زەینەب فەرحات چالاکوانی تونسی کۆچی دوایی کرد

چالاکوانی مافی مرۆڤ، دەرهێنەر و ڕۆژنامەوان زینەب فەرحاتی تونسی و ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونسی گیانی لەدەستدا.

تونس

 

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ئایار، بەهۆی کۆچی دوایی زەینەب فەرحات دەرهێنەری فیلم، ڕۆژنامەوان و چالاکوانی مافی مرۆڤ بەهۆی نەخۆشییەوە، وەزارەتی ڕۆشنبیری لە وڵاتی تونس ماتەمینی ڕاگەیاند.

 

زەینەب فەرحات بە داکۆکییەکانی لە مافی مرۆڤ و کێشەکانی ژنان و بە بانگەوازییەکانی بۆ یەکسانی لەناو خەڵکدا ناسراوە، زەینەب هەڵسوڕێنەری بەڕێوەبەرایەتی شانۆ بوو کەلە ساڵی ١٩٨٧دا لەلایەن تۆفیق ئەلجەبالی هاوژینییەوە دامەزراوە.

 

زیاتر لە ٢٠ ساڵ چاودێری کاری سینەما و خەباتی کلتوری کردووە و بە کاری شانۆ و هونەرەوە خەریک بووە، یەکەم شانۆیی تایبەتی لە وڵاتی تونس و کۆمەڵەی زەنوبیای دامەزراندووە، کە پشتگیری لە کلتور و پەروەردەی ناوچە دوورە دەستەکان دەکات.

 

ت.پ