کەنەکە بۆ کلدانییەکان: پێویستە هەمووان پارێزگاری لە سەروەری کوردستان بکەین

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان سەردانی دەزگای سورایا بۆ ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی کلدانییەکانی کرد و گرنگی یەکڕیزی کوردانی بۆ پارێزگاری کردن لە کوردستانیان خستەڕوو. هەولێر

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان سەردانی دەزگای سورایا بۆ ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی کلدانییەکانی کرد و گرنگی یەکڕیزی کوردانی بۆ پارێزگاری کردن لە کوردستانیان خستەڕوو.

هەولێر

 

ئێوارەی دوێنێ شاندی کەنەکە لە شاری هەولێر سەردانی دەزگای سورایا بۆ ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی کلدانییەکانی کرد لە بارەگای دەزگاکەیان، لە کۆبوونەوەیەکدا باسیان لەوەکرد کە پێویستە کوردان یەکڕیز بن، بە هەماهەنگی لەگەڵ کلد و ئاشوری و کەمە نەتەوەکانی دیکە سەروەری خاکی کوردان بپارێزن.

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا نەوزاد پۆڵس سەرۆکی دەزگاکە ڕایگەیاند: ئێمە پشتیوانی هەنگاوەکانی کەنەکە دەکەین، هەمووان کۆدەنگین لەسەر پاراستنی کوردستان و ئەو خاکەی بە درێژایی مێژوو تێیدا ئاوارە و دەربەدەر بووین، هەمووان پێکەوە هاوکار دەبین بۆ دیالۆگی سیاسی لەنێوان لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان.

لای خۆشیەوە زەینەب موراد هاوسەرۆکی کەنەکە ئاماژەی بەوەدا: ئێمە لەگەڵ پێکهاتەکان پێکەوە دەژین و دەبێت پێکەوە ژیان بپارێزین، هەمووانیش بەرپرسیارین بەرامبەر ئەو مەترسییانەی کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبنەوە، بۆیە ئەرکی هەمووانە بەرگریی لە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان بکەین.