ڕۆژانە
-

ڕێکخراوە تەندروستییەکانی سلێمانی بۆ هاوکاریکردنی ڕۆژئاوای کوردستان پشتیوانیان خستەڕوو
زیاتر لە نۆ ڕێکخراوو سەندیکای تەندروستی لە شاری سلێمانی بە بەشداری چەندین پزیشکی بەتوانا، بۆ گەیاندنی هاوکارییە تەندروستییەکان بە ڕۆژئاوای کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ڕێکخست.
-

کۆنگرەی ستار: ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ بۆ هەمیشە دەژی
لە یانزەیەمین ساڵڕۆژی ڕزگاربوونی کۆبانێ لە دەستی داعش، لیژنەی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار دەڵێت: ڕۆحی بەرخۆدانی شارەکە بە زیندوویی ماوەتەوە و بە یەکڕیزی و ئیرادەیەک بۆ ئازادی و دیموکراتیک ڕووبەڕووی هێرشی نوێ دەبێتەوە.
-

بە دروشمی "یەک نیشتمان و یەک نەتەوە" لە ڕانیە گەورەترین گردبوونەوە بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوا ئەنجامدرا
لە ڕانیە بە دەستپێشخەریی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی ڕاپەڕین و بە بەشداریی هەزاران خوێندکار و مامۆستا، گردبوونەوەیەکی شکۆدار بۆ پشتیوانیكردن لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو و تێیدا جەخت لە یەکێتیی نەتەوەیی کرایەوە.
-

ئیرادەی شەڕڤانێکی عەفرین لە سەنگەرەکانی بەرخۆدان لە حەسەکە دیارە
شەڕڤانێکی یەپەژە کە بەڕەچەڵەک هاوڵاتی شاری عەفرینی داگیرکراوە و ئێستا لە سەنگەرەکانی بەرخۆدان لە حەسەکە جێگیر بووە، دەڵێت: هێزم لە ڕێبەرەکەمان و گەلەکەمانەوە وەردەگرێت، و هیچ ڕێگەیەکمان نییە جگە لە بەردەوامبوون لە بەرخۆدان.
-

"شەڕی تایبەت چەکی میدیایی چەواشەکارانەیە کە دژی ڕاستیەکان بەکاردێت”
میدیای ئازاد دەبێت لە گەل نزیک بێت و دەست لە برینەکانی بدات و بە ڕاستگۆیی ئازارەکانی بگەیەنێت، بۆ ئەوەی سەرەڕای هەموو هەوڵێک بۆ زانیاری هەڵە و شێواندن دەنگی ڕاستی ئامادەیی بمێنێتەوە.
-

ڕانیە؛ لە سێ ڕۆژدا سێ تریلە هاوکاری و ٥٠ هەزار دۆلار بۆ ڕۆژئاوا کۆکرایەوە
دەستەی ئەنجومەنی گەلی ڕاپەڕین ئاماری کەمپینی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە، کە تێیدا لە ماوەی تەنها سێ ڕۆژدا تواندراوە سێ تریلە پێداویستی جۆراوجۆر و بڕی ٥٠ هەزار دۆلار لەلایەن دانیشتووانی ناوچەکە و ڕەوەندی کوردییەوە کۆبکرێتەوە.
-

ڕۆژنامەنووسێکی فەرەنسی: ئەمە چ دووڕووییەکە؟
ڕۆژنامەنووسی فەرەنسی مانۆن کیرۆل کە چووەتە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە جیهان دەڵێت: چۆن بەرخۆدانی ئەم ژنانە، ئەم گەنجانەتان لەبیر کرد؟ نابێت خیانەت لە بەرخۆدانی شەڕڤانان بکرێت.
-

نیاز عەبدوڵا: بە درێژایی مێژوو ژنی كورد بەشێكی سەرەكی بووە لە تێكۆشان
ڕۆژنامەنووس نیاز عەبدوڵا دەڵێت: بە درێژایی مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی کوردستان و شۆڕشەکانی کوردستان، ژنی کورد بەشێکی بنەڕەتی بووە لە خەبات و تێکۆشان دژ بە داگیرکاری و فاشیزم.
-

بەهۆی بۆردوومانێکەوە لە کۆبانێ منداڵێک شەهید بوو سێ منداڵی دیکەش بریندار بوون
بەهۆی هێرش و بۆردوومان لە کۆبانێ منداڵێک گیانی لەدەستداو سێ منداڵی دیکەش لە هەمان خێزان برینداربوون.
-

کوردانی ڕۆژئاوا لە کۆیە: داوای هەرێمی کوردی خۆمان دەکەین وە
ژنانی کۆیەو ڕۆژئاوا بە گردبوونەوە کارە تیرۆریستەکانی چەکدارانی سەر بە جۆلانی شەرمەزار دەکەن.
-

