تەرمی شیلان شەهبازیان دۆزرایەوە
شیلان شەهبازیان، ژنێکی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای نزیکەی سێ مانگ لە ونبوونی لە کەنەدا تەرمەکەی دۆزرایەوە.

ناوەندی هەواڵ
لە ڕۆژی ٧ـ مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا پۆلیسی شاری وینزەر لە هەرێمی ئۆنتاریۆی کەنەدا رایگەیاندبوو، شیلان شاهبازیانی نیشتەجێی شاری وینزەر دیارنەماوە و هیچ کەس هەواڵی نازانێت.
پۆلیسی شاری وینزەر لە هەرێمی ئۆنتاریۆی کەنەدا له پێگەی فەرمی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی ئێکس لەبارەی دۆزینەوەی تەرمەکەی ڕایگەیاند، تەرمی ژنێکی کورد بە ناوی شیلان شەهبازیانی تەمەن ٢٦ ساڵی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تەرمی ژنەکە لەدوای نزیکەی سێ مانگ لە بێسەروشوێن بوونی دۆزراوەتەوە.