ژنێک دەبێتە جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
لە ئیدارەی گەرمیان بۆ یەکەمجار ژنێک دەبێتە جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و لەمەراسیمێکدا فەرمانی دەست بەکاربوونی پێدەدرێت.
لە ئیدارەی گەرمیان بۆ یەکەمجار ژنێک دەبێتە جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و لەمەراسیمێکدا فەرمانی دەست بەکاربوونی پێدەدرێت.
گەرمیان
٢٣ی ئایار بە ئامادەبوونی نوێنەری جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و بریكاری وەزارەتی ناوخۆ و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حزبی و حکومی و سەربازی، لە مەراسیمێكدا لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان، سروە محەمەد ڕەشید جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەستبەكاربوو.
جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، پێشووتر بەڕێوەبەری شارەدێی ڕزگاری بووە بۆ ماوەی زیاتر لە هەشت ساڵ، ئێستاش بە جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان هەڵبژێردرا.
لە كۆتایی مەراسیمەكەشدا، سروە محەمەد رەشید، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وتەیەكی پێشكەشكرد و ئاماژەی بەوەدا: هەموو هەوڵێكمان ئەوەیە كە لە ئاستی بەرپرسیارێتی و شایستەیی گەرمیان بین و درێژە بە كاروانی خزمەت و ئاوەدانی و بوژانەوەی زیاتر بۆ ناوچەكە بدەین.
ت.پ