سیدار کاراچەلیک: یاسای چوارچێوە وەک کلیلیلێک دەبێت بۆ ڕێگەخۆشکردنی دەرکردنی یاسای نوێ
سیدار کاراچەلیک دەڵێت: پڕۆژەیاسای "چوارچێوە" سەرەڕای کەموکوڕییەکانی، هەنگاوێکی مێژووییە بەرەو خستنەسەر زەمینەیەکی یاسایی بۆ پرسی کورد، بانگەوازی کرد بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و فراوانکردنی بەشداری سیاسی و کۆمەڵایەتی.
مەميهان هیلبين زەيدان
بەدلیس ـ بڕگە و ماددەکانی یاسای چوارچێوە کە لە چوارچێوەی "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"دا ئامادە کراوە، لەگەڵ ڕای گشتیدا هاوبەش کرا و ئەم یاسایە کە لە ١٢ ماددە پێکهاتووە، هێشتا کاردانەوەی بەردەوام بەدوای خۆیدا دەهێنێت لەسەر لایەنە ئەرێنییەکانی و ئەو کەموکوڕییانەی کە تێیدان، چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە پێشکەش بە کۆمەڵەی گشتی (پەرلەمان) بکرێت.
لە وەڵامدا، سیدار کاراچەلیک، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی" لە پارێزگای بەدلیس، جەختی لەوە کردەوە، کە بە ڕەچاوکردن ئەو وێرانکارییەی کە لە ئەنجامی پشتگوێخستنی پرسی کورد و جەنگ دژی لە تورکیا و باکووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دروست بووە، یاساکە لە بەرامبەر ئەوەدا پڕ لە کەموکوڕی دیار دەبێت، بەڵام هاوکات لایەنی کوردی بە هەنگاوێکی گرنگی دەزانێت چونکە ئاسۆیەکی نوێ بۆ دەرکردنی یاسای نوێ دەکاتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەو بەرپرسیارێتیانە دا کە دەکەونە سەر شانی پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ داڕشتنی یاسای گشتگیرتر.
"کلیلیلێک بۆ قۆناغێکی نوێ"
سیدار کاراچەلیک ئاماژەی بەوە دا، کە پرۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" کە ماوەی ساڵ و نیوێکە بەردەوامە، لەو ماوەیەدا گەشەسەندنی مێژوویی بەخۆیەوە بینیوە.
ڕوونیکردەوە، کە ڕای گشتی کوردی چاوەڕێی هەنگاوی بەرجەستەیە "ئەو هەنگاوانەی کە زەمینەی مسۆگەری یاسایی دابین بکەن و پێویست بوو بگوازرێنەوە بۆ پەرلەمان، بە هیچ شێوازێک نەدەهاتنە ناونیشان، لە کۆتاییدا پڕۆژەیاساکە گەیشتە پەرلەمان و لە ڕاگەیاندنەکاندا ڕەنگدانەوەی هەبوو، ئێمەش لە لای خۆمانەوە پڕۆژەیاساکەمان پشکنین، وەک دەزانرێت دەستپێشخەرییەکانی ئاشتی لەو ململانێیانەی کە دەیان ساڵە بەردەوامن کارێکی ئاسان نیین، سەرەڕای ئەوەی کە هەنگاوەکانی ئاشتی کە دەبێت لە ئەنجامی خەباتی شەڕڤانی ٥٠ ساڵەدا بخرێنە کار، ناتوانرێت لە یەک پڕۆژەیاسادا کورت بکرێنەوە، بێگومان ئێمە یاساکە بە گرنگ دەزانین و پێم وایە ئەو یاسایەی دەرچووە خوی کلیلی هەیە کە دەرگای قۆناغێکی نوێ دەكاتەوە.
"یاسایەکی دەستپێکە بەڵام ناتەواوە"
سیدار کاراچەلیک تیشکی خستە سەر لایەنە ناتەواوەکانی یاساکە وتی: ڕێکخستن هەن سەبارەت بە جێبەجێکردنی سزاکان، بەڵام ئەم کێشانە بە تەواوی ناگرێتەوە، ئێمە باس لە پرسی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی دەکەین کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەیەک پێش ئێستا و چارەسەرکردنی ئەم پرسە تەنیا کورت نابێتەوە بۆ ڕێکخستنی یاسایی کێشە پەیدابووەکانی پاش ماوەکانی ململانێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە پرسی کورد هەیە، کێشەیەکی کۆمەڵناسی، ئابووری، و کولتووری هەیە و ناوەڕۆکی یاساکە بێبەشە لە زۆر شت سەبارەت بە پرسی کورد، دیموکراسی و فەرمانە یاساییەکان (KHK)، کە ئەمەش بە تەواوی یاسای دەستپێکە، یاسایەکی بنەڕەتییە، لەم ڕوانگەیەوە ئێمە گرنگی پێ دەدەین، هۆکارێکی تری بایەخدانمان ئەوەیە کە پرسی کوردی درێژخایەنی سەدەیەک گواستراوەتەوە بۆ سەر زەمینەیەکی دادگای.
