شەڕڤانانی یەپەژە جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد
شەڕڤانانی یەپەژە پیرۆزبایی نەورۆزیان لە هەموو گەلانی بەرخۆدێر کرد و ڕایانگەیاند: ئەم نەورۆزە دەکەینە ئاهەنگی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.

ڤەژین ڕێڤان -تێکۆشین عەفرین
حەسەکە-بۆ جەژنی نەورۆز پێناسەی زۆر هەیە، وەک جەژنی نوێبوونەوە و جەژنی بەهار و جەژنی گەل و جەژنی نەتەوەیی پێناسە دەکرێت، ئەم پێناسانە واتای بەنرخ لەخۆدەگرن، نەورۆز ئاهەنگێکە بۆ لە دایک بوونەوەی گەلان، ئەم ڕۆژە بە تایبەتی بۆ گەلی کورد و گەلانی میزۆپۆتامیا گرنگە؛ خۆشترین بە جۆش و خرۆشترین جەژنە، هەموو کەسێک لە تەمەنی ٧ بۆ ٧٠ ساڵان بە جۆش و خرۆشێکی زۆر جیاوازەوە پێشوازی لەم ڕۆژە دەکات.
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا کاوەی ئاسنگەر مەشخەڵی ئازادی بەرزکردەوە و پێشکەشی هەموو گەلانی میزۆپۆتامیای کرد، نەک هەر گەلی کورد، بەڵکو هەموو گەلانی میزۆپۆتامیا و کوردستان جەژنی گەلان پیرۆز دەکەن. فێستیڤاڵی بەهار ئاماژەیە بۆ کۆتایی هاتنی تاریکی و چەوساندنەوە، پێشکەشکردنی ئازادی و باوەڕبوون بە سەرکەوتن بۆ گەل، گەلانی کورد، ئەرمەنی، ئاشووری، سریانی، عەرەب، فارسی و گەلانی دیکە لە چوار پارچەی کوردستان و زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بە گیانی یەکڕیزی و برایەتی گەلان یادی ڕۆژی نوێ دەکەنەوە، ٢١ی ئادار وەک سەرەتای ساڵی نوێی خەبات، بۆ گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە، گرنگییەکی مێژوویی هەیە، بۆیە لەگەڵ بەرزڕاگرتنی جەژنی نەورۆز، ئیرادەی تێکۆشان و هیوای سەرکەوتن و ئازادی بەهێزتر و گەشاوەتر دەبێت، هەموو شوێنێک ڕەنگاوڕەنگ و جوان دەبێت، سروشت بە سەوز و سوور و زەرد خۆی دەڕازێنێتەوە، دایکان و ژنان و گەنجان و منداڵان بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە خۆیان دەپۆشن و بۆ ئەم جەژنە دەچنە شەقامەکان.
"وەک جەژنێک بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەم نەورۆزە پیرۆز دەکەین"
شەڕڤانانی یەپەژە جەژنی نەورۆزی گەلانی ناوچەکەیان پیرۆز کرد و لە هەمان کاتدا ئیرادە و هیوای خۆیان دەربڕی، یەکێک لەوانە ڕۆژدا عەفرین، شەڕڤانی یەپەژە پیرۆزبایی نەورۆزی ٢٠٢٥ی کرد و وتی: سەرەتا پیرۆزبایی نەورۆزی ٢٠٢٥ لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەم، بە سوپاسەوە هەموو شەهیدانی شۆڕشەکەمان بەبیردێنمەوە، نەورۆز ڕۆژێکی گرنگە بۆ ئێمە و واتای تایبەتی هەیە، چونکە ئاگری نەورۆز بە ڕۆحی مەزڵوم و ڕەهشان داگیرساوە، لە مەزڵوم دۆغان و ڕەهشان و زەکیە بۆ هەمیشە بەردەوامە، بە ڕۆحی نەورۆز تۆڵەی هاوڕێ شەهیدەکانمان دەکەینەوە، ئەم نەورۆزە دەکەینە نەورۆزی بەرخۆدان و تۆڵەسەندنەوە لە دۆستانە شەهیدەکانمان، ئەم نەورۆزە دەکەینە نەورۆزی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ
"داستانی بەرخۆدان لە بەنداوی تشرین دەنووسرێت"
دەنیز کۆبانێ شەڕڤانی یەپەژە جەژنی گەلی ئاریای لە ڕێبەر ئاپۆ و هەر چوار پارچەی کوردستان کردو ڕایگەیاند کە جەژنی نەورۆز بە واتای ڕۆژێکی نوێ بۆ هەموو گەلانی ناوچەکەیە، سەرەتای ساڵێکی نوێی خەبات و بەرخۆدانە وتی: ئەمڕۆ گەلەکەمان بە ڕۆحی خەباتی گەلی شۆڕشگێڕ لە بەنداوی تشرین داستانی بەرخۆدان دەنووسێت، ئەم بەرخۆدانەش سەرچاوەی خۆی لە بەرخۆدانی زیندانییەکانەوە وەردەگرێت و نەریتی ڕۆحی ستەملێکراوانە، هیچ کەس ناتوانێت بڵێسەی ئازادی بکوژێنێتەوە و هیچ شتێک ناتوانێت لە ڕێگای بەرزکردنەوەی مەشخەڵی ئازادیدا بوەستێت، بەتایبەتی سڵاو لە بەرخۆدان و هاودەنگیی شەڕڤانان و ئێشکگرانی بەنداوی تشرین دەکەین، جارێکی دیکە جەژن لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو گەلانی کوردستان و گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پیرۆز دەکەین.