هێرشی سەربازی نین، بەڵکو هێرشەکانن کە ئایدۆلۆژیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شۆڕشی ژنان دەکەنە ئامانج کە لەوێ سەرچاوەی گرتووە، هەروەها ئەم ئایدۆلۆژیایە لە سەرانسەری جیهاندا تەشەنەی کردووە و شۆڕشی ژنان کە لەسەر بەرخۆدانی ژنانیشەڕڤان دامەزراون، دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالانە.

 

هەروەها ئەو ژنانەی کە پەیڕەوی لەم ئایدۆلۆژیایە دەکەن، ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە و بەرخۆدانیان لە جیهاندا بێهاوتایە، ژنانی ئێزدی ئیلهام لەم بەرەنگاربوونەوەیە وەردەگرن وەک نموونەیەک بۆ ئەوەی لاسایی بکەنەوە، لە هەمان کاتدا کاردەکەن بۆ پەروەردەکردنی خۆیان سەبارەت بە ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە ژنانی ئێزدی ئەمڕۆ وەک ساڵی ٢٠١٤ کە کەوتنە دەستی داعش نین، بەڵکو لە سایەی بیرکردنەوەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر هۆشیار و خۆڕاگرتر بوون، هەروەها ژنانی ئێزدی و پێکهاتەیەکی ئێزدی، هێزمان لە ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان وەرگرتووە، ئێمە چیتر ئەو ژنانە نین کە لە ساڵی ٢٠١٤دا هێرشیان کرایە سەر و بەدیل گیران و کوژران، ئەمڕۆ لەگەڵ هزری ڕێبەر ئۆجالان یەکدەگرین، بەرگریمان لەسەری بونیاد دەنێین.