لە قامیشلۆ هێزێک بە ناوی "دەنیز چیا" دامەزرا
لە گەڕەکی خەربی شاری قامیشلۆ، هێزیك لە گەنجانی گەڕەکەکەوە لەسەر بنەمای خەباتی گەلی شۆڕشگێڕ بەناوی "دەنیز چیا" دامەزرا.
-

یەکشەممەی شەهید دەنیز بەرێوەچوو
لە بەردەوامی رێپێوان و گردبوونەوەکاندا، ئەمرۆش لە بەردەم باخی گشتی سلێمانی، خۆپیشاندانی فراوان بە ناوی "یەکشەممەی شەهید دەنیز" بە مەبەستی پشتگیریکردنی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوە چوو، کە چالاکوانان و هاووڵاتییان لە توێژە جیاوازەکان بەشداربوون.
-

پەروەردە لە ژێر بۆردووماندا؛ نەوەیەک کە ڕووبەڕووی کۆچکردن و ترس و داهاتوویەکی مەترسیدار دەبێتەوە
لە چوارچێوەی پەرەسەندنی سەربازی بەردەوام لە سووریا و گۆڕینی خوێندنگەکان بۆ پەناگە، هەزاران منداڵ لە مافی خوێندنی پاریزراو بێبەش دەکرێن، تووشی لێکەوتەی قووڵی دەروونی و کۆمەڵایەتی دەبن کە مەترسی لەسەر داهاتوویان هەیە.
-

نەسرین ستودە: ناتوانین لە بەرامبەر کۆمەڵکوژی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران بێدەنگ بین
نەسرین ستودە، چالاکوان سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە ئەڵمانی نازی، یوگۆسلاڤیای پێشوو و ئەفریقای باشوور بەراورد کردو دەڵێت: کاتێک تاوانەکان دژی دانیشتووانێک بەربڵاو و سیستماتیک بن، ئەوا تاوانی دژ بە مرۆڤایەتینن.
-

چالاکوانی بەریتانی لیندا هیس: ژنانی کورد پارێزگاری لە ئازادی دەکەن
لیندا هیس، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی بەریتانیا ڕایگەیاند، کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە دەست توندڕەویی ئایینییەوە دەناڵێنێت، ژنانی کورد لەسەر لووتکەی چیاکان دەوەستن و پارێزگاری لە ئازادیی دەکەن.
-

خۆبەڕێوەبەری بۆ گەل: درێژە بە چالاکییەکانتان بدەن
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ڕایدەگەیەنێت، ڕاگەیاندنی ئاگربەست بە بیانووی گواستنەوەی چەتەکانی داعشەوە، دەرخەری ئەوەیە هێشتا مەترسییەکان لەسەر گەل و ناوچەکانمان بەردەوامن، داواش لە گەل دەکات، کە درێژە بە ناڕەزایەتی و چالاکییەکانیان بدەن.
-

لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی مامۆستایان و خوێندکاران بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان گردبوونەوە
بە دروشمی "ڕۆژئاوا ڕۆژهەڵاتە کوردستان یەک وڵاتە" مامۆستایان و ۲۱ خوێندکار بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان، لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، پشتیوانیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی.
-

ژنانی تل تەمر: هێرشەکان بۆ سەر پڕۆژەی دیموکراتیکمان تێکدەشکێن
سەرەڕای هێرشە بەردەوامەکانی چەتەکانی هەتەشە و باندەکانی داعش، ژنانی تل تەمر پشتیوانی بێوچانی خۆیان بۆ هەسەدە دووپاتکردەوە و بەڵێنیاندا کە هێرشەکان بۆ سەر پڕۆژە دیموکراتیکەکەیان تێکدەشکێنرێت.
-

لە خوێندنگەکانی باشووری کوردستان وانەیەک بۆ پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا تەرخانکرا
ئەمڕۆ لە خوێندنگەکانی باشووری کوردستان لەسەر بریاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، وانەی یەکەم تەرخانکرا بۆ پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاواو باسکردن لە خۆشەویستی خاک و نیشتیمان.
-

هەموو کەزییەک چالاکییەکی بەرخۆدان
بۆ هەر کەزییەک کە بڕاوە، ملیۆنان کەزی تر دەهۆندرێتەوە، لە کامی پەنابەران لە مەخموور، زۆرێک لە ژنان لە ناڕەزایەتییەکدا بە کەزیکردنی قژیان هاودەنگییان نیشان داو وتیان: هەر تاڵێک ئیرادە و شکۆمەندییان بەهێزتر دەکات.