ژنێکی کورد پاڵێوراوە بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا

ژنێکی کوردی تەمەن ٢٩ ساڵ لە وڵاتی ئەڵمانیا دوای ئەوەی بەسەر سەرجەم کێبڕکێکارەکاندا سەرکەوت، ئێستا پاڵێوراوە بۆ ئەندام پەرلەمانی ئەو ڵاتە. ناوەندی هەواڵ

 

ژنێکی کوردی تەمەن ٢٩ ساڵ لە وڵاتی ئەڵمانیا دوای ئەوەی بەسەر سەرجەم کێبڕکێکارەکاندا سەرکەوت، ئێستا پاڵێوراوە بۆ ئەندام پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڤانیسا ڕەشید، ژنێکی کوردی دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیایە، تەمەنی ٢٩ ساڵە، دوای ڕکابەرییەکی قورس لەگەڵ چەند پاڵێوراوێکی دیکەدا توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

 

ڤانیسا، ئەندامی پارتی سەوزە لە ڕۆژهەڵاتی شاری میونشنی وڵاتی ئەڵمانیا، لە هەڵبژاردنی ناوخۆی پارتەکەدا لەو شارە توانی ببێتە پاڵێوراوی سەرەکی ئەو پارتە بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا.

 

پارتی سەوز یەکێکە لە پارتە چالاکەکانی ئەو وڵاتە، بۆ هەڵبژاردنی ئەم خولە سێ پاڵێوراویان بۆ ئەندام پەرلەمان دیاریکردووە، یەکێکیش لە پاڵێوراوەکان ڤانیسایە، دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئەو وڵاتەش بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە سەرکەوتنەکەی ڤانیسا دەکەن.

                    

ڤانیسا لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، کە زۆر دڵخۆشە بەو متمانەیەی پارتەکە پێی بەخشیووە، بە پەڕۆشەوە چاوەڕوانی هەڵبژاردنەکان دەکات.