ژنانی سەنیگال دژی توندوتیژی خۆپیشاندانیان کرد

زیاتر لە ٣٠ ژن لە ٣ی تەمموز لە شاری داکاری پایتەختی وڵاتی سەنیگال خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر زیادبوونی توندوتیژییەکانی سەر ژنان.

ناوەندی هەواڵ

 

چالاکوانانی ژن بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی فێمینیستی بۆ شەڕی دژی توندوتیژی دژی ژنان، لە مەیدانی میللەت لە شاری داکاری پایتەختی سەنیگال بۆ ئیدانەکردنی سیستمی دادوەریی و بێدەنگی کۆمەڵگە لە دژی توندوتیژی دژی ژنان گردبوونەوە، کۆمەڵەکە لە دوای دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنێکی گەنج و لە ئەنجامی توڕەیی ڕای گشتی لە وڵاتی ئەفریقادا دامەزراوە.

 

خۆپیشاندەران دروشمەکانی "دەستدرێژی بووەستێنە"، دەست لە توندوتیژی هەڵبگرن"یان دەوتەوە و لەسەر جلەکانیان دروشمی "دادپەروەری بۆ لویز" نووسرابوو.

 

لویز کچە خوێندکارێکی ١٥ ساڵ بوو کە بەهۆی دەستدێژیکردنە سەرییەوە سکاڵای لە دادگادا تۆمار کرد، بەڵام هەتا ئێستا لەلایەن دادگاوە هیچ وەڵامێک نەدراوەتەوە، ئەم هەڵوێستە خەڵکی تورەکرد و بەو هۆیەوە ژنان خۆپیشاندانیان کرد و داوای دادپەروەرییان بۆ لویز کرد.

 

ت.پ