ژنێک بووە سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان
لە دانیشتنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا ژنێک بە دەنگی ٧٢ پەرلەمانتار بووە سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان. ناوەندی هەواڵ
لە دانیشتنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا ژنێک بە دەنگی ٧٢ پەرلەمانتار بووە سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ لە دانیشتنی خولی بەهارەی هەرێمی کوردستاندا، لە تەوەرەی یەکەمدا دەنگدان لەسەر پۆستی سەرۆکی دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان کرا.
لە دانیشتنەکەدا (مونا یوخەننا یاقو) بە دەنگی ٧٢ پەرلەمانتار وەک سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا، کە هەمان پلەی وەزیری هەیە، پێشتر چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ بووە.
مونا یوخەننا یاقو، لە ساڵی ١٩٧٠ لەدایکبووە، بڕوانامەی دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتیدا هەیە، مامۆستای بەشی یاسایی زانکۆی سەڵاحەدینە لە هەولێر، چالاکوانێکی کۆمەڵگای مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ و مافی پێکهاتەکانە.
هەروەها دامەزرێنەری یەکێتی ئافرەتانی ئاشووری و کۆمەڵگەی حەدیاب بۆ توانستەکانە.