"وەرچەرخانێکی مێژوویی کە باس لە پرسی کورد دەکات لەسەر ئاستی یاسایی"
سیدار کاراچەلیک ئەم گەشەسەندنەی بە "وەرچەرخانێکی مێژوویی لە ڕووی باسکردنی پرسی کورد لەسەر ئاستی یاسایی" پێناسە کرد، بیری هێنایەوە کە هەندێک لەو یاسایانەی پێشتر گفتوگۆیان لەسەر کرابوو بۆ یاسادانان، لە پێکهاتەکەیاندا "دانپێدانان، پێشکەشکردنی زانیاری، پەشیمانی"یان تێدا بوو.
ئاماژەی بەوە دا، کە یاسای کۆتایی یاسایەکی بە کۆمەڵ دەردەخات کە لە ئەنجامی خەباتێکی دیاریکراوەوە دەرکەوتووە وتی: دەتوانین بڵێین یاساکە، سەرەڕای کەموکوڕییەکانی، گرنگی بۆ ئێمە وەکو دەستپێکێک هەیە، ئێمە ڕامانگەیاند، کە پرسی کورد سەرچاوەیە بۆ زۆرێک لە کێشەکان کە گرنگن بۆ دیموکراسی، دادپەروەری، هەموو گەلی تورکیا، ئەو هەنگاوانەی بەرامبەر پرسی کورد دەنرێن دیموکراسی و دادپەروەریش لەگەڵ خۆیاندا دەهێنن، لەو کاتەوەی کە پرۆسەکە دەستی پێ کردووە، هەوڵ دەدەین هەموو دینامیکەکانی کۆمەڵگە بخەینە ناوەوە، چونکە ئەم پرسە تەنها پەیوەندی بە گەلی کوردییەوە نییە، لە بنەمای کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە تورکیا پرسی کورد هەیە، لەم خاڵەدا، ئەو ئیرادەیەی کە گەورەترین قەیران چارەسەر دەکات شتێکە پەیوەندی بە سەرجەم گەلانی تورکیاوە هەیە، لەم چوارچێوەیەدا، ئێمە هەوڵمان داوە و بەردەوامیش دەبین لە هەوڵدان بۆ فراوانکردنی زەمینەی تێکۆشان.
"پێویستە هەموو دینامیکەکانی کۆمەڵگە بەشداری لە خەباتدا بکەن"
جەختی لەوە کردەوە، کە خەباتی کۆمەڵایەتی مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ قەرەبووکردنەوەی کەموکوڕییەکانی یاساکە و دەرکردنی یاسای نوێی گشتگیر، وتی: بەرپرسیارێتی دەکەوێتە سەر زۆرێک لە لایەنەکان لەوانە بزووتنەوەی سیاسی کوردی و زۆرێک لەو کەسانەی کە قسەیان کردووە یان بە شێوازێک لە شێوازەکان ڕای خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە پێشێلکاریی مافەکان دژی کورد و بەهۆی پرسی کوردەوە دروست بوون، ڕووبەڕووی نادادپەروەری و نایەکسانی بوونەتەوە و فەرمانە یاساییەکان (KHK) ڕاستییەکی بەرجەستەن لەم بارەیەوە، زۆر کەس هەن کە لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە بەهۆی ئەم فەرمانانە تەنیا لەبەر ئەوەی ویستوویانە ئاشتی هەبێت و ڕای خۆیان دەربڕیوە، لە پێناو فراوانکردنی ئەو پرۆسەیەی سەرهەڵدەدا، دامەزراندنی لەسەر بنەمای پتهو، بونیادنانی ئاشتی بەردەوام، دادپەروەری و دیموکراسی، پێویستە هەموو دینامیکەکانی کۆمەڵگە بەشداری لەم خەباتەدا بکەن.
