هاژە عومەر دەسەڵاتی لێکۆڵینەوەی لە کەیسەکانی گەندەڵی پێدرا

هاژە عومەر سوێندی یاسایی خواردو دەسەڵاتی لێکۆڵینەوەی لە کەیسەکانی گەندەڵی لە دەستەی دەستپاکی پێدرا.

ناەندی هەواڵ 

 

هاژە عومەر کە بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمە، ئەمڕۆ ٤ی نیسانی ٢٠٢١، لەبەردەم سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی هەولێر سوێندی یاسایی خواردو دەسەڵاتی لێکۆڵینەوەی لە کەیسەکانی گەندەڵی لە دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان پێدرا.

 

نزیکەی دوو مانگ بەر لە ئێستا هاژە ڕایگەیاندبو، پەرلەمان و حکومەت و دەستەی دەستپاکی و هەموو دامەزراوەکانی تری هەرێم سوورن لەسەر ئەوەی کە بە تەواوی ڕووبەڕوی گەندەڵی ببنەوە و هەنگاوەکان لەو بارەیەوە بەردەوامە.

 

دەستەی دەستپاکی هەریمی کوردستان دەستەیەكی سەربەخۆیە ئەركی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان لە ئەستۆ دەگرێت و لەژێر چاودێری پەرلەماندا دەبێت .یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2011) كارەكانی ئەم دەستەیە ڕێك دەخات.