زەینەب موراد: هەوڵی پتەوكردنی یەكڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان دەدەین
کەنەکە لەگەڵ هەریەک لە یەكێتیی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان و كۆمەڵی دادگەریی كۆبووەوە و جەختیان لەسەر یەکڕیزی و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە.
هەولێر
لە چوارچێوەی سەردانەكەیاندا بۆ لای لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان، شاندی كەنەكە بە سەرۆكایەتی زەینەب موراد، هاوسەرۆكی كەنەكە لەگەڵ یەكێتیی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە و باسیان لە ڕەوشی سیاسی كوردستان و مەترسییەكانی دەوڵەتی تورك كرد لەسەر باشووری كوردستان.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا غەفور مەخمووری سكرتێری یەكێتیی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان وتی: “باسی ڕەوشی سیاسی باشووری كوردستان و پارچەكانی تری كوردستانمان كرد و هەردوولا كۆك بووین لەسەر ئەوەی كە دەبێت كورد یەكڕیز و یەكگرتوو بێت، دەبێت كێشە و گرفتەكانی نێوان لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بە دیالۆگ چارەسەر بكرێن.
زەینەب موراد، هاوسەرۆكی كەنەكە وتی: "ئێمە لێرەین بۆ قسەكردن لەسەر پتەوكردنی یەكڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان و ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو مەترسییانەی لەسەر باشووری كوردستان هەن، بەتایبەت مەترسییەكانی دەوڵەتی تورك كەئێستا سەرقاڵی داگیركارییە لە باشووری كوردستان، دەبێت كورد یەكڕیز بێت، ئەگینا ناتوانێت دەستكەوتە بەدیهاتوەكانی بپارێزێت.

هەر ئەمڕۆ کەنەکە لەگەڵ کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆبووەوە و جەختیان لەگەڵ یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کردەوە.
ت.پ