"خەبات کۆتایی نەهاتووە، بەڵکو تەنیا گۆڕاوە"
هەروەها بیری هێنایەوە کە ساڵانی ڕابردوو شکانەوەی توندیان بەخۆوە بینیوە بەتایبەت لەلای گەلی کوردی وتی: لە ماوەی ساڵ و نیوی ڕابردوودا، شکانەوەیەکی دەروونی لەناو گەلدا هەبوو، لەگەڵ حەز و پرسیارکردنێک کە دەسوڕایەوە لە دەوروبەری ”چی ڕوودەدات؟”، بە ئاسانی نەگەیشتووینەتە ئەم ڕۆژانە، بەڵکو لە ئەنجامی ئەو خەباتەی کە کردوومانە گەیشتووینەتە ئێرە، ئێمە ئەمە بە دەستکەوتێکی گرنگ دەزانین، پێویستە گەلەکەمان بزانێت کە ئێمە لایەنی براوەین، بەڵام خەبات هێشتا کۆتایی نەهاتووە، بەڵکو تەنیا گۆڕاوە و شێوازێکی نوێی وەرگرتووە، گەورەترین دڵنەوایی ئێمە ئەوەیە کە چیتر مردن ڕوو نادات، چونکە گەلەکەمانە کە گەورەترین باجی داوە، هێشتا دایکمان هەن کە نازانن تەرمی کوڕەکانیان لە کۆێن، نازانن چارەنووسی منداڵەکانیان چییە، لەم پرۆسەیەدا، ئێمە دەڕۆین و لە دەرگای هەموویان دەدەین یەک لە دوای یەک، دەمانەوێت داوای لێبووردن و ڕەزامەندییان لێ بکەین.
جگەلەوەش خەبات لە پێناو چارەسەرکردنی پرسی کورد و دەرکردنی ئاشتی بەردەوام تەنیا بەرپرسیارێتی ڕای گشتی کوردی و پارتە سیاسییە کوردییەکان نییە. وتی: پێویستە هەمووان لەگەڵ ڕۆحی قۆناغە نوێیەکە بگونجێنرێن و لەم بارەیەوە، بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەکەوێتە سەر شانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارتە سیاسییەکانی تر، لە مانگی ڕابردووەوە جەهەپە (CHP) لەرزین سیاسی بەخۆیەوە دەبینێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەتەکەی بەرنامەی کار کەمێک بێتە لادان، ئەگەر پرسی کورد چارەسەر بکرێت، کە گەورەترین کێشەیە لەم وڵاتەدا، ئەوا ئەمەش دەرگا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تریش دەکاتەوە.
"قۆناغە نوێیەکە پێویستی بە ڕۆحێکی نوێی بونیادنان هەیە"
جەختی لەوە کردەوە، کە وڵات بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێت دوای ماوەی ململانێی درێژخایەن وتی: ئێمە خەباتی خۆمان بەردەوام دەبینین بۆ ئەوەی یاسای ئێستا پێشڕەو بێت و ڕێگەخۆشکەر بێت بۆ یاساکانی تر، لە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە ماوەی ساڵ و نیوی ڕابردووەوە ڕوون دەکەینەوە کە خەبات پێشکەوتووە بۆ ڕەهەندی نوێ، ئێمە لە قالبە کۆنەکان دەردەچین، ئارەزوو و هەوڵمان هەیە کە ڕێگە بە گەل بدات بەشداری بکات، بیکاتە کارەکتەرێکی بنەڕەتی لە سیاسەت و دیموکراسی ناوخۆییدا.
لە ڕوانگەی ئەمەوە پێی وایە قۆناغە نوێیەکە پێویستی بە بونیادنانێکی نوێ و ڕۆحێکی نوێ هەیە وتی: دەبێت لە سەرەتادا خۆمان باوەڕ بە ڕۆحی ئەم قۆناغە نوێیە بکەین، لە ڕێگەی قبوڵکردنی ئەوەی کە سەردەمێک داخراوە و سەردەمێکی نوێ دەستی پێ کردووە، ئەم قۆناغە نوێیە قۆناغی سیاسەتی دیموکراتیکە، ئێمە دەچەسپێین بە ناو خەباتێکەوە کە تیایدا گەل کارەکتەری بنەڕەتی بێت.
لە کۆتای قسەکانیدا سیدار کاراچەلیک وتی: ئێمە خاوەندارێتی لەم دەستپێکە دەکەین، بە سووربوونەوە لەسەر خەبات بەردەوام دەبین بۆ تەواوکردنی کەموکوڕییەکان، بونیادنانی ئاشتی لەگەڵ دیموکراسی، دادپەروەری و یەکسانی.