بەتول ئەلحەسەن هەنگاوێک لە دژی دەستدرێژی بۆ سەر منداڵان دەست پێدەکات

زیاتر لە نیو ملیۆن منداڵ لە عێراق کە لە خوار تەمەنی ١٥ ساڵیەوەن لە کارگەکانی کۆکردنەوەی پاشەڕۆدان، یاخود وەک فرۆشیاری گەرۆک لە کۆڵانەکاندا کار دەکەن، ئەو منداڵانە بەپێی خواستی بەخێوکارەکەیان کاریان پێدەکرێت و پارەیان پێپەیدا دەکرێت.

زیاتر لە نیو ملیۆن منداڵ لە عێراق کە لە خوار تەمەنی ١٥ساڵیەوەن لە کارگەکانی کۆکردنەوەی پاشەڕۆدان، یاخود وەک فرۆشیاری گەرۆک لە کۆڵانەکاندا کار دەکەن، ئەو منداڵانە بەپێی خواستی بەخێوکارەکەیان کاریان پێدەکرێت و پارەیان پێپەیدا دەکرێت.

 

غوفران ئەلڕازی

بەغدا- بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی یونیسێف، زیاتر لە ٧ ملیۆن منداڵی عێراقی پێویستیان بە یارمەتی دارایی و دەرونی هەیە، لە ١٢ی حوزەیران، ڕۆژی جیهانی دژی کاری منداڵاندا ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند کە بەهۆی ململانێی چەکداری و بارودۆخی ئابوری و بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە ڕێژەی کارکردنی منداڵ لە عێراقدا زیادی کردووە.

 

لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی کارکردنی منداڵ، ڕۆژنامەنووس و چالاکوان بەتول ئەلحەسەن لە ڕێگای ئاژانسی ژنهاوە هەڵمەتێکی لە دژی کارکردن بە منداڵ ڕاگەیاند.

 

چەتەکان منداڵان بۆ ئامانجی خۆیان بەکاردەهێنن

بەتول باسی لەوەکرد بێدەنگی لەبەرامبەر بەکارهێنانی منداڵان کێشەیەکی سەرەلییە و له داهاتوودا خراپتری دەبێت، وتیشی: هۆکاری زیادبوونی کارکردنی منداڵان نەبوونی ڕێوشوێنی یاسایی و حکومەتێکی کاریگەرە کە ناتوانێت ژینگەیەکی گونجاو بۆ منداڵان بنیات بنێت و ڕێگری لە کارپێکردنیان بکات، دوای ئەوەی ئاشکرا بوو کە چەتەی کۆڵان منداڵان بەکاردەهێنن بۆ پارە پەیداکردن، هاوڵاتیان دەستیان کرد بە سەرنجدان لەسەر ئەم بابەتە.

 

هەروەها وتیشی: کاتێک حکومەت هەوڵ دەدات کۆتایی بەم پرسە بێت، ڕێگەچارەیەک نادۆزێتەوە، بۆیە هەرکاتێک هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش چاویان لەسەر بازار و کۆڵانەکان نامێنێت، منداڵان دەست دەکەنەوە بە کارکردن.

 

هەڵمەتێک دەتوانێت ڕێگر بێت لە کاری خراپ

لەبارەی مەترسییەکانی سەر منداڵان ئەو چالاکوانە ئاماژەی بەوەدا: ئەم دیارییە ژینگەیەکی تۆقێنەر بۆ داهاتووی منداڵان دابین دەکات، بوونی منداڵێک لەسەر شەقام وەک فرۆشیاری گەڕۆک دەبێتە هۆی کردنی چەندین کاری جیاواز و مەترسیدار بۆ بەدەستهێنانی پارەی زیاتر، وەک دزی و کڕین و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر، هەروەها ئەو گروپانەی بازرگانی بە منداڵانەوە دەکەن دەتوانن بە ئاسانی ئەو منداڵانە بەکاربهێنن و بازرگانییان پێوەبکەن، بۆیە پێویستە حکومەت کاری جدی لەسەر ئەو پرسە بکات، تا چارەسەرییەکی بنچینەیی بدۆزێتەوە.

 

ئەو چالاکوانە لەڕێی کامپەینەکەیەوە هەوڵ دەدات مەترسییەکانی کارکردنی منداڵ بخاتەڕوو، تا ئەو کەسانەی لە دژی کارکردنی منداڵانن کۆببنەوە و ببنە فشار بۆ سەر حکومەت تا یاساکان بەپێی بەرژەوەندی منداڵان دابڕێژێتەوە.

 

لە ماددەی ٢٩ی دەستووری عێراقدا هاتووە کە دەوڵەت پارێزگاری لە دایک، منداڵ و مرۆڤی بەتەمەن دەکات و خاوەنداری لە منداڵان دەکات، بۆیە پێویستە دەوڵەتی هەوڵی جدی بدات بۆ چارەسەر.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا بەتول ئەلحەسەن داوای لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان کرد، کە بەشداری بکەن لە کەمپەینی ڕزگارکردنی گیانی منداڵان لە عێراق.

 

ت.پ