لە هێرشێکدا منداڵێک کوژرا و ژنێک بریندار بوو

چەند چەکدارێکی نەناسراو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر ماڵێک لە باکوری دێرەزۆر لە باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا و هەوڵی ڕفاندنی خاوەن ماڵەکەیان بە هۆکارێکی نادیار.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵی محەمەد عەلیوی ئەلکوردی لەلایەن چەند چەکداریكی نەناسراوەوە لە شارۆچکەی ئەلحەزین لە باکوری شارۆچکەی دێرەزۆر، ڕەشای تەمەن دوو ساڵ کوژرا و حەمیدە ئەلکوردی دایکیشی بە فیشەکێکی وێل بریندار بوو، لە ئێستاشدا لە نەخۆشخانەی حەسەکەیە و بارودۆخی تەندروستی ناجێگیرە، دانیشتوانی ناوچەکەش نەیانتوانیی چەکدارەکان دەستگیر بکەن.

 

هەرچەندە هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە لە مانگی ئازاری ٢٠١٩دا کۆتایی هاتنی داعشیان ڕاگەیاند کە دوا مۆڵگەیان لە شارۆچکەی باغۆز بوو لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر، بەڵام ناوچەکە هەندێکجار ڕووبەڕووی هێرشی چەتەکانی داعش دەبنەوە کە خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج.

 

ت.پ