ژنێکی چالاکوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە چوار ساڵ زیندانی سزا درا
فەرانک جەمشیدی، ژنە چالاکوانی ژینگە و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان، سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا درا.
ناوەندی هەواڵ
بەگوێرەی هەواڵی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، دادگای شۆڕشی شاری سنە سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەر چالاکوان فەرانک جەمشیدی سەپاند.
فەرانک جەمشیدی لە ٢٩ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٠ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا، پاش زیاتر لە چوار مانگ دەستبەسەرکردن بە کەفالەتی ٢٠٠ ملیۆن تمەن ئازاد کرا، پاشان دووبارە دەسگیرکرایەوە، لە کۆتا دانیشتنی دادگادا کە ڕۆژی سێشەممە بەرواری ٢٤ ی کانونی دووەم بەڕێوەچوو، بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرچوو، لە ٣ی شوباتدا بڕیارەکە بە پارێزەری ژنە چالاکوانەکە ڕاگەیەنرا.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، دادگا بە تۆمەتی بەشداریکردنی فەرانک لە گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر سەرێکانی، ئەندامێتی گروپە ناڕەزایەتییەکانی تێلێگرام و ئەندامبوونی لە ئاهەنگێکی ئۆپۆزسیۆنی کورد، ئەو چالاکوانەی دەستبەسەر کردووە و سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاندووە، هەروەها سەردانی و پەیوەندیکردنی لەگەڵ خێزانەکەی قەدەغە کراوە لە لایەن دادگاوە.
لە پاییزی ساڵی ٢٠١٨دا، لە کاتی دەستگیرکردنی بە کۆمەڵی چالاکوانانی ژینگە و ئەندامانی لقی کوردستانی پارتی یەکێتی نەتەوەیی، فەرانک جەمشیدی چەندین جار لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بانگ کراوە و لە بارەی چالاکییەکانی ئارمین ئێسپەرلۆس-ی هاوسەرییەوە پرسیاری لێکراوە.
ت.پ