ژنانی ئێزدی: بەرخۆدانمان تا کۆتایی بەردەوام دەبێت

ژنانی ئێزدی کە لە ژێر چادری بەرخۆداندا لە بەرامبەر هێرشی سوپای عێراق بەرخۆدان دەکەن و داوای گەڕانەوەی منداڵە بریندارەکانیان دەکەن، ڕایانگەیاند، تا کۆتایی لە بەرخۆدان بەردەوام دەبن.

جیلان ڕۆژ

 

شەنگال- بەرخۆدانی گەلی شەنگال لە بەرامبەر هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر شەڕڤانانی یەبەشە بەردەوامە، گەلی شەنگال ئەمڕۆ لە بەردەم بینای ئەمیم ئەلوەتەنی لە ناوەندی شاری شەنگال دەستیان بە ناڕەزایەتی چادر کرد و داوای ئازادکردنی شەڕڤانانی یەبەشەیان کرد، خەڵکێکی زۆر کە تەمەنیان لە ٧ تا ٧٠ ساڵ بوو، بەشداری چالاکییەکە بوون و ڕایانگەیاند کە تا منداڵەکانیان ئازاد نەکرێن، بەرخۆدان ڕاناگرن.

 

ئەو ژنانە ئێزدیانەی بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد، هەڵوێستی خۆیان بۆ ئاژانسەکەمان باسکرد.

 

"منداڵەکانمان ئەم خاکە دەپارێزن"

تەورێ خدر کە بەشداربوو لە چالاکی چادر ئاماژەی بەوەدا کە هێزە عێراقییەکان منداڵەکانیان بریندارکردووە و وتی: لە ڕۆژی فەرمانەکەوە منداڵانی شەنگال پارێزگاری لەم زەوییە و ئێمە دەکەن، کاتی فەرمانەکە کەس ئێمەی بیر نەبوو، منداڵانی ئەم زەوییە ئێمەیان پاراست، ئێمە دوو ڕۆژە لە بەرخۆدانداین، ئێستا چادرێکمان داناوە و بەردەوام دەبین لە چالاکییەکەمان.

 

"پێویستە هەمووان هەستنە سەرپێ"

تەوری حسێن وتی: دەوڵەتی عێراق هەمیشە دەڵێت ئێمە لە پشتی پێکهاتەی ئێزدییەوەین، بەڵام دواتر خیانەتمان لێدەکات، شەڕڤانانی برینداری یەبەشە دوو ڕۆژە لای ئەوانن، منداڵەکانمان خاکی خۆیان و کۆمەڵگاکەیان دەپاریزن، دەبێت هەمووان هەستنە سەرپێ و نەهێڵن ئەوەی بەسەر ئێمەدا هاتووە دووبارە ببێتەوە.

 

سێوێ خوەدێدا وتی: عێراق چی لە ئێمە و هێزەکانمان دەوێت؟ شەوی ڕابردوو هێزەکانی دەوڵەتی عێراق هێرشیان کردە سەر یەبەشە، ئایا دەڵێت عێراق دەپارێزم، بەڵام هێرش دەکەنە سەر هێزەکانمان، هێرش دەکەنە سەر منداڵەکانمان و برینداریان دەکەن و بریندارەکانمان دەگرن، تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین.

 

"دوای پەیامی ڕێبەر ئاپۆ هێرشیان کرد"

خالیا شەنگالی ئەو پەیامەی بەبیرهێنایەوە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ کۆمەڵگای ئێزدی ناردبوو و ئەم هەڵسەنگاندنەی کرد: پێش ئەم هێرشە، پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە هات، دوای ئەم پەیامەش هێرشی هێزە عێراقییەکان ڕوویدا، ئێستا منداڵە بریندارەکانمان لە دەستی ئەواندایە، هێرش دەکەنە سەر منداڵەکانمان، دەست بەسەر بریندارەکانماندا دەگرن، و ڕێگریمان لێدەکەن کە بتوانین ئاگاداری خۆمان ببین، بەڵام گرنگ نییە چی ڕوودەدات، ئێمە تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین و پشتگیری منداڵەکانمان دەکەین.

 

'تا کۆتایی لە پشت منداڵەکانمانەوە دەبین"

واحیدە حاجی هەروەها وتی: هێزە عێراقییەکان هێرشیان کردە سەر شەڕڤانانی یەبەشە و بریندارەکانی ئێمەیان گرت، ئێمە دەمانەوێت منداڵەکانمان بەبێ شەڕ و ململانێ ئازاد بکرێن، ئێستا چادرمان هەڵداوە و تا شەڕڤانەکانمان نەدەنەوە ئەم چادرە بەجێناهێڵین. تا کۆتایی، تا دڵۆپێک خوێن لە جەستەماندا بمێنێت، بەرخۆدان دەکەین و لە پشت هێز و منداڵەکانمانەوە دەوەستینەوە.