ژنێک بەهۆی کێشەیەکەوە لە بینای دادگای کەرکوک خۆی فڕێدایە خوارەوە

ژنێکی کوردی گەڕەکی ئیمام قاسم، لە کاردانەوەی هەڕەشەیەکدا کە لە منداڵەکانی کراوە لە یەکێک لە نهۆمەکانی دادگای کەرکوکەوە خۆی فڕێدایە خوارەوە و دەستبەجێ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک.

ناوەندی هەواڵ

 

لە شاری کەرکوک، کەمێک پێش ئێستا ژنێک لە کاردانەوەی کێشەیەکدا، کە یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ژنە کوردەکە بە تۆمەتی کوشتن  تۆمەتبارە و بەو مەبەستە ڕۆیشتوونەتە دادگا، دوای ئەوەی لەلایەنی سکاڵاکارەوە هەڕەشە لە کوڕ و کەسوکاری ژنەکە کراوە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە.

 

 پاش خۆفڕێدانی ژنەکەوە دەستبەجێ بۆ نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک گواسترایەوە و لە ئێستا لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.

 

ژنان هەمیشە ڕووبەڕووی هەڕەشە بوونەتەوە و زیانبەرکەوتووی سەرەکی بوون لە کێشە و ئاڵۆزییەکاندا و باجی گەورەیانداوە، هەر ئەمڕۆ بەیانییەکەی لە کەرکوک ژنێکی گەنج لەلایەن براکەیەوە کە پیشەی پۆلیسە بە گولـلە کوژرا.