ڕێپێوانی جه‌ماوه‌ری له دژی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان ڕێکخرا
له ئوسترالیا به دەیان هه‌زار كه‌س به‌شدارییان له رێپێوانێكی به‌رفراوان كرد له دژی توندوتیژی به‌رامبه‌ر بە ژنان كه سه‌رانسه‌ری وڵاتەکەی گرتووەتە‌وه.
ناوەندی هەواڵ
لە ئوسترالیا بە دەیان هەزار ژن لە چالاکییەکی بەرفراواندا بە دروشمی (March 4 Justice رێپێوان بۆ دادپەروەری) کە لە ٤٧ شار و شارۆچكه‌ی وەک سیدنی، كانبێرا، مه‌لبۆڕن ئه‌نجام درا، بەشداربوون.
رێکخه‌رانی ڕێپێوانه‌كه ئه‌م چالاكییه به گه‌وره‌ترین سه‌رهه‌ڵدانی ژنان له دژی توندوتیژی و ده‌ستدرێژی و بێ دادی له به‌رامبه‌ر ژنان پێناسە دەکەن.
لە چالاکییەکەدا ژنان بە جلوبه‌رگی ره‌شەوە بەشداربوون وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه‌ی كه ژنان تێیدا ژیان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له شاری مه‌لبۆڕن پانكارتی گه‌وره كه ناوی ژنه كوژراوه‌كانی دەرئه‌نجامی توندوتیژی نوسرابوو، بەرزکردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دروشمی "ئیدی به‌سه، ده‌بێت توندی و بێرێزی له به‌رامبه‌ر ژنان ڕاگرن، ده‌بێت باوه‌ڕیتان به ژنان بێت، بەرزکرابوونەوە.
جانین هێنری ڕیکخەری چالاکییەکە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە: ئێمه به ته‌نیا تێكۆشانێكی به‌رفراوانمان كردووه به‌ڵام له ئێستادا كاتی ئه‌وه هاتووه كاره‌كانمان رێكبخه‌ین و به یه‌كده‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی گرنگی به بنبڕكردنی توندتیژی ده‌ده‌ن تێكۆشان بكه‌ین، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین هه‌نگاومان ناوه و تێكۆشانمان بۆ دادپەروەری ته‌نیا بۆ ژنان نییه به‌ڵكو بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگایه.
ت.پ