ژنانی شەنگال سڵاویان بۆ کۆنفرانسی ژنانی ئێزدی نارد

ژنانی ئێزدی لە شەنگال پشتگیری کۆنفرانسی یەکێتی ژنانی ئێزدیان کرد. لەسەر ناوی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ، ئەمشێ عەلی ڕایگەیاند، پێویستە وەک ژنانی ئێزدی لە هەموو شوێنێک خۆیان بە ڕێکخستن بکەن و یەکێتی خۆیان بەهێزتر بکەن.

شەنگال

 

یەکەمین کۆنفرانسی یەکێتی ژنانی ئێزدی لە ڕۆژئاوا، لە ڕۆژی ٢٩ی حوزەیران لە کانتۆنی شەهبا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە دروشمی "بە فکری نەتەوەی دیموکراتیک ژنانی ئێزدی لە ڕۆژئاوا سەردەکەون" بەڕێوەچوو، ژنانی شەنگال سڵاویان لە کۆنفرانسەکە کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ بەهێزی کۆنفرانسەکە دەربڕی، ئەندامێکی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی بە ژنهای ڕاگەیاند، تاکە ڕێگایەک بۆ وەستانەوە بەرامبەر فەرمان و تاڵانکاری، یەکگرتنە.

 

"ڕێکخستن بوونی ژنان ڕێگرییە لە فەرمانێکی دیکە"

ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ، ئەمشێ عەلی بە ژنهای ڕاگەیاند: ئێمە پیرۆزبایی لە کۆنفرانسی ژنانی ئێزدی دەکەین و وەک ژنانی ئێزدی لە شەنگال هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین، جیاوازی نییە ئێمە لەکوێین، ژنانی ئێزدی گرنگی بە یەکێتی و خۆڕێکخستن دەدەن و دژی فەرمانێکی دیکە لەسەرپێن بۆ بەرەنگاربوونەوە، بۆ ئەوەی فەرمانێکی دیکە ڕوونەدات، دەبێت خۆمان بەهێز بکەین، ئێمە زۆر خۆشحاڵین بەو پێشکەوتنانەی کە هەیە، بەهۆی ڕێکخستن و پێشکەوتنی ژنانەوە، وەڵامی فەرمانی دوژمنان دەدەینەوە.

 

ت